لە چێشتخانەی داپیرانەوە بۆ بازاڕەکان... پڕۆژەی خۆراکی نەریتی سنوورەکانی تونس دەبڕێت

ڕێچکەی داپیران لە ناوچەی سیدی بوزید لە چێشتخانە گوندنشینەکانەوە گۆڕاوە بۆ بزنسی بچووک کە داهاتوویەک بۆ ژنان و خێزانەکانیان بونیاد دەنێت.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس-لە قووڵایی گوندەکانی تونس، کە زەوییەکە بە میراس و داب و نەریتی دێرینە، ژنانی خاوەن ئیرادەیەکی بێوچان هەن کە ژیانی خۆیان لە چێشتخانە بچووکەکانیانەوە بەرەو بازاڕە گەورەکانی وڵاتەکە بەڕێوەدەبەن.

 

ئەم ژنانە نەک هەر ڕێچکەی داپیرەکانیان پاراستووە، بەڵکو گۆریویانە بۆ کارە بچووکەکان کە داهاتیان دەستدەکەوێت و سەربەخۆیی خۆیان مسۆگەر دەکەن و توانای خێزانەکانیان بەهێزتر دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ژیانی ڕۆژانە.

 

”میراسی خۆراک: ڕێگایەکی خەبات”

مونیرە عەزی یەکێکە لە ژنانی سیدی بوزید کە ناوچەیەکی گوندنشینە لە ناوەڕاستی تونس دەوڵەمەندە بە میراسی فۆلکلۆر و خواردنی نەریتی، هەندێک ڕێچکەی لە خێزانەکەی پاراست و کردی بە سەرچاوەی بژێوی ژیان، وتی: میراسی خۆراک بۆ من تەنها میراسێکی کولتووری نەبوو، بە تێپەڕبوونی کات بوو بە ڕێگایەکی ژیان و خەباتێکی ڕۆژانە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا ژیانی سەقامگیر بووە، هاوژینەکەی کاریدەکرد، تاوەکو بارودۆخێکی پێشبینینەکراو ناچاریکردووە واز لە کارکردن بهێنێت، ئەمەش وای لێکرد بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێت بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی، سەرەتا بە هەنگاوە کەمەکانی وەک دروستکردنی بخور بە بڕێکی کەم و فرۆشتنی بە نرخێکی گونجاو دەستیپێکرد، ئەم ئەزموونەی بە یەکەم هەنگاوی گەشتێکی دوور و درێژی کاری سەخت و خۆبەخشی زانی، بە تێپەڕبوونی کات، کارەکەی فراوانتر کرد و ئامادەکردنی خواردنە تەندروستەکانی دیکەی لەخۆگرت، کە سادەن و لە هەمان کاتدا دەوڵەمەندن بە تام، ئەم خواردنانە بە پێکهاتەی سروشتی دروست دەکرێن و بە هێواشی لەسەر ئاگرێکی کەم دەکوڵێنرێن، بەپێی ئەو ڕێچکانەی کە بە نەوەکاندا دەگوازرێنەوە، وەک شیرینی نەریتی و جۆرە جیاوازەکانی کوسکۆس بە هەموو جۆرەکانیەوە و هەریسا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆژە بچووکەکەم وردە وردە دەستیکرد بە فراوانبوون، زیاتر پشتم بە ئەزموون و کۆڵنەدان بەستووە نەک سەرچاوە داراییەکان، بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانەوە، دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە بەشداری چەندین پێشانگە بکەم لە ناوخۆی تونس، تەنانەت هەندێک لە بەرهەمەکانم بازاڕی ناوخۆیی تێپەڕاند، گەیشتنە فەرەنسا و قەتەر، بەڵام هەرچەندە لە دەرەوەی وڵات بەبازاڕ دەکرێت، زۆرجار بە ناوی کەسانی دیکە ئەنجام دەدرێت.

 

ئەم سەرکەوتنە تەنها لە قازانجی داراییدا سنووردار نەبوو، بەڵکو دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کچەکانی و پەروەردەکردنی لە دۆخێکی بەڕێزدا لەخۆگرتبوو، بە بڕوای ئەو یەکسانی ڕاستەقینە تەنها لە مافەکاندا سنووردار نییە، بەڵکو هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و کارکردنی سەخت و وەستان لە تەنیشت خێزان لە کاتی سەختیدا دەگرێتەوە.

 

”سەربەخۆیی بناغەی کارە”

رەجا مەیساوی ڕایگەیاندووە، کە بە تەواوی سەربەخۆ کاردەکات، پەیوەندیم بە هیچ کۆمەڵە و ڕێکخراوێکەوە نییە، بە تەواوی پشت بە خۆم و چێشتخانەکەم دەبەستم، کە بووەتە شوێنی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە شێوەیەکی ٥ایبەتی مامەڵە لەگەڵ هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان دەکەم، کە بەزۆری پاککردنەوەی پێکهاتەکان و وشککردنەوەیان و پاشان وردکردنی لە کاتی پێویستدا دەگرێتەوە، پێش ئەوەی بیگۆڕێت بۆ بەرهەمە خۆراکیەکان کە هاوشێوەی ئەو بەرهەمانەن کە لە داپیرەکانیەوە ماوەتەوە، لەوانە کوڵاندنی جۆرە جیاوازەکانی کوسکۆس و دروستکردنی بەهارات و زەیتون و پارێزراوەکان.

 

هەموو ڕۆژێک ئەرکێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، ڕۆژێک کار لەسەر زەیتوون دەکات، ڕۆژێکی تر بیبەر یان "بسيسە" ئامادە دەکات، کە خواردنێکە لە داپیرەی فێری بووە، هەروەها بە دەگمەن شوێنی خۆم بەجێدەهێڵم، زۆربەی کاتەکانم تەرخانکراوە بۆ بەرهەمهێنان، چونکە پێموایە هەوڵی بەردەوام بنەمای سەرکەوتنە.

 

گرنگییەکی زۆر بە بازاڕکردن و پەیوەندییەکان دەدات، بەڕێوەبردنی پێشانگە و پەیوەندییە ئۆنلاینەکان، هەروەها خۆی هەموو تێچووی بەشداریکردن و گەشتکردن دەگرێتەئەستۆ.

 

جەختی لەوە کردەوە، کەتەنها فرۆشتنی ژمارەیەکی سنوورداری بەرهەم نییە، بەڵکو بونیادنانی کارێکی بەردەوام و ئامادەیی ڕاستەقینە لە بازاڕدا، بەرهەمەکانی وەک "رب هندی"  ”شەربەتی هەنجیری دڕکاوی” و ”بسيسة " ”شۆربای گەنم”، بەهۆی کوالیتی و نایابییانەوە میدالیای نیشتمانییان بەدەستهێناوە.

 

رەجا مەیساوی پێی وایە نهێنی سەرکەوتن لە خۆبەخشی پیشەییدایە، وەک ئەوەی خواردن بۆ منداڵەکانی خۆم ئامادە بکەم کاردەکەم، ئەمەش بەهایەکی تایبەت بە بەرهەمەکە دەبەخشێت و ناوازەی دەکات.

 

چیرۆکەکانی مونیرە عەزی و رەجا مەیساوی نموونەی زیندوون لە توانای ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان بۆ گۆڕینی میراسی چێشتلێنان بۆ سەرچاوەیەکی داهات، لەگەڵیدا چۆن ئیرادە و کۆڵنەدان و خۆبەخشی پیشەیی دەتوانن هەموو جیاوازییەکان دروست بکەن.