ژنان سنوورەکانی کۆمەڵگە تێدەپەرێنن و دەریدەخەن کە بەربەست نییە بۆ کار کردنیان
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە چەندین ژن بە کار کردنەوە لە فرۆشگەکانیان سەرقاڵن، بەڵام فرۆشگەی ئەمجارە جیاوازەو میدیا سالار بە هەوڵ و ڕەنجی بوونی خۆی توانی فرۆشگەیەک بە ناوی "زینە هۆم بکاتەوە" و تیایدا کارەکانی بکات.

ڕێژنە سەلام
هەڵەبجە- کارکردنی ژنان سنوورەکانی تێپەراندوە و دەیانەوێت پێمان بلێن کار کردن شەرم نییە، پێویستی بە هێزو بازوو نیە بەڵکو پێویستی بە بەهرەو تواناو لێهاتوویی هەیە کە لەهەموو ژنێکدا بوونی هەیە.
میدیا سالار، ژنێکی دەست رەنگین و وردە کە لە ئیستادا خەریکی پیشەی دەستی خۆیەتی و سەرەرای ئەوەی لە کۆمەڵگادا ئەم پیشانە بە پیشەی پیاوان ناسراون، بەڵام ئەو زۆر بە ئازایانە ماوەی زیارترلە سێ ساڵە بەردەوامە.
میدیا سالار دانیشتووی هەڵەبجەی شەهید، خاوەنی زینە هۆم لەئێستادا خەریکی دروست کردنی قەنەفەو نوێکردنەوەی ژووری میوانی ماڵانو، سەبارەت بە کارەکەی وتی: کارەکانمان بریتیە لە دروست کردنی قەنەفەو نوێکردنەوەی قەنەفەی کۆن، نوێکردنەوەکە بەپێی خواستی ئەو کەسانەیە کە بۆمان دەنێرن، تاقمی میوانە هەیە شاهانەیەو هەیە ئێڵە بە پێی خواستی کەسەکە خواستی لەسەر چی بێت ئەوە دەکەین،پێی خۆش بێت ئیسفەنج دەگۆرینئەگەر بیەوێت قوماشی بۆ دەگۆرین ، جاری واش هەیە قەنەفەکە دیزاینێکی هەیە ئێمەش شێوازێکی تری بە کوالیەتیەکی زۆر باش بۆ دادەنێین.
"لەسەرەتادا دەستم بەکارەکە کرد ئەزمونم وەرگرت دواتر فرۆشگەم دانا"
میدیا باسی لەسەرەتای بیرۆکەی کردنەوەی فرۆشگەکەی کردوو وتی: لە سەرەتادا دەستم بەم ئیشە کرد لە چەند شوینی شارەزایمم وەرگرت، بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ئیشەکەی خۆم ڕێک بخەم و دوای ئەوەش کە زانیم سەرکەوتوو دەبم و حەزی خۆشم سەرەتا بە دوورین وپاشان وردە وردە فێری ئیشەکە بووم، سوپاس بۆ خوا ێیستا کارمەندم هەیەو وەک هەر دەرچوویەکی دانەمەزراو حەزم کرد ئیشێک بکەم تا ببم بە خاوەن کاری خۆم ،بۆ لایەنی دارایش توانیومە چەن کەسێک بخەمە سەرکار.
سەبارەت بەوەی چ جۆرە کارێک لە فرۆشگەکەی دەکات ئاماژەی بەوەکرد، تاقم قەنەفەو کورسی نان خواردن و کورسی سەرتاشخانەکاندروست دەکات ، دووکاندارەکان و شوێنە گشتیەکان داوای دروست کردنی لێدەکەن، جگە لەوەش
دووبارە بەکارهێنانەوە بۆ کەلو پەلی ناوماڵ دەکات، چونکە پێیوایە بۆ ئەوان تیچووی کەمە ،هەم بۆ خۆشی کارێکی باشە.
"هەر کاریک قورس نەبێت و ماندوو نەبیت سەرکەوتوو نابیت"
دەربارەی ئەوەی کە کۆمەڵگە چۆن لە کارەکەی دەڕوانێت و ئەو قورساییانە چین کە رووبەڕووی بۆتەوە ئەوەیخستەڕوو،
هەموو کارێک سەرەتا قورسە، هەرکارێک تاقورس نەبێت و مانوو نەبیت سەرکەوتوو نابیت وتی: منیش ئیشەکەم قورسەو رۆژانە نامەی دەستخۆشیم بۆ یەت، لە پلانی داهاتوو ئامانجمە کارەکەم فراوان بکەم، ئینشاڵا لە بەرنامەی کارما هەیە کارەکەم زۆر فراوان بکەم و گەنجی زیاتر بخەمە سەرکار، پەیامم ئەوەیە هەر کەسێک چی پێخۆشە بیکات و نەترسێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا لە میدیاوە فێر دەبین و وتی: مەرج نیە ئەوەی پیاوان دەیکەن ژنان نەتوانن دەستی بۆ بەرن، بەڵکو هونەری دەستڕەنگینیان و وردبینیان لەکارەکانیان وایکردوە وردتر بن و بەردەوام بن، کارەکەیان هیچ جیاوازیەکیان نەبێت لەوەی کە کارگە گەورەکان دروستی دەکەن، داوا لە ژانا دەکات ئەوەی دەیانەوێت بیکەن بە بێ ترس بەردەوام بن لەسەری تاوەکو بگەنە ئەنجام وببنە خاوەن داهات و کاری خۆیان.