زیاد حەلەب و هەڤاڵەکانی بوون بە"سوارەکانی ڕووناکی"

ناوەندی کولتووری و هونەری مەخموور گۆرانییەکی بۆ یادی قوربانیدانی فەرماندە زیاد حەلەب و هەڤاڵانی ئامادەکرد، کە لە بەرامبەر هێرشەکانی چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورکیا تا کۆتایی شەڕیان کرد.

مەخموور

 

لە ٦ی کانوونی دووەم، چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک هێرشی جینۆسایدیان لە دژی گەلی کورد دانیشتووی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب دەستپێکرد.

 

زیاد حەلەب،فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هەڤاڵەکانی تا کۆتایی بە قوربانیدان خەباتیان کرد بۆ پاراستنی گەلەکەیان و داستانێکی قارەمانانەیان نووسی و پەیوەست بوون بە کاروانی نەمرەکانەوە.

 

هەروەها ناوەندی کولتوورو هونەری مەخموور گۆرانییەکی بە ناوی "سوارەکانی ڕووناکی" ئامادە کرد بۆ یادی قوربانیدانی گەلی کورد، فەرماندە زیاد حەلەب و هەڤاڵانی، کە بە خوێنی خۆیان هێڵی خەبات و بەرخۆدانیان بەرەو لوتکە ڕابەرایەتی کرد.