یاسمین ئەلدایا به وێنەکانی سەرنج دەخاتە سەر کێشەکانی ژنان

یاسمین ئەلدایا لە فەڵەستین، کە وێنە دەکێشێت، تیشک دەخاتە سەر کێشەکانی ژنان و ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

ڕەفیف ئەسلیم

 

غەزە- یاسمین ئەلدایا لە فەڵەستین، کە وێنە دەکێشێت، تیشک دەخاتە سەر کێشەکانی ژنان و ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، یەکێک لەو بابەتانەی کە یاسمین ئەلدایا هەوڵ دەدات بە تابلۆ هونەرییەکانی تیشک بخاتە سەری  نەخۆشی ڤیتیلینگۆیە.

 

یاسمین ئەلدایا ئاماژە بەوەدەکات، هەستی بە دەروونی نەخۆشەکانی ڤیتیلینگۆ کردووە کە نەخۆشی پێستیان هەیە و دەستی کردووە بە وێنەکێشانی وێنەی ئەو ژنانەی کە نەخۆشییەکەیان هەیە، ئامانجی ئەو لە وێنەکێشانی تابلۆکانی ئەوەیە تیشک بخاتەسەر لایەنی دەروونی نەخۆشەکانی ڤیتیلینگۆو پشتگیری دەروونی بۆ ئەو ژنانە دابین بکات لە پڕۆسەی چارەسەرکردندا.

 

یاسمین ئەلدایا ئاماژەی بەوەکرد، لە جێبەجێکردنی هونەرەکەیدا، بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ وێنەکێشان و تێچوونیان، سەرەتا لەسەر فایلێک وێنە دەکێشێت و دواتر دەیگوازێتەوە بۆسەر تابلۆکە، وتی: لەگەڵ ئەم تابلۆیەدا پەیامم ئەوەیە سەرنج ڕابکێشم بۆ گرنگی ئازادی ژنان و پێویستی سنووردارنەکردنیان لە منداڵیدا، بۆیە دەبێت بە ڕۆحێکی ئازاد بژین.

 

وێنەی ژنێک کە ساڵانێکی زۆرە لێی دزراوە

یاسمین ئەلدایا سەرنج دەخاتە سەر بارودۆخی ژنانی غەزە بە وێنەکێشانی ژنێک کە لەسەر هێڵی دەموچاوی ئازار دیارەو لەگەڵ ئەم تابلۆ هونەرییەدا، چەندین تەکنیکی وێنەکێشانی بەکارهێناوە، لە نێوان تابلۆکانی یاسمین ئەلدایا، وێنەی ژنێکی گەنج لە پشت تەلەوە سەرنجی ئێمەی ڕاکێشا، یاسمین ئه لدایا بەم شێوەیه لێکدانەوەی ئەم تابلۆیەی کرد: ئەم وێنەیه ژنێک نیشان دەدات که ساڵەکانی له زیندان بەسەر برد، تاکە تاوانی ئەو ژنە خۆشەویستی و پاراستنی وڵاتەکەیە، ئەو ژنەی جلی کولتووری فەلەستینی لەبەر دەکات پارێزگاری لە ڕەسەنایەتی و کولتووری وڵاتەکەی دەکات.

 

"هەوڵدەدەم دۆخی ژنانی فەڵەستین بخەمەڕوو"

یاسمین ئەلدایا لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد هەوڵ دەدات به تابلۆکانی ڕەوشی ژنانی فەڵەستین بخاتەڕوو، هەروەها کێشه مرۆیی و نەتەوەییەکان تێکەڵ بکات بۆ ئەوەی ڕەنگ له کارەکانیدا دروست بکات، هەروەها هیواداره له ڕۆژانی داهاتوودا له دەرەوەی فەڵەستین به شداری پێشانگاکان بکات بۆ ئەوەی ئەزموونی خۆی لەو بوارەدا زیاد بکات، وتیشی: من تابلۆکە دابەش دەکەم، هەر کاتێک بەشێکی دەکێشم کۆیدەکەمەوەو دەیخەمە سەر کاغەز، هەروەها سەیری چەندین ڤیدیۆی فێرکاری دەکەم دەربارەی چۆنیەتی کێشانی هێڵەکان و تێکەڵکردنی ڕەنگەکان بەیەکەوە و سەیری شارەزایی لە پۆرترەیتدا دەکەم.