چاند و هونەر
-
پێشەنگایەکی وێنەیی ژنانی گەنجی بەهرەدار کرایەوە
لە درێژەی چالاکیەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، پێشەنگایەکی وێنە بۆ ژنانی گەنجی بەهرەدار کرایەوە.
-
حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنگوین لە شاری سلێمانی بەردەوامە
فێستیڤاڵی هەنگوین بە ناونیشانی "هەنگ بۆ ژینگە، هەنگوین ژیان" دەستیپێکردووە و ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ژنانی خاوەنکاریش بەشداری فێستیڤاڵی هەنگوینیان کردووە.
-
خوێندنەوە هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری و کەمبوونەوەی توندوتیژی
مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێی خوێندنەوەوە هۆشیار بێت، ڕەچاوی مافی یەکتر بکەن و توندوتیژی بەرامبەر بە یەکدی نەکەن، ئەمەش بە تایبەت لە هەڵسوکەوتی پیاوان بەرامبەر بە ژنان زیاتر ڕەنگدەداتەوە
-
بە دروشمی "کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنە" پێشانگایەک کرایەوە
لە پێشەنگایەکدا بە وێنە توندوتیژییەکانی سەر ژنان نیشاندرا و ڕێکخەران و سەردانیکەران داوا دەکەن تەواوی ژنان پاڵپشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری.
-
کتێبی نووسەرانی ژن لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب نمایش دەکرێن
چوارەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەستیپێکردووە و ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، بەڵام کتێبەکانی تایبەت بە ژنان کەمینەن و گرنگیان پێنەدراوە.
-
"زمان و مانا" نوێترین بەرهەمی ساماڵ مانییە
ساماڵ مانی لە نوێترین کتێبیدا گرنگی زمان و مانا دەخاتەڕوو، وەها دەنووسێت: "ئەو کەسانە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا و لەم بەکارهێنانەدا هەندێک ڕێسا پەیڕەو دەکەن بە بێ ئەوەی پێی بزانن، دەتوانن زمان بەکاربهێنێن؛ ئەمە بەکارهێنانێکی سروشتیە".
-
"دەبێت بە هونەرەکەمان ڕووداوە تراژیدیاکان بکەین بە داستان"
شێوەکارێک له ڕێگهی كاره هونهرییەکەیەوە گوزارشت لە هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و پشتیوانیکردن لێیان دووپاتدەکاتەوە.
-
مەراسیمی یادی ٢٣٨ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو
ژنانی خاوەنکار پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییان کرد و کردنەوەی فێستیڤاڵ و پێشەنگایان بە دەرفەتێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی ژنانی خاوەنکار لە یادەکاندا دانا.
-
ژنانی ڕانیە هەفتە بازاڕێکیان بۆ کارە دەستییەکانیان کردەوە
ژنانی شارۆچکەی ڕانیە بۆ هەفتەی ٢٠ەم هەفتە بازاڕێکیان بۆ کارە دەستییەکانیان کردەوە و باس لەوەدەکەن هەفتە بازاڕەکە دەتوانێت ببێتە هەلی کار و شوێنێک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ژنان.
-
هونەر گوزارشتە لە پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگە
گەلەری "ئێستا" بە بەشداری ٥٢ هونەرمەند، بە تیشک خستنەسەر بابەت و گوزارشت" پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگە و جیهان لە ڕێگەی زیاتر لە ٢٤٠ شاکار و بەرهەمی هونەریی نیشاندەدەن.
-
"چۆن بزانم.. ئەوەی وامزانی هاوڕێمە، تیری ژەهراوی هەڵگرتبوو!"
لە مەراسیمی چلەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل لە شاری سلێمانی، سەعدییە بەهرام دەقێكی شیعری بە ناوی "سێبەرەکەم" بە زمانی عەرەبی پێشکەش بە ڕۆحی ئەو شەهیدە کرد.
-
"دەنگی ژنی کورد وەک داستانێکی ڕاستەقینە وایە"
ژنانی کۆچەری کە گۆرانی ڕەسەن و کۆن دەڵێنەوە، دەڵێن: لە شامارانەوە، کە داستانێکی مێژووییە بۆ ژنانی گۆرانیبێژ، دەنگی خۆیان دەگەیەننە هەموو جیهان و نەریتی خۆیان دەپارێزن.
-
"فێربوونی زمانی بیانی بۆ داگیرکردنی زمان و کولتووری کوردی بەڕێوەدەبرێت"
سیستمی سەرمایەداری لە تەواوی جیهاندا دەستی بۆ هەموو کایەکان بردووە، زمانیش یەکێکە لەوان، کە لەپێناو داگیرکاری و دەستباڵای زمان و نەتەوەیەکدا جێبەجێدەکرێت، مامۆستایەکیش دەڵێت: بۆ داگیرکاری زمان و کولتوور منداڵی کورد ناچار بە فێربوونی زمانی دیکە دەکرێت.
-
شانۆییەک بۆ ژینا ئەمینی خەڵاتی باشترین نمایشی بەکۆمەڵ بەدەستدەهێنێت
شانۆیی "یاران بێدەنگ دامەنیشن" کە باسی لە تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شۆڕشی ژینا دەکرد، توانی ببێتە براوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی کەرکوک.
-
بە جلی نەتەوەیی کوردی یادی سلێمانی دەکرێتەوە
بڕیارە ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم، كە بە "یادی سلێمانی" ناسراوە، یادی ٢٣٨ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی بە چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە خوێندنگە و فەرمانگەكان بكرێتەوە و جلی نەتەوەیی کوردی لەبەربکرێت.
-
ڕەشا، دەنگێک لە جیهانەوە بۆ ئاشتی
لە پێناو بەدەستهێنانی ئاشتی لە سودان و وڵاتانی جیهاندا ژنێک هەموو ژیانی خۆی تەرخان دەکات بۆ بڵاوکردنەوەت ئاشتی و دادپەروەری لە ڕێی مۆسیقا و گۆرانییەوە.
-
لە فێستیڤاڵێکدا کولتوور و زانست ئاوێزان کران
پەیمانگای ئەهلی کۆمپیوتەری زانست ساڵانە فێستیڤاڵی زانست و کولتووری بەڕێوەدەبات و ئەمساڵیش بە نمایشکردنی داهێنانی زانستی و زیندووکردنەوەی کولتووری کوردی فێستیڤاڵەکەیان بەڕێوەبرد.
-
فیلمی "نامەکانی شەنگال" باس لە ئازار و ڕزگاربوونی شەنگال دەکات
ئەکتەران و بەرهەمهێنەری فیلمی "نامەکانی شەنگال" بۆچوونی خۆیان لەسەر فیلمەکە بەم شێوەیە دەردەبڕن: "دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە چیرۆکی قڕکردن و ڕزگارکردنی شەنگال پێکەوە بەبیر بهێنینەوە".
-
ژنان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان بەشداری فێستیڤاڵی هەنار دەکەن
هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێکرد و ژنان ڕێژەی زیاتر لە ٪٥٠ی فرۆشیارانی فێستیڤاڵەکە پێکدەهێنن بەو هیوایەی بەرهەمی کوردەوامی و ناوخۆییەکان ساغ بکەنەوە.
-
گۆرانییەک بۆ ژینا ئەمینی بڵاوکرایەوە
لە یادکردنەوەی چلەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەند چۆپی فەتاح کلیپێکی بە ناوی سەربەستی بڵاوکردەوە.