"بە کشتوکاڵ قەیرانی ئابوری کەم دەکەین"

ئەلیا ئۆغلۆ بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئابووری لەسەر خێزانەکەی، باخچەیەکی دروست کردووە و باس لە بڕینی ئاوی وێستگەی ئیلۆک، فورات و خابور دەکات، هەروەها بە توندی داخستنی دەروازەی سنووری تل کۆچەر شەرمەزار دەکات و دەڵێت: " بە کشتوکاڵ قەیرانی ئابوری کەم دەکەین".

 

سورگوڵ شێخۆ

حەسەکە- لە دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، چەندین هێزی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەستوەردانیان کرد و سیاسەتی دژبەیەکییان لە ناوچەکەدا پەیڕەوکرد،  یەکێک لەو سیاسەتانە ئەوەیە کە خەڵک بە برسی و بێ خاک بەجێ بهێڵن، شەڕی ئاو بکەن و دەروازە سنوورییەکانی هاوکاری بۆ هاوڵاتیان دابخرێن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە هاوکاری ڕژێمی سووریا، ڕووسیا، ئەمەریکا و ئێران بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆی و ئەو هێزانە بەجێ بگەیەنێت، پەڕیونەتەوە ناو خاکی سووریا،  سەرەتا باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان گرت یەکێک لە ڕووبارەکانی سوریا، سەرچاوەی سەرەکی ڕووباری فوراتە، ڕووباری خابورە،  دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٥ەوە شەڕی ئاو دەکات و ملیۆن و نیوێک کەسی بێ ئاو کردوە، کە سەرقاڵی کشتوکاڵ بوون هەروەها ماوەی چەند ساڵێک دەبێت ڕێککەوتنێکی ڕوسی - چینی ئەو دەروازە سنوورییە داخستووە کە عێراق بەسوریاوە دەبەستێتەوە،  لە دوای پچڕانی ئاو و بڕینی کارەبا، ئاڵۆزییەکان قوڵبوونەوە و دەروازەی تل کۆچەر بۆ هاوکاری داخرا، ژنێک بەناوی ئەلیا ئۆغلۆ، خەڵکی ناوچەی تیمیرە-ی کانتۆنی هەزەخە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە باخچەیەکی چەندین ڕەنگی سەوزەدا کلتورکراوە و باسی تێکۆشانی خۆی لە دژی ئەو قەیرانە ئابوورییە بۆ کردین.

 

"ئاوی باخچەکەم بە ئاوی بیردەدەم، نەمامەکان سوتان"

ئێلیا بەم جۆرە قسەکانی دەست پێکرد: "بەهۆی نرخی سەوزە لە بازاڕدا، دەبێت لە ماڵەکانی خۆمان باخ بچێنین لێرەدا نەبوونی ئاو و کارەبا کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی هەرێم هەیە، شەڕ لە هەرێمەکەدا کاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری خەڵک و دەروونی و ژیانیان هەیە، بیرێکمان هەڵکەند تا باخچەکەمی پێ ئاو بدەم بەهۆی بێ ئاویەوە ئاوی بیر بۆ کشتوکاڵ بەکاردێنین، زۆرێک لە نەمامە سەوزەکانم سوتاون و ڕەش بوون".

 

"دەوڵەتی تورک ئاوی خواردنەوەو کشتوکاڵیشی بڕیوە"

ئەلیا ڕایگەیاند، ئاوی خواردنەوە لەسەر وێستگەی ئیلۆک-ە و کشتوکاڵەکیش لەسەر ڕووباری خابورە، بەڵام هەردووکیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بڕدران و لە بەردەوامیدا وتی: "ئێمە لە سەردەمی ئاودا دەژین، ئاو نییە، ژیان نییە بەڵام چی بڵێم بۆ ئەردۆغان، ئەردۆغان مرۆڤ نییە، ئەگەر کەسێک کەس بێت، شەڕی ئاو لە دژی گەلی سیڤیل ناکات".

 

"داخستنی دەروازەی تل کۆچەر باری هاوڵاتیانی قورس کردووە"

ئەلیا تیشکی خستە سەر داخستنی دەروازەی سنووریی تل کۆچەر و وتی: "ئەو سیاسەتە لە دژی ئێمە قبووڵ نییە، چونکە دژی ئەخلاقی مرۆڤە، هەموو جیهان لە دژی ئێمە سیاسەتی چەپەڵی تێچووە ئەوان لە دژی ئێمە بوونەتە یەک، بۆچی ئەوەندە دوژمنایەتیمان دەکەن؟ بەتوندی ئیدانەی ڕەتکردنەوەی کردنەوەی دەروازەی تل کۆچەر دەکەم و داخستنی دەرگاکە بارگرانی لەسەر خەڵک و ئابووریشیان دروست دەکات چونکە وشکەساڵی ئەمساڵ کاریگەری لەسەر دەروونی خەڵک و ئابوورییان کردووە".

 

"باخچە دروستبکەن، قەیرانی ئابووری کەم بکەنەوە"

ئەلیا بەم قسانەی کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "پێویستە هەموو خێزانێک کە بیری ئاویان هەیە بچنە باخچە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان بۆ خۆیان دروست بکەن و قەیرانی ئابووری ئاسان بکەن، دوژمن لە ڕۆژێکدا دەیان جار ئێمە دەکوژێ، بەڵام هەر شتێک ڕووبدات ئێمە دەست لە خاکی خۆمان بەرنادەین، چونکە سەرچاوەی هێزمان خاکی ئێمەیە".