ژنانی ئامەد بەهۆی گرانییەوە کاردانەوەیان نیشاندا

لەتورکیا بەهۆی گرانی پسوڵەی کارەباو ئاوو گازی سروشتی و پێداویستییە سەرەتاییەکان خەڵک کاردانەوەی گەورەی نیشانداو ژنانی ئامەد ڕایانگەیاند، کە ناتوانن خواردن و پاککردنەوەو پێداویستی بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن، ناتوانن کرێ و پسوڵە بدەن بۆیە داوا دەکەن بە زووترین کات نرخەکان کەم بکرێتەوە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ

ئامەد-  بەرزبوونەوەی نرخ و قەیرانی ئابووری لەناو خەڵکدا بەڕوونی خۆی نیشانداوە هەزاران کەس کە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە پسوڵەکان ڕژانە سەر شەقامەکان کاتێک خاوەنکارەکان کە پسوڵەکانیان دوو یان سێ ئەوەندە زیادی کرد بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو ڕژانە سەر شەقامەکان، هەروەها ژنان و دایکان ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن،  ئەو ژنانەی کە دەڵێن ناتوانن تەنانەت نانیش بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن داوای دابەزینی نرخەکانیان کردووە و لەبارەی ئەو کێشانەی کە تێیدا دەژین بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"ناتوانم پێداویستییە سەرەتاییەکانم دابین بکەم"

بێرنە باران دەڵێت: "ناتوانین بە هیچ شێوەیەک پێداویستیەکانمان دابین بکەین بەخششەکان بە هیچ شێوەیەک بەس نین. دیسان گەشت، کتێب و خواردن زۆر گرانە، ئێمە وەک خوێندکار هیچ کارێک ناکەین و دەمانەوێت ئەم وڵاتە بەجێ بهێڵین چونکە هیش شتێکی باش نابینین، هیچ کام لە هاوڕێکانمان ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن. خواردن لە بەشە ناوخۆییەکان زۆر گرانە، من ناتوانم پێداویستییە سەرەتاییەکانم دابین بکەم".

 

"ناتوانین پێداویستی سوڕی مانگانە دابین بکەین"

وەک ژن ناتوانین پێداویستی سوڕی مانگانە دابین بکەین نرخە زۆر بەرز بووەتەوە، ئەگەر هەزارزانیش بکڕیت بێ کوالێتییە، بۆ نمونە مۆبایلەکەم شکاوە، بەڵام ناتوانم چاکی بکەمەوە کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانم دادەنیشین، تاکە کێشەمان ئابووریە جگە لەوە، ناتوانین باسی هیچ شتێک بکەین، من هیچ هیوایەکم بۆ داهاتوو نیە، هیچ شتێک نییە جگە لە نادڵنیایی، هیچ کەسێک بیرۆکەی داهاتووی نیە وڵات هیچ شتێکی نیە بۆ ئەوەی بمداتێ".

 

"ناتوانین کرێی ئەو شتانە بدەین کە دەیانکڕین"

سەمرا تێدیک دەڵێت: "بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە زۆر زەحمەتیمان هەیە ئێستا هاوژینەکەم کار ناکات و ئێمە چوار منداڵمان هەیە ژیان زۆر قورسە من ناتوانم هیچ شتێک بەدەست بهێنم کە منداڵەکانم بیانەوێت، خواردنێکی زۆر کەم لەسەر سفرەکانمان هەیە. ئێمە زۆر قەرز دەکەین چونکە چیتر ناتوانین هیچ شتێک بە قەرز لە دووکانەکان بکڕین و ناتوانین قەرزەکانمان بدەین ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، کۆمەڵکوژییەکی گەورە ئەنجام دەدرێت. خودا یارمەتی هەموومان دەدات، زۆر زەحمەتە. کەس لە دۆخی برسیەتی تێناگات ئیتر کەس نازانێت چی بڵێت لەبەر تووڕەیی. پێویستە شتێک بکرێت بۆ نرخەکان و کێشەکان".

 

"دە کەس بەس نین بۆ کارکردن لە ماڵێکدا"

بێریتان ئاراس دەڵێت: "ژیان زۆر قورسە ئێمە بە زەحمەت پارەی پسوڵەکانمان دەدەین، خەڵک چیتر ناتوانن ماڵەکانیان بەکرێ بگرن خەڵک چیتر ناتوانن سەیری منداڵەکانیان بکەن. ئێمە لە شرناخەوە هاتووین بۆ ئێرە بۆلای پزیشک تەنها ٦٠٠ لیرەمان داوە، خەڵک نازانن چی بکەن دە کەس لە ماڵێک کار دەکەن، بەس نین. هیچ کەسێک پیشەی نییە خودا یارمەتیمان بدات چی بڵێم؟ هەموو شتێک گرانە".

 

"مووچە زۆر کەمە"

هاتیجە ئاراس دەڵێت: "کاتێک داهاتمان نییە و ناتوانین کار بکەین، ژنان ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە مووچە زۆر کەمە. کەس گرانی نرخ گرژیی دروست دەکات، . ئەم مانگە، پسوڵەکان دوو بۆ سێ ئەوەندەی تر هاتوون. ئەوان زیاتر لە هەزار پسوڵە بۆ یەک خانو دەنوسن نرخ بۆ هەموو شتێک هاتووە، ژیان زۆر قورسە".

 

"من هەرگیز نازانم کۆتاییمان چی دەبێت"

یوکسەل ئاسلان دەڵێت: "هەموو شتێک زۆر قورسە منداڵەکان ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن، من هەرگیز نازانم داهاتومان جی دەبێت ئەم نرخانە پێویستە بە زووترین کات بگۆڕدرێن و هەموو شتێک بەپێی نرخەکەیان ڕێکبخرێتەوە هاوڵاتیان ناچار نین پارەی ئەو قەیرانە بدەن خەڵک شایەنی ئەم ئازار و دۆخە نەبوون".

 

"ناتوانم پێداویستی منداڵەکەم بکڕم"

ئایشە کۆچانارسلان دەڵێت: "ناتوانم پێداویستی منداڵەکەم بکڕم چونکە نرخەکە زۆر بەرزە، ناتوانین زۆرێک لە پێداویستیەکانمان دابین بکەین، ئەم نرخانە پێویستە دەستبەجێ کەم بکرێنەوە، زۆربەی بەرهەمە خۆراکیەکانمان ڕۆژ بە ڕۆژ لە کەمبوونەوەدایە و ئێمە ناتوانین پارەی نوێ بدەین. من هەرگیز نازانم کارەکە لە کوێ کۆتایی دێت".