"ژنان بۆ تێپەڕاندنی فشاری دەروونی و ئەقڵیەتی پیاوسالاری ڕوو لە هونەری سیرامیک دەکەن"

شێوەکارێک لە ڕێگەی هونەری سیرامیک ئازار و مەینەتییەکانی ژنانی کردووەتە زمانێک بۆ دەربڕینی ئازارەکانیان و لە کارەکانیدا ڕەنگ دەداتەوە، نائومێدانە لە ژیان ناڕوانێت و هیوا بۆ ژنان دەگەڕێنێتەوە.

دێرین رەحیم

 

سلێمانی-سۆزە ساڵح، شێوەکارێکی شاری سلێمانییە، کە ماوەی ١٦ ساڵە لە گڵ هونەری سیرامیک دەئافرێنێت و ئەندێشەکانی دەکاتە پارچەیەکی بەرجەستە، کە لە هەر جێیەک دابنرێت جوانیی و تایبەتمەندییەک پێ دەبەخشێت، داهێنەرەیە ماوە ی شەش ساڵە هاوبەشی لەگەڵ هاوڕێیەکی ستۆدیۆیەکی تایبەت بەم کارە لە کارگەی کولتووری سلێمانی دامەزراندووە، لەم ستۆدیۆیەدا پێکەوە کار لەسەر درووستکردن و نەخشاندنی چەندین بەرهەمی دەستی سیرامیکی دەکەن وەک، تابلۆ، کوپ، قاپ، گۆزە، سینی و کەلوپەلی تایبەت، لەپاڵ ئەم کارە بەردەوامەدا، خولی فێرکارییش بۆ ژنان و منداڵان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەم هونەرە بڵاو بکاتەوە.

 

"کارەکانم باس لە بارودۆخی ژنان دەکات وەک ژنێک بە کەزی و دوایی بڕینی کەزی"

سۆزە حەمەساڵح  قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: ئێمە وەک هونەرێکی هاوچەرخ کاردەکەین، زیاتر کارەکانم لەسەر کێشەو گرفتەکانی ژنان و توندو تیژی کە بەرامبەر ژنان دەکرێت، کارەکانم ژیاتر باس لەباردۆخ و گوزەرانی ژنان دەکات لەباشووری کوردستان، لەکاتی شۆڕشی ڕۆژئاوایی کوردستان کارێکم کرد پارچەکانی ژنێک کەتێیدا کەزیەکەی بەدیی دەکرێت کە بارزە لەکارەکەمدا و پارچەکانی ژنێک لەدوای کەزیە بڕاوەکەی گوزارشت دەکات لەژنێکی زۆر بەهێز کە زاڵ بێت بەسەرهەموو ئەو بەرەنکیانەی کە لەکۆمەڵگەدا و جەنگدا زاڵ دەبێت بەسەریدا.

 

"پێویستە ژنان بەربەستەکان بشکێنن"

دەربارەی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی لە ژیانی هونەرەییدا هاتوونەتە بەردەمی وتی: سەرەڕای ئەوەی لە باشووری کوردستان دەستیان بەسەر ئازادییەکانی ژناندا گرتووە و بوونەتە ڕێگرن لە بەردەم ئەوەی ژنان بە خواستی خۆیان لەو بوارەدا کار بکەن کە دەیانەوێت و شوێن خولیاکانیان بکەون، بەڵام توانیومە بە بەردەوامبوون و پشتیوانی خێزانەکەم سەرجەمیان تێبپەڕێنم، پێوستە ژنان بەربەستەکان بشکێنن و بەرەو ئامانجەکانیان هەنگاو بنێن، بە سرووشت و بوونی خۆیان بمێننەوە، چونکە بەو شێوەیە دەتوانن سەرکەوتووبن.

 

"ژنان دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری ڕوو لە هونەری سیرامیک دەکەن"

باس لەوەشکرد، ئەم سودیۆیی سیرامیکە ماوەی چەندین ساڵە لێرە کاردەکەن سەرەتا وەک خۆبەخشێک کاریان دەکرد دواتر خولیان  بۆ هەموو ئاست و تەمەنێک دەستپێکرد وتی: زیاتر ژنان دێن بۆ خولەکان بەهۆی ئەو فشارە دەروونی و ئەقڵیەتە پیاو ساڵاریەی لەکۆمەڵگەیی کوردیدا هەیە لەسەر ژنان  کەمبێتەوە، کارکردن بەقوڕ کاریگەریەکی زۆر باشی هەیە بۆ ئارامکردنەوەی دەروون، ئەو کەسانەی لەم هونەرەدا کاردەکەن لەکاتی کارکردن دەچنە دنیایەکی تر، خولمان کردۆتەوە بۆ مندالان لەکاتی پشووی هاویندا دێن منداڵ لە تەمەنی شەش ساڵەوە وەردەگرین هەندێم منداڵ هەیە بەهرەیی هونەری تێدایە لەماوەیەکی کەمدا فێری هونەرەکە دەبێت  دەربارەی هونەری سیرامیرک وتی چەندین جۆری هەیە هەریەکە و جۆرێکی جیاوازە و جوانییەکی تایبەت بە خۆیان هەیە، ئەو کارانەی لە گڵەوە دەیان نەخشێنێت پێکهاتوون لە پارچەی ناوازە بۆ جوانکاری ناو ماڵ و بەشێوەیەکی فۆلکلۆر و ڕەنگاوڕەنگ ