مەراسیمی شکۆداری بە خاک سپاردنی فەتانە وەلیدی

سنیا مورادی

 

سنە- ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول، خەڵکی شاری سنە و هونەرمەندانی شارەکە و بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، بە مەراسیمێکی شکۆدار تەرمی فەتانە وەلیدی، یەکەمین ژنە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول کۆچی دوایی کرد، بە خاک سپارد.

 

مەراسیمەکە بە لێدانی دەهۆڵ و وتنەوەی گۆرانی "لای لای دڵم لای"ی فەتانە وەلیدی لە گۆرستانی بەهەشت محەمەدی شاری سنە بەڕێوەچوو و چەندین چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لەسەر مەزاری فەتانە وەلیدی دانرا.