ژنێکی عێراقی میدیای دیجیتاڵی بۆ زیندووکردنەوەی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا بەکاردەهێنێت

جومان سامرائی نموونەی ژنێکی عێراقی دەخاتەڕوو کە نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرینەکان لەگەڵ دروستکردنی ناوەڕۆکی کولتووریدا تێکەڵ دەکات، خولیای خۆی بۆ شارستانیەتی میزۆپۆتامیا وەبەردەهێنێت بۆ زیندووکردنەوەی یادەوەری مێژوویی و گواستنەوەی بۆ نەوەکان.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق- جومان سامرائی، ژنێکی عێراقی لە تەمەنی ٣٠ساڵدا، یەکێکە لە ناوە گەنجە دیارەکانی بواری نۆژەنکردنەوەی کەلوپەلی کۆن و دروستکردنی ناوەڕۆکی کولتووری میزۆپۆتامیا، هەوڵەکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ ناساندنی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و دێرینەکانی عێراق و جلوبەرگی مێژوویی بە تێکەڵکردنی کاری ئەکادیمی لەگەڵ ناوەڕۆکی دیجیتاڵی سەردەمی.

 

سەبارەت بە سەرەتاکانی لە بواری نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکاندا، جومان سامرائی ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنی بۆ ئەم بوارە دوای بڕیاری وازهێنانی لە خوێندنی ددان و ناونوسکردنی لە کۆلێژی شوێنەواردا هات، کە بەهۆی خۆشەویستی و خولیای ئەم جیهانە پاڵنەر بووە.

 

ڕوونیکردەوە، کە بۆ ئەو نۆژەنکردنەوەی شتە کۆنەکان تەنها پیشە نییە، بەڵکو "دەرمانە بۆ شارستانیەت"، کاتێک نۆژەنکارێک هەناسەی ژیان دەداتەوە ناو شوێنەوارێکی تێکچوو، ئەوا نەک تەنها دۆزراوێکی شوێنەواریی نۆژەن دەکەنەوە، بەڵکو یادەوەری تەواوی گەلێکیش نۆژەن دەکەنەوە، هەروەها کاری مەیدانی لە نۆژەنکردنەوەدا پێش کاری تاقیگەیی ورد دەکرێت کە پشت بە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییە تایبەتمەندەکان و ئامێرەکان و تەکنیکە زانستییەکان دەبەستێت، کە هەندێکیان زۆر مەترسیدارن.

 

دووپاتی کردەوە، کە پسپۆڕان کار لەسەر دەرهێنانی خوێ و چارەسەرکردنی زیانەکان و بەهێزکردنی شوێنەوارەکان و پاراستنیان لە داڕمان دەکەنەوە، ئەم بوارە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زانستی ورد و لێهاتوویی دەستی بەرز و سەبرێکی زۆر و هەروەها بڕیاردانی دروست و هەستیاری هونەری هەیە.

 

ئاڵەنگاری کاری شوێنەوارناسی

سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، جومان سامرائی ئاماژەی بەوەدا، کە تووشی چەندین کێشە بووە، بەتایبەتی کە هەندێکجار تاکە ژن بووە کە لە شوێنەکانی نۆژەنکردنەوە یان تاقیگەکاندا کاردەکات، ئەم بوارە پێویستی بە ماندووبوونێکی جەستەیی بەرچاو و وردبینییەکی بەرز هەیە، جگە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ماددە کیمیاییانەی کە دەتوانن کاریگەری لەسەر تەندروستی هەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەورەترین ئاڵەنگاری بۆ نۆژەنکەرەوە تەنها لە بارودۆخی دەوروبەریدا نییە بەڵکو ترسی بەردەوامیشدایە لە خودی شوێنەوارەکە، چونکە هەر ئامێرێکی تیژ یان مادەیەکی نەگونجاو دەتوانێت زیانێکی چاکنەکراوی لێبکەوێتەوە، نۆژەنکەرەوەکە لە دۆخێکی بەردەوامی دڵەڕاوکێ و بەرپرسیارێتیدا دەژین، وەک ئەوەی بەشێک بێت لە ڕۆحیان مامەڵە لەگەڵ ئەو شوێنەوارە دۆزراوانەدا دەکەن.

 

جگە لەوەش گۆڕانی کەشوهەوا و پشتگوێخستن و دەستدرێژی بۆ سەر شوێنەوارەکان هەیە، باسی کاریگەریی شەڕ و ململانێکان ناکات کە زیانێکی بێئەندازەیان بە میراسی کولتووری عێراق گەیاندووە.

