"تەڤ-چاند ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی کولتووری پێکهاتەکاندا هەیە"

هەشتەمین کۆنفرانسی تەڤگەری کولتوور و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، ئەو ژنانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کردووە دەڵێن: تەڤ-چاند ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی کولتووری پێکهاتەکاندا.

قامیشلۆ

 

تەڤگەری کولتوور و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ڕۆژئاوای کوردستان- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراوە بە ئامانجی زیندووکردنەوەی میراتی کولتوور و هونەری هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەزاران ژن، پیاو، گەنج و منداڵ لە هەموو بوارەکاندا بەشدارییان کرد و کاری هونەرییان پێشکەش کرد.

 

تەڤ-دەم لە ٨-٩ی شوبات، هەشتەمین کۆنفرانسی خۆی بە دروشمی "بە ڕۆحی گەلی شۆڕشگێڕ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکدەهێنین و کولتووری نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین" لە قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دا، نزیکەی ٢٠٠ نوێنەری تەڤگەرەکە لەسەر ئاستی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیانەوە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، هەروەها هەڵسەنگاندنیان بۆ خەباتی دوو ساڵیان کرد.

 

"هونەری دیموکراتیک خزمەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات"

بێریڤان بۆتان لە کۆردیناسیۆنی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە کانتۆنی قامیشلۆ ڕایگەیاند، سیستمێکی ڕۆشنبیری و هونەری دیموکراتیک بۆ هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە دامەزراوە و وتی: هەر کەسێک بە ڕەنگ و کولتووری خۆیەوە بەشداری لە تەڤ-چاندا دەکات، ئەمڕۆ، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەر پێکهاتەیەک کلتوورەکەی خۆی کە چەندین ساڵە دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان هەوڵی قڕکردنی دەدەن زیندوو دەکاتەوە،هەرچەندە دەیانویست کولتووری گەلان لەناو ببەن، بەڵام تەڤگەری کولتووری دیموکراتیک و هونەری توانیان ڕێگری لەوە بکەن و وەڵام بدەنەوە.

 

"بە سایەی بیری ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی عەرەبی خۆیان لە هۆشیاری پیاوسالاری دەپارێزن"

 

لە لایەکی دیکەوە، مونا خلاوی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری تل حەمس ئاماژەی بەوەکرد،  بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پێکهاتەی عەرەبی هەبووە بەتایبەتی لە ئازادکردنی ژناندا، ئەمڕۆ ژنان بەسایەی بیرۆی ڕێبەر ئاپۆوە لە هۆشیاری پیاوسالاری ئازاد کراون، سەدان ژن و گەنجی عەرەبی شوێنی خۆیان لە هەموو کولتوورێکدا دەگرن.

 

بۆ یەکەم جار پێکهاتەی ئەرمەنی بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد

مێلێنا قەسەبییان، ئەندامی ڕۆشنبیری و هونەری ئەرمەنی، ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یەکەم جار وەک پێکهاتەیەکی ئەرمەنی بەشداری کۆنفرانسی تەڤ-چاند بووە و وتی: وەک هەموو پێکهاتەکانی دیکە، کولتوور، کەلەپوور، زمان و مێژوومان هەیە، کولتووری ئەرمەنی خاوەن تایبەتمەندی کولتوور و جلوبەرگەو تەنانەت زمان و شانۆو گۆرانی و هەڵپەڕکێمان جیاوازە.

 

"ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی ناوەندێکی کولتووری و هونەری لە ئەرمینیا"

مێلێنا قەسیبیان ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی ئەرمەن لە خەباتدان بۆ پاراستنی ئەو کەلتوور و هونەرەی کە لە کۆمەڵکوژی ماوەتەوەو وتی: جارێکی دیکە بوونی خۆمان مسۆگەر کرد، زۆر شتمان لە دایک و باوک و داپیر و باپیرمان وەرگرتووە، لەوانەیە زۆر ئازارمان چێژتبێت بەهۆی ئەو جینۆساید و فەرمانانەی کە بەسەرماندا هات، بە زمانی خۆمان نەمانخوێندەوە، بەڵام فێربووین، لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەریشدا بەرەوپێش دەچین و ئێستا خۆمان بۆ داهاتوو ئامادە دەکەین، ئامانجمان کردنەوەی ناوەندێکی کولتووری و هونەری تایبەتە بۆ گەلی ئەرمەنستان، لە هەمان کاتدا پەیاممان بۆ هەموو ئەرمەنەکان ئەوەیە کە یەکگرتوو بین و بە دەوڵەتی عوسمانی بڵێین کە هێشتا هەین و لەناوناچین.