ژنانی گەرمیان: بە ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت تورکیا ژێرخان و ئابوری ڕووخاندوە
ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت و نەبوونی داهات، گەندەڵی و خراپی باری ئابوری ژیانی هاوڵاتی قورس کردووە و ژنانی گەرمیانیش هەڵسەنگاندن بۆ هۆکاری قەیرانەکان و نەبوونی هەنگاوی چاکسازی لەلایەن حکومەتەوە دەکەن.
هاوژین شکور
گەرمیان- كهڵهكهبوونی قهیرانهكان لهسهر هاوڵاتیان ژیانی قورس كردووه، بهشێك له ژنانی گهرمیان ڕایدهگهیهنن، بهرزبوونهوهی نرخی كهلوپهل و پێداویستیهكانی ڕۆژانهی هاوڵاتیان بارگرانی بۆیان دروستكردووه و نیگهرانیشن لهوهی ههوڵی چارهسهری قهیرانهكانی نادرێت و تا دێت بهرهو خراپتر دهڕوات.
"کاتێک موچە دەدرێت هاوڵاتیان پێداویستییەکانیان دابیندەکەن"
ئارەزوو حەسەن، بڕوانامەی دبلۆمی هەیە و خاوهنی فرۆشگای پێداویستیهكانی ناوماڵه، لەبارەی قەیرانی ئابورییەوە ئاماژەی بەوەدا کە سەختی ژیان و دابینکردنی بژێوی وایلێکردووە بەدوای کاردا بگەڕێت، ماوەی ساڵێکە فرۆشگایەکی داناوە و تا شەو کراوەیە بە ڕووی کڕیاراندا.
ئارەزوو دەربارەی قەیرانی دارایی و کاریگەرییەکانی لەسەر کارەکەی، وتی: قهیرانی دارایی كارهكهی كز كردووین، بۆ دهستكهوتنی داهاتێكی باش، لە پاڵ كاری فرۆشگاکەدا ئیشی چنین دەکەم، چونكه ێیداویستییەکان تابێت گرانتر دەبێت و ناتوانین دەستەبەریان بکەین، هاوڵاتیانیش لەو کاتەی موچە دەدرێت پێداویستییەکانیان دەکڕن و دوای ئەوە جوڵەی بازاڕیش سست دەبێت.
"بۆردومانی تورکیا و ئێران ژیانی هاوڵاتی قورس کردووە"
شێنێ ئيسماعیل، گەنجێکی دیکەی خاوەنکارە، لەبارەی کارەکەیەوە ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتادا بۆ ماوەی ساڵێک وەک شاگرد کاریکردووە، پاشان فێری کارکردن بووە و دەستیکردووە بە کاری سەربەخۆ و بڕیاریداوە کە دوکانێک بۆخۆی بکاتەوە، ئێستاش هەوڵدەدات شوێنی کارەکەی فراوانتر بکات.
شێنێ ئاماژەی بەوەدا کە لە پاڵ نەبوونی مووچە و خراپی ژیانی هاوڵاتیدا، بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران ژیانی خەڵکی گەرمیانی قورستر کردووە، "تهنانهت ئەمە وایکردووە دۆخی بازاڕ ڕوو له سستی و لاوازی بكات، چونکە بۆردومانەکان بوونەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان".
"گرنگی بە وەبەرهێنان نادرێت لە وڵاتدا و تورکیا ژێرخانی وڵاتی بردووە"
كهیلی ئیسماعیل، خوێندكاری بهشی ئابورییه، له بارهی گرانبوونی بازاڕهوه، دهڵێت: هۆکاری گرانی شتومەک زۆرە، گەندەڵی زۆرە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، ئەمە لایەکە و لایەکی دیکەی ئەوەیە گرنگی نادرێت بە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و کەرتی بازرگانی، ئێمە وڵاتێکین بەرهەمهێنانمان نییە، گرنگی بە وەبەرهێنان نادەین و دواکەوتووین، پێویستە زیاتر بایەخ و گرنگی بدرێت بە کەرتەکانی وەبەرهێنان لە هەموو بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و بازرگانی و بەرهەمی ناوخۆ زیاد بکەین.
کەیلی ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ هەناردە کردنیش زیاد بکەین، "دەبێت سوود لە زەوییە کشتوکاڵیەکان ببینین، ئێمە ناڵێن با وەک یابان ساروخ دروستبکەین، بەڵام دەتوانین گرنگی بە کەرتەکانی وەبەرهێنان بدەین، هەروەها ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت لەگەڵ تورکیا کراوە، کە ئەو وڵاتە ژێرخانی بردووە و ئابووریشی ڕووخاندووە، بژێوی ژیان نییە و مووچە نادرێت، هەموو ئەمانە ژیانی هاوڵاتیانی قورس کردووە".