ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە کامپی مەخمور

کامپی مەخمور ئەمڕۆ ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە سازکرد.

مەخمور 

 

ئەمڕۆ لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزی ٢٧٢١ی کوردی دەستیپێکرد، ئاهەنگەکە لە ناوەندی کلتور و هونەر لەناو کامپەکە ڕیکخرا و بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کەمپەکە بە منداڵ و ژن وپیاوەوە بەشداربوون.

 

سەرەتای ئاهەنگەکە بەشداربووان خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان، پاشان پیرۆزبایی نەورۆزی مەخمور لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کەمپی مەخمور  پێشکەشکرا.

 

ئاهەنگەکە بە میوزیک و شانۆ. و هەڵپەرکی بەردەوام بوو، هەریەک لە هونەرمەندان دیار دەرسیم، شەوکەت و گروپی هەڵپەڕکێی کەوای زێڕین  بەرهەمی خۆیان پێشکەشکرد.

 

ت.پ