ڕۆزەلین دێرک: لە ڕێگەی نمایش و کارەکانامانەوە هونەر و کولتوور و ڕەنج و خەباتی ژنان بە تەواوی گەلانی جیهان دەناسێنین
ڕۆزەلین دێرک، هاوسەرۆکی هونەرگەی وڵات دەڵێت: لە ڕێگەی کارەکانامانەوە هونەر و کولتوور و ڕەنج و خەباتی ژنان بە تەواوی گەلانی جیهان دەناسێنین، لە ڕیگەی هونەرمانەوە شۆڕش و خەباتمان نیشانی هاوڵاتیان دەدەین، هەنگاوی نوێ بۆ بەرەوپێشچوونی هونەرەکەمان دەنێین.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە ٢٧ی ئەیلوولدا، لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی، لە کۆتا ڕۆژی کۆنفراسی کوردناسی گروپی هونەری "هونەرگەی وڵات" کۆنسێرتێکیان ئەنجام دا، ١٢ بەرهەمیان بە زمانی کوردی و عەرەبی لەگەڵ چەندین چالاکی و هەڵپەڕکێ، بە بەشداری چەندین هونەردۆست و هاوڵاتیان و کەسانی ناوداری شاری سلێمانی پێشکەش کرد،
ئەو گروپە ماوەی سێ مانگە ئامادەکاری بۆ نمایشکردنی کارەکانیان لە شاری سلێمانی دەکەن، گروپی "هونەرگەی وڵات "، لە ڕێگەی هونەرەوە ڕەنج و بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستانیان بۆ بینەران نمایشکرد، لە ناو بەرهەمەکاندا کولتوور و هونەری ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەشدەکرا، ئەو بارودۆخ و ئاستەنگی و بەرخۆدانەی ژنان ئەنجامیداوە نمایشکرا، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پڕ هەیەجان چاوەڕێی کارەکانی گوروپەکەیان دەکرد، ئەو پڕ هەیەجانییە تەواوی ئامادەبوانی گرتبوەوە، سەردانی کردنی ئەو گروپە بە ئامانجی پێشکەشکردنی کاری نوێیە لە ناوچەکەدا و ئامانجی سەردانیکردنی شارەکانی دیکەیە تا لە نزیکەوە هونەری شارەکانی باشووری کوردستان ببینن، پڕۆژەی گروپی "هونەرگەی وڵات" ە ٥ی تشرینی یەکەم لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی، کۆنسێرتی دووەمان دەستپێدەکات، ئامانجیان پێشکەشکردنی کاری نوێیە لە ناوچەکەدا.
"هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پڕ هەیەجانبوون بۆ بینینی نمایشەکانمان"
ڕۆزەلین دێرک، هاوسەرۆکی هونەرگەی شەهید وڵات، باسی لە ئامانجی هاتنی گروپی "هونەرگەی وڵات" کردو وتی: ماوەی سێ مانگە ئامادەکاری بۆ هاتنی گروپی هونەرگەی وڵات دەکرێت، لە ڕێگەی پڕۆڤە و کارکردنی بەردەوام هەڵی خۆ ئامادەکردنمان داوە، لە ٢٧ی ئەیلوولدا سەردانی زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانیمان کرد، بە ئامانجی پێشکەشکردنی ئەو گۆرانی و نمایشانەی خۆمان ئامادەکردبوو پێشکەشمانکرد، لە پێشکەشکردنەکاندا تەنها ئامانجمان پێشکەشکردنی گۆرانی و نمایشەکان نەبووە، بەڵکو ئامانجی گەورەتر لە پشت کارەکانامنەوە هەیە، هەنەرگەی وڵات ئامانجی دەرخستنی هونەری ڕۆژئاوای کوردستانە بۆ هاوڵاتاینی باشووری کوردستان و بینینی هاوڵاتیان و هونەرمەندانی شاری سلێمانی ئامانجێکی دیکەمان بوو، هەروەها لە ڕێگەی نمایش و کارەکانامنەوە هونەر و کولتوور و ڕەنجی و خەباتی ژنان بە تەواوی گەلانی جیهان بناسێنین، لە ڕیگەی هونەرمانەوە شۆڕش و خەباتمان نیشانی هاوڵاتیان بدەین، هەنگاوی نوێ بۆ بەرەوپێشچوونی هونەرەکەمان بنێین، پاشان لە ڕیگەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ هونەرمەندانی شاری سلێمانی کارەکانامن بەرەوپێشببەین، ئێمە دەزانین هونەردۆستان لە شاری سلێمانی هەردەم پشتیوانیان لە کارە هونەرییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرد، ئەو پستیوانیەی هاوڵاتاین ئیمەی بۆ شانۆ و هونەر هێنایە سلێمانی و توانیمان کارێکی جوان و بە دڵی هاوڵاتیانی شارەکە پێشکەسبکەین.
"دووەمین کۆنسێرت لە پارکی هەواری شار ئەنجام دەدرێت"
ڕۆزەرین دێرک، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، لە زانکۆی ئەمریکی شاری سلێمانی یەکەم کاری هونەریان ئەنجامدرا، هەیەجان و دڵخۆشی بەشداربووان لە کاتی پێشکەشکردنی نمایس و گۆرانییەکاندا دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، وتیشی: سەرجەم ئەو نمایشانەی ئەنجامدران ڕاستییەک بوو لە ڕۆژئاوای کوردستان بەسەر ژنان و هاوڵاتیانی ئەوێدا هاتبووم هاوڵاتیان نمایش و هونەرەکانیان بەدڵبوو چونکە لە ڕاستییەوە وەرگیرابوون، تەواوی گۆرانی و نمایشەکان لە ڕاستیەوە وەرگیرابوون و تێکەڵ بە کارەکانمان کراوە، ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی هاوڵاتیان و لە ناویاندا ژنان بۆیەوە لە نمایشەکانماندا دەردەکەوت، بۆیە ئەو ڕاستیە چووە بەر دیدو دڵی ئامادەبووان، ئەو پڕهەیەجان و دڵ گەرمییەی بەشداربوان بەر چاو و گوێی ئێمە دەکەوت، ئەو پێشوازی و دڵ گەرمییە ئیمەی بۆپێشکەشکردنی کاری نوێ هاندەدا، هەروەها ئێمە لە ٥ی تشرینی یەکەم لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی، کۆنسێرتی دووەمان دەستپێدەکات، ئامانجمان پێشکەشکردنی کاری نوێیە لە ناوچەکەدا، هیوادارین هاوڵاتیان لە تەواوی شارەکانی دەروبەری سلێمانی بەشداری لە کۆنسێرتەکەماندا بکەن، هەروەها دەمانەوێت سەردانی شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان بکەین، تا ببینین کار و هونەر لە باشووری کوردستاندا لە چ ئاستێکدا خۆی دەبینێتەوە.