سومەیە بۆ تەواوکردنی ماستەرەکەی کرێکاری دەکات

سومەیە حەمە جافر خوێندکاری ماستەرەو بۆ تەواوکردنی خوێندن کاری کۆکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەکات، دەڵێت: هەرچەندە کێیەکەی کەمە و ژنان بە پارەی کەمتر کاردەکەن، بەڵام ناچارین.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە- لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی موچە، هەموو بەیانیەک ژمارەیەک لە کرێکاران ژنان و گەنجان بەکرێکاریەوە سەرقاڵن، زۆرن ئەو ژنانەی لەدوای تەواو کردنی خویندنیان، بەهۆی نەبوونی هەلی کار لەمالەکانی خۆیان ماونەتەوە، بەلام سومەیە پێچەوانەی هەموویان لەهەولدان نەوەستاوەو بە بێگوێدانە ئەوەی خاوەن بروانامەیەو سەرەرای ئەوەش چوار سال لەسەر یەک یەکەمی سەرئاستی بەشی خۆی بوقە، لەئێستاشدا بە کرێکاریەوە سەرقاڵە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ خوێندنی ماستەر.

 

 سومەیە حەمە جافر کەریم، دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە دەرابرەی کارەکەی وتی: دەرچووی بەشی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجەم و بەپلەی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، بە پێی ئەوەی لە هیچ جێگەیەک دانەمەزراوم و پلەی یەکەمم بووە بە کێشە بۆم چونکە دەڵێن یەکەمەکان حکومەت دایان دەمەزرێنت، لەکەرتی تایبەتیش کارمان پێنادەن، لە ئێستادا هاتوومەتە دەرو دەشت و بەپێی وەرزەکان کار لەسەر بەرووبومیب دەشتەکان دەکەین، بەڵام رۆژانەمان کەمە و خاوەن کاریش ناچارە بەو پارە کەمە کرێکار بگرێت چونکە حکومەت بەرهەمەکەیان ناکڕێتەوە.

 

 سەبارەت بەکاتی کار کردن و ئەو بڕە پارەیەی کە وەری دەگرێت، سومەیە وتی: ڕاستی رۆژانەکەمان زۆر کەمە بەڵام ئەوەیە خاوەن کاریش داهاتێکی کەمی دەست دەکەوێت، بەپێی ئەو ماندوو بونەی کە ماندوو بوە ناتوانێت هەق و مافەکەی خۆی نەدەستبهێنێت، چونکە سنوورەکانی لێ داخراوە حکومەتیش هاوکاری ناکات تابتوانن قەرەبووی ماندووبونی خۆیان بکەنەوە، لەپای ئەوەش ئەو پارەیەی وەری دەگرین هەقی ماندووبوونەکەمان نییە.

 

"ژنان بە پارەی کەمتر کرێکاری دەکەن"

لە کۆتایی قسەکانیدا سومەیە وتی: دەشتی وشارەزوورو پینجوێن هەموو گەنجە و زۆربەشیان ژنن چونکە ژن بە بڕە پارەیەکی کەم  کاردەکات و ناچارە، ماڵی واهەیە شەش ٧ کچی هەیەو باوک فریا ناکەوێت، کچەکان دێنە دەرەوە کار دەکەن ماندوو دەبن بەڵام دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە، لە ئێستادا دەشتی شارەزوو رو پێنجوێن بەیانیان جمەی دیت لە گەمجانی خاوەن بروانامە، بەمەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕوو لە کۆکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵیە کشتوکاڵییەکان دەکەن.