مەراسیمی نەورۆز لە گوندی سیسر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سەرەڕای فشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ یاد نەکردنەوەی جەژنی نەورۆز، خەڵکی گوندی سیسری سەر بە شاری ڕەبەت و گوندەکانی دەوروبەری، بە مەراسیمێکی جەماوەری ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردییان ڕێکخست و ئاگریان کردەوە، لە درێژەی مەراسیمەکە بە چەندین چالاکی هونەریی و شانۆ و هەڵپەڕکێی کوردی جەژنەکەیان بەرز ڕاگرت.