 

ناوەڕۆک و ناسنامەی دیجیتاڵی

سەبارەت بە هێرشکردنە سەر دروستکردنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی، ڕوونیکردەوە، کە ئەم بوارەی هەڵبژاردووە چونکە خێراترین و دەستڕاگەیشتنترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە خەڵک، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییە بەرچاوەی کە پەیوەندی مەجازی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەروەها سەرنجی لەسەر پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی کولتووری و میزۆپۆتامیا لە ڕێگەی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانەوە بووە بۆ گەیاندنی پەیامی شارستانیەتی عێراق بە جیهان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وتارەکانی پێشکەش کردووە و ناوەڕۆکی بینراوی دروستکردووە و گەشتی مەیدانی ئەنجامداوە بۆ ناساندنی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا، هەروەها ئاماژەی بە وەڵامێکی بەرفراوان کرد، بەتایبەتی لەلایەن گەنجانەوە، کە زۆر دڵخۆشی کرد، چونکە پێناسەی کرد کە بە تامەزرۆییەوە فێری ڕەگ و ناسنامەکانیان دەبن کاتێک زانیارییەکان بە شێوەیەکی سەردەمی و پەیوەندیدار دەخرێنەڕوو.

 

دووپاتی کردەوە، کە هەموو لایەنەکانی مێژووی میزۆپۆتامیا شایەنی سەرنجی نوێن، چونکە ئەوە شارستانیەت بوو کە بنەماکانی زانست و زانین و یاسا و ئەدەبیاتی فێری جیهانی کرد، ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە ئەوەیە کە ئەم مێژووە بە دیدێکی ڕوون و سەردەمی و زانستییەوە بخرێتەڕوو، دوورکەوتنەوە لە ڕێبازە ڕووکەشەکان و زانیارییە نادروستەکان، هەروەها شارستانیەتی ئێمە تەنها شتێکی ڕابردوو نییە، بەڵکو بناغەیەکی شارستانییە کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە کاریگەری لەسەر جیهان.

 

وەک دروستکەری ناوەڕۆک، جومان سامرائی جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی کردەوە بە هەڵبژاردنی بابەتگەلێکی بیرکراوە کە تیشک دەخاتە سەر بیری داهێنەرانەی میزۆپۆتامیا، جا چ پەیوەندی بە مۆدە، ژنان، شاهانە، زانست، یان ئەدەب و شیعرەوە هەبێت، ئەو بە پلەی یەکەم پشت بە سەرچاوە ئەکادیمییە جێ متمانەکان دەبەستێت، لەوانەش بەرهەمی شوێنەوارناسە دیارەکان، هەروەها سەرچاوە بیانییەکان کە وەریدەگێڕن، بۆ خەڵک سادەیان دەکەنەوە، کە ئەمەش لە باوەڕەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت کە ناوەڕۆکی کولتووری دەبێ هەم سەرنجڕاکێش بێت و هەم ورد بێت.

 

سەبارەت بە مۆدەی مێژوویی میزۆپۆتامیا، ڕوونیکردەوە، کە بە لێکۆڵینەوە لە دەقە بزماریەکان، پەیکەرەکان، دۆزراوەکانی شوێنەوار و پەرتووکە تایبەتمەندەکان کە باس لە مۆدە و ڕازاندنەوە دەکەن لە شارستانیەتی سۆمەری و بابلی و ئاشووریدا، ورد دەبێتەوە لە وردەکارییە ئاڵۆزەکانیدا، هەرەروەها سەردەمێک ناسنامەی تایبەتی خۆی هەیە لە جل و بەرگ و ڕەنگ و دیکۆراتەکاندا و هەوڵدەدات بە وردبینییەکی زانستی جیاوازییان بکات.

 

لە نێوان ڕەسەنایەتی و سەردەمیدا

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر حەزی لە تێکەڵکردنی شێوازی کۆنی میزۆپۆتامیا لەگەڵ سەلیقەی هاوچەرخ بە دیزاینکردنی ئابایا و جلوبەرگ کە ئامڕاز و زمانێکی بینراو لەخۆدەگرێت کە ئیلهام لە شارستانیەتی عێراقی کۆن وەرگرتووە، ئامانجی ئەوەیە ئەم جلوبەرگانە بکاتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە و ناسنامەی سەردەمی، باوەڕی بە ئەگەری تێکەڵکردنی ڕەسەنایەتی و جوانی هاوچەرخ هەیە بەبێ ئەوەی سازش لەسەر هیچ کامیان بکات، کە ئەمەش پەیوەستە بە هۆشیاریی سەرچاوەی مێژوویی، لەگەڵ تێگەیشتن لە سەلیقە سەردەمیەکان و چۆنیەتی پێشکەشکردنی بە شێوەیەکی بینراو بۆ خەڵک.

 

هۆشیاری کۆمەڵگە و پاراستنی شتە کۆنەکان

جومان سامرائی جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵگە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پەروەردە کردەوە، چونکە پاراستنی شوێنەوارەکان لە بونیادنانی هۆشیارییەوە دەست پێدەکات نەک تەنها دروستکردنی دیوار، داوای پشتگیریکردنی میدیای ڕۆشنبیری ڕاستەقینە و بەشداریکردنی گەنجان لە پڕۆژەکانی میراسدا کرد، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان هەست بکەن ئەم میراسە بەشێکە لە ناسنامەی کەسی خۆیان نەک تەنها شوێنە مێژووییە دوورەکان.

 

جەختی لەسەر بۆشایی ڕوونی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و میدیای نوێ کردەوە، وتی: هەندێک لە دروستکەرانی ناوەڕۆک زانیاری شوێنەواریی و مێژوویی نادروست دەخەنە ڕوو لە پێناو بڵاوکردنەوەی خێرادا، لەکاتێکدا دەزگا ئەکادیمییەکان ئەمە بە هەڕەشەیەک بۆ سەر هۆشیاری مێژوویی دەزانن.

 

پڕۆژەکانی داهاتوو لە بواری زیرەکی دەستکرد

سەبارەت بە پڕۆژەکانی داهاتووی، جومان سامرائی ئاشکرای کرد کە سەرقاڵی چەندین پڕۆژەیە کە سوود لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد وەردەگرێت بۆ پێشکەشکردنی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا بە شێوەیەکی سەردەمی و هاوچەرخ کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵیدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، کار لەسەر پرۆگرامێکی ڕۆشنبیریش دەکات کە لەلایەن تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردەوە پاڵپشتی دەکرێت بەناونیشانی ”صوت من أور” ”دەنگێک لە ئور”ەوە، کە ئامانجی دووبارە خستنەڕووی مێژووی عێراقە بە شێوازێکی بینراو و هزری جیاواز کە ڕەسەنایەتی لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەمدا تێکەڵ دەکات.

 

لە پەیامێکی هاندەرانەدا بۆ ژنانی گەنجی عێراقی کە ئاواتەخوازن بچنە بواری میراس و شوێنەوارناسی یان دروستکردنی ناوەڕۆکی کولتوورییەوە، جومان سامرائی باوەڕی خۆی بە توانای ژنانی عێراقی بۆ سەرکەوتن لەم بوارەدا دووپاتکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی هۆشیاری کولتووری و هەستی جیاوازی شارستانییەت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بوارە پێویستی بە توخمە بناغەییەکان هەیە، لە پێش هەموویانەوە کولتوور و خوێندنەوە و هەستکردن بە نیشتمانپەروەری ڕاستەقینە، ئەوانەی کە شوێنەوارە دێرینەکانی وڵاتەکەیان خۆشدەوێت و دەیپارێزن، خاوەنی پەیوەندییەکی ڕاستەقینەن بە ناسنامە و مێژووی خۆیانەوە، هیوای خۆی دەربڕی کە ژنانی گەنجی زیاتر بچنە ناو ئەم بوارەوە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی کولتووری ڕەسەن کە شایەنی مێژووی عێراق بێت.

 

جومان سامرائی لە کۆتایی قسەکانیدا، بە پەیامێک بۆ بڕیاردەران و کۆمەڵگە، جەختی لە گرنگی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و پێویستی سەیرکردنی بە هەمان چاوی جیهان کردەوە کە جیهان پێیەوە سەیری عێراق دەکات، وتی: عێراق خاوەنی گەنجینەی کولتووری و مرۆیی بە نرخە و کاتێک تێدەگەیشتین کە شوێنەوارە درێرینەکان لە زێڕ و نەوت بەهایان زیاترە، ئەو کاتە دەزانین کە پاراستنی میراس شتێکی خۆشگوزەرانی نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی گەورەی نیشتمانی و مرۆییە.