ژنان پێشەنگایەتی چنینەوەی بەروبوومی پایزە دەکەن
لە ئێستادا کە لە وەرزی پایزدایین و کاتی چنینەوەی بەروبوومەکانە، ژنان پێشنەگایەتی دەکەن و بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، هەرچەندە زۆرینەی ئەو ژنانە خاوەن موچەن، بەڵام بەهۆی نەدانی موچەکانیان ناچارن ڕوو لەکرێکاری بکەن و هەر چوار وەرزی ساڵ بەروبووم بچننەوە.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-ژنان دەستەکانیان لەگەل کار نەرم کردووە لە پێناو پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، لە ئێستادا وەرزی چنینەوەی بەرهەمی پایزەیە، بەشیکی زۆر لە ژنان بە بێ گویدانە قورسی کارەکە لە کاتژمێر ٣:٠٠ بەرەبەیان تاوەکو ٥:٠٠ ئیوارە کار دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن.
وەرزی لێکردنەوەی هەنارە کرێکارەکان کار دەکەن
حومەیرا عەبدولڕەحمان، کریکارە لە شارەزوورو بەیانیان کاتژمیر ٣:٠٠ی بەرەبەیان لەماڵەوە دەردەچێت و تا ئیوارە چنینەوەی بەروبووم دەکات، کە لێکردنەوەی هەنارە.
بەپێی وەرزەکان کارەکانیان دەگۆرییت
کار کردنی ئەم کرێکارانە هەر چوار وەرزەکەیە تەنها لێکردنووەی بەرهەم نییە، پاچەکۆڵەو لێکردنەوەی بەرهەمەکانی هاوینەو زستانەو پایزەیەو وەک حومەیرا عەبدولڕەحمان باسی کرد پایزان ئەوەندە ساردە گەرما لە جەستەی نامێنێت، بەلام ناچارن کار بکەن، چونکە پارە نییە وتی: موچەی شەهیدانەم هەیە چوار مانگ جارێک موچەکە دێت، بۆیە بەشی ژیان ناکات ناچارین کار بکەین.
لەگەڵ کارەکەمان هەوڵ دەدەین کاتیکی خۆش بەڕێ بکەین
بەدەر لە کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیانیان ژنان کاتیکی خۆش بەیەکەوە بەسەر دەبەن و لەو بارەیەوە حومەیرا عەبدولڕەحمان وتی: لێرە ژنان بۆ ئەوەی کاتەکانیان بە خۆشی بڕوات هەست بە ماندوویی نەکەن گاڵتەو گەپیش دەکەن ئەوەندە پێکەوە بووین هەر رۆژێک نەیەین بۆ کارکردن هەست بە غەریبی دەکەین و بێتاقەتی یەکتر دەبین.
لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازی بۆ ژنان کردو وتی: داوا لە ژنان دەکەم چاوەڕێی دەستی کەس نەبن و بژین، با کرێکاری بکەن و ئەو پارەیەش کە وەری دەگرین دەتوانن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان بەکاری بهێنن و سودی لێ ببینن.