ژنان لە دژی توندوتیژی ئابووری خۆیان ڕێکدەخەن

خەدیجە مەحمود، لە ناوچەی تیل تەمر بە هونەری دروستکردنی نانی تەنور ناسراوە، باسی لە توندوتیژی ئابووری دژی ژنان کرد و وتی: ئەگەر دەرفەت بدرێت، ژنان دەستکەوتی زۆر بەنرخ بەدەستدەهێنن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- ئەو ناهاوسەنگییە داراییەی کە ڕووبەڕووی تاکەکان و خێزانەکان دەبێتەوە و هەڵئاوسانی ئابووری کە لە ئاستی ژیانی خەڵک و گروپەکاندا سەری هەڵداوە، دەبێتە هۆی ئەوەی بژێوی ژیان سەخت بێت و کێشەی ئابووری دروست ببێت، بەهۆی قەیرانی سووریاوە، گەمارۆکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و داخستنی دەروازە سنوورییە مرۆیی و بازرگانییەکانی وەک تل کۆچبەر، هەروەها هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەئامانجکردنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بوونەتە هۆی چەندین کێشەی ئابووری، لە ناوەڕاستی قەیرانی ئابووری و هۆشیاری پیاوسالاریدا، بەشێک لە ژنان دەتوانن ڕێگایەک بگرنەبەر و پشتگیری کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە بکەن لەسەر خێزان و کۆمەڵگە.

 

ناچار بە کۆچ

خەدیجە مەحمود لە نەتەوەی عەرەبی و دانیشتووی ڕەسەنی شاری حەسەکەی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش لە بەهاری گەلان لە دێرا، کە دواتر بوو بە ناکۆکییەکی چەکداری و گەیشتە سووریا، لە حەسەکەوە کۆچی بۆ ناوچەی تل تەمر کردو لەگەڵ چوار کچی و دوو کوڕی نیشتەجێ بوون، کوڕە ٢٥ ساڵانەکەی، کە گەورەترین منداڵی خێزانەکەیە، لە کاتێکدا لەگەڵ باوکیدا لە فڕنێکدا کاریان دەکرد لە ئەنجامی گولـلەی هەڕەمەکی لە نێوان ڕژێمی بەعس و چەتەکانی سوپای ئازاد، لە شاری حەسەکە کوژرا.

 

خەدیجە مەحمود، وەک هەموو ژنێکی عەرەبی، بەهۆی داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئازاری زۆری چێژت، بەڵام ڕێگەی نەداوە کاریگەری لەسەر ژیانی هەبێت، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا و بە ئامانجی پشتگیریکردنی هاوژینەکەی، ئەو دەیویست ڕەنگی خۆی بخاتە بازاڕەوە و لەگەڵ هاوژینەکەی فڕنێک بەڕێوە ببات، هەموو بەیانییەک ژنان و پیاوان و منداڵان بۆنی نانی تەنورەکەی دەکەن.

 

خەدیجە دەربارەی ئەو توندوتیژییانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە بواری ئابووریدا قسەی کردو لەبارەی دەستپێکردنی چوونە ناو بازاڕ بۆ جیهانی ئابووری وتی: لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سووریا، ناوچەکەمان بەهۆی کەمی کرێکارانەوە کاریگەری لەسەر فڕن هەبوو کە هاوژینەکەم بەڕێوەی دەبرد، پێشنیاری ئەوەم بۆ هاوژینەکەم کرد پێکەوە لە نانەواخانەکە کار بکەین، قبوڵی کردو ئەوە یەکەم ئەزموونی ئابووری من بوو، منیش دەتوانم لە نانەواخانەکە کار بکەم، بۆ ئێمە، تێڕوانینی کۆمەڵگە گرنگ نەبوو، هەوڵمان دا منداڵەکانمان بە حەڵاڵ بەخێو بکەین.

 

لە کۆمەڵگەدا توندوتیژی ئابوری لەسەر ژنانە

خەدیجە مەحمود وتی: تێڕوانینێکی هەڵەیە بۆ کۆمەڵگە هەروەها نەبوونی ژینگەیەکی سەلامەت و پشتگیریکار هۆکاری سەرەکییە، بەڵام کاتێک ژنان دەبینن کە کارگەکان بۆ ئەو دەکرێنەوە و کۆمەڵگە یارمەتی دەدات، هێزێک دروست دەکات، ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا پێویستیان بە هێز و پشتیوانی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن دواتر پڕۆژەکان بنیاد بنێن، ئەمەش تەنها بە یەک دەست نییە، توندوتیژی ئابوری کاریگەری لەسەر ژنان هەیەو پێویستە کۆمەڵگە یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی پێکەوە ئەم پڕۆسەیە تێپەڕێنین.

 

"هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری ئابوریین"

خەدیجە مەحمود جەختی لە گرنگی ئابوورییەکی سەربەخۆ بۆ ژنان کردەوە و وتی: گرنگە ژنان ئابوورییەکی سەربەخۆیان هەبێت و ببنە هۆکارێکی سەرەکی لە بنیادنانی پرۆژەکاندا. ئەگەر ژنان ئابوورییەکی تایبەتیان هەبێت، دەتوانن چەندین پڕۆژە بکەنەوە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەموو ژنان ئابووری تایبەتیان نییە، ئەو کێشانەی کە لە خێزانەکاندا دروست دەبن هۆکاری ئابوورین، ژنان دەبێت لە بواری ئابووریدا مافی خۆیان هەبێت و ڕۆڵیان هەبێت.

 

"ژنانی عەرەب ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگیان لە بواری ئابووریدا ناوە"

خەدیجە مەحمود داوای لە ژنان کرد کە ڕێزنەگرتن لە مافەکانیان قبوڵ نەکەن وتیشی: ژنان کەسایەتییەکی بەهێزیان هەیە، دەتوانن ئەوە بکەن کە دەیانەوێت و پێویستە کەمێک باوەڕ بە هێزی خۆیان بکەن، هیوادارین کە ئابووری ژنان لە ڕۆژئاوا دەستی هەموو ژنان بگرێت و یارمەتییان بدات بەشداری لە گەشەپێدانی ئابووری هەرێمەکەدا بکەن، لەبەر ئەو پرۆسەیەی کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، پێویستی بە یەکسانی نێوان ژن و پیاو هەیە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا، ژنانی عەرەبی ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگیان لە بواری ئابووریدا ناوە. کاتێک دەرفەت دەدرێت بە ژنان دەستکەوتی زۆر بەنرخ بەدەستدەهێنن.