مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ململانێی سیاسییەوە کەم بوونەوتەوە

ئاینی مەسیحی لە ڕێگەی مژدەبەخشەکان و کۆچکردنەوە لە وڵاتەکانی جیهان بڵاوبووەتەوە، یەکەم پاشماوەی مەسیحییەکان لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەم، لە ئێستاشدا ژمارەی خێزانە مەسیحییەکان لە شاری سلێمانی نزیکەی ٣٠٠ خێزان دەبێت.