کاروانەکانی گەلی باشووری کوردستان بۆ دەروازەی سێمێلکا دەروازەی دێگەڵەیان تێپەڕاند
باشووری کوردستان
لە پاش ئەوەی دوێنێ ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی لە دیمەشق گەڕایەوە بۆ حەسەکە، بڕیاریدا تا دوا دڵۆپی خوێن بەرخۆدان بکەن، دواتر پەیەدە و خۆبەڕێوەبەری بڕیاری بەرخۆدانیاندا و سەفەربەری گشتییان ڕاگەیاند، بۆ بەدەنگەوە چوونی بانگەوزییەکە هاوڵاتیان لە باشووری کوردستان لە سەرچەم شارو شارۆچکەکانەوە وەڵامی سەفەربەریان دایەوەو دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندان بەڕێچوو بڕیاردرا بەیانی ئەمڕۆ بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بڕۆن.
بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەم، لە سلێمانی و چەندین شارو شارۆچکەی دیکەی باشووری کوردستانەوە هاوڵاتیان بەرەو دەروازەی سێمێلکاو ڕۆژئاوای کوردستان کەوتنەڕێ.
لە ئیستادا کاروانەکانی گەلی باشووری کوردستان بۆ دەروازەی سێمێلکا بازگەی دێگەڵەیان تێپەراند.