له باخچه‌ی ماڵه‌وه، بۆ گه‌وره‌ترین نه‌مامگه‌ی خێزانی
هه‌ڵاڵه حسێن خاوەنی نەمامگەی بڕوایە و لەگەڵ خێزانەکەیدا توانیویانە چەندین جۆر گوڵ و نەمام بەرهەمبهێنن.
میهرەبان سەلام کایەیی
هەڵەبجە- هەڵاڵە ژنێکی دانیشتووی هەڵەبجەیە و حەز لە کاری نەمامگە و بەخێوکردنی گوڵ دەکات، وەک خۆی دەڵێت لە نه‌مام چاندن له قوتووی شیری منداڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستا بەردەوامە.
هه‌ڵاڵه حسێن، له نهمامگهكهیدا باس له‌وه‌دەکات كەله ساڵی ١٩٩٥ ده‌ستی به ناشتنی نه‌مام كردووه و لە سه‌ره‌تادا له قوتووی شیری منداڵاندا نەمام و گوڵێ چاندووە، "پاشان کیسە هات و بۆ چاندنی بەکارمان دەهێنا، له حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه دره‌خت و گوڵمان به‌رهه‌مهێناوه".
هەڵاڵە دوای ئەوەی دەزانێت لە کارەکەیدا سەرکەوتووە و خواستێکی زۆری بۆ نەمام چاندن و گوڵ و سەوزایی هەیە، لە خانووی برای هاوژینەکەیدا بە خانووی پلاستیک و قامیش نەمامگەیان دروستکردووە و تا کارەکەیان فراوان بووە.
له نهمامگهكهدا هه‌ر كارێك بێته ده‌ستم ده‌یكه‌م
ئەو ژنە ڕەنجکێشە باس لە زیادکردنی گوڵەکان دەکات و دەڵێت: كیسه پڕ دەکات و تۆ و گوڵی تێدا دەچێنێت و خاکەکەیان تێکەڵ دەکات، وتیشی کە خێزانەکەی هاوکاری دەکەن و چاودێری نەمامەکان دەکات.
هەڵاڵە باس لە هاوکارییەکانی خێزانەکەی دەکات و دەڵێت بڕوای کوڕی دەچێتە ئێران و ڕه‌گی دار و دره‌خت ده‌هێنێت، بە یاوەری کچەکانی لە کیسەی دەنێن، "هەندێکجار له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م دوو هه‌زار بۆ سێ هه‌زار كیسه‌مان پڕ كردووه و ڕه‌گمان تێدا چاندووە، کچەکەشم مامۆستای كۆلیژی كشتوكاڵیه له هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیارێکی باشە".
ده‌ست ڕەنگینی هه‌ڵاڵه ته‌نها له سنوری ماڵه‌كه‌یدا نه‌ماوه‌ته‌وه بگره ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه بۆ گه‌ڕه‌ك و هاوماڵەکانی.
ت.پ