هانا شوان: دەبێت ئێمەی ڕۆژنامەنووسان لەم سەردەمەدا پەیامی ئارامی و خۆشەویستی بڵاو بکەینەوە

هێڤی سەڵاح

 

سلێمانی-ئەمڕۆ کە یادی زیاتر لە سەدەیەک تەمەنی رۆژنامەگەریی کوردی دەکرێتەوە، میدیای کوردی لە نێوان پێشکەوتنی خێرای تەکنیکی و مەترسیی دابەزینی کوالێتیدا هەنگاو دەنێت. ئەگەرچی تەکنەلۆژیا دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی ئاسان کردووە، بەڵام هێشتا بۆشاییەکی گەورە لە گوتاری پیشەیی و بەرپرسیارێتیدا هەستی پێدەکرێت. لەم سۆنگەیەوە، بە بڕوای هانا شوان، ئەو ئیرادەیەی ژنانی کورد لە مێژوودا هەیانبووە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە ژێر ناوی خوازراودا، دەبێت ببێتە وانە بۆ میدیاکارانی ئێستا دەڵێت، هێشتا بەشێک لە ژنانی میدیاکار نەیانتوانیوە ناوەڕۆکێکی هۆشیارانە و کاریگەر بەرهەمبهێنن و دەبێت  تەنها خوێنەر نەبن، بەڵکو ببنە خاوەن پەیام.

 

مێژووی رۆژنامەگەریی کوردی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ لە قاهیرە بە هەوڵی میقداد مەدحەت بەدرخان دەستیپێکرد و ئەو وێستگەیە تەنها گواستنەوەی هەواڵ نەبوو بەڵکو بزووتنەوەیەک بوو بۆ بێدارکردنەوەی نەتەوەیەک کە لەو سەردەمەدا ژنی کورد تێیدا رۆڵێکی کاریگەری هەبووە هەر لە خانزادی میری سۆرانەوە تا حەپسەخانی نەقیب و چەندان نووسەر و رووناکبیری دیکە کە رێگەیان بۆ کاروانی مەعریفی ئێستا خۆش کردووە.

 

لە چاوپێکەوتنی ئاژانسەکەمان لەگەڵ هانا شوان ڕۆژنامەنووس تایبەت بەو یادە وتی: کورد بە دریژایی مێژوو زەحمەتی و قورسایی زۆری هاتۆتە بەردەم،لە داگیرکاری و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی کولتوورو هونەر و کایە جیاوازەکانی، ئەمەش وایکردووە کە کورد جیاواز بێت، لەو سەردەمەدا کە یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دەرچووە بەدەر لە بابەتی سیاسی و نائارامی ناوچەکە، کە تا ئێستاش بەردەوامەو کوردستان هەموو کات باجەکەی داوە، خەباتی رۆژنامەنووسی وەک خەباتی چەکداری و پیشمەرگایەتی بووە، هیچ نەتەوەیەک نییە کە وەک نەتەوەی کورد قوربانی دابێت بۆ خەباتی رۆژنامەگەری،دەستپێکێکی توند و پایەداری هەبووە لای کورد و زۆر گرنگی پێدراوە لە لایەن سەرچەم چین و توێژەکانەوە و وەک خەباتێک دژی داگیرکەران بەکار هاتووە و خەباتیان کردووە، ئەو کاتە رۆژنامە کاغەز بووە و لەو کاتەدا پێی وتراوە  غەزەتە، ئەمەش کاریگەری ئەوە بووە کە  داگیرکەران بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن کە داگیرمان بکەن، بۆیە هەندێک چەمک هەیە تا ئێستاش بەکاردێت، لەو کاتەدا گەیاندنی ڕۆژنامەکان بە دەستی خوێنەر کاریگەری زۆری هەبووەو چەندین کەس بەتایبەت سەفەریان کردووە بۆ ئەوەی رۆژنامەکان بگوازنەوە، بۆیە بەردەوام دەوڵەتانی داگیرکەر هەوڵیان داوە ڕۆژنامەکان لەناو ببەن، گەورەترین ئاستەنگ لە ئێستادا بۆ مێژوونووسان و ئەوانەی بنکۆڵکاری دەکەن لە بارەی رۆژنامەی کوردییەوە ئەوەیە کە چەندین ژمارە دیار نەماوەو نازاندرێت لە کوێدایە، ئەو کاتە کۆمەڵگەی کوردی بە کۆمەڵێک ئاستەنگی سیاسی بینیوەو کە کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیشەوە هەبووە.

 

وتیشی هەموومان دەزانین کە هەر گرفتێک روو لە کۆمەڵگە بکات ئەوا ژنان قوربانی یەکەمن، بۆیە ژنان بەردەوام هەوڵیان داوە کە بارودۆخی ئەو کاتە بگوازنەوە و هەروەها کار بکەن بۆ هۆشیار کردنەوەی ژنان، نووسینی یەکێک لە ژنە نووسەرەکانی ئەو کاتە باس لەوە دەکات کە کە بە ناوی خوازراوەوە بلاوی کردۆتەوە دەڵێت، ژنینە  بخوێنن ، بخوێننەوە کە ئەمە زۆر گرنگە بۆ ئێمە و دەبێت قەڵغانەکانمان بەهێز بێت و بەرگری لە خۆمان و نەوەی دوای خۆمان بکەین، ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت کە ئیرادەی ژنان ئیرادەیەکی بەهێزە و بەگۆرە لە مێژووەو تا ئێستا،دەبینین لە ئێستاشدا چۆن ژنان لە هەموو بوارە جیاوزەکاندا خزمەت دەکەن، ئێمە پێویستمان بەوە هەیە لە ناوەرۆکی باشتر هەیە وەک چۆن تەکنیک پێشکەوتووە دەبێت ناوەرۆک بە هەمانشێوە باش بکەین، هەرچەندە ئێمە دوو کێشەمان هەیە کە ڕووبەرووی ژنانی راگەیاندنکار دەبێتەوە ئەویش ئەوەیە یا پێویستی بە کارە یاخود نا هۆشیارە و هەر بابەتێکی لە بەردەمدا دابنێین دەیخوێنێتەوە و نازانێت بە پێی بارودۆخەکان دەبێت چۆن مامەڵە بکات، دەبێت ئێمە لەم سەردەمەدا پەیامی ئارامی و خۆشەویستی بڵاو بکەینەوە و زۆر کات بە هۆی ئە بابەتانی بڵاو دەکرێتەوە پەیامی نەرێنییە و کاریگەری خراپ لە کۆمەڵگە جێدە‌ێڵێت.

 

هانا شوان وتیشی: لە ئێستادا ئەو ژنانەی لە مێژوودا بە ناوی خوازراو لە بارودۆخی سەختدا نووسینەکانیان بلاو دەکردەوە بێنە ئەم سەردەمە سەریان دەسورمێت لە پیشکەوتنی تەکنیک و بەردەستبوونی زانیاری و بابەتی زۆر و لە هەمان کاتدا پێیان سەیر دەبێت کە ئێمە ژنە راگەیاندنکارمان هەیە کە کار ناکات بۆ زیاد بوون و پێشکەوتنی زانیاریەکانیان و خۆیان بەرەو پێش نابەن و هیوادارم ژنانی میدیاکاری کورد خۆیان زۆر بەرەو پێشبەرن و پێم خۆشە باس لە ڕۆژنامەی ڕێوان بکەم کە رۆژنامەیەکی تایبەت بە ژنانە و هەموو ئەوانەی کە کاری لێ دەکەن بە خۆشحاڵیەوە ژنن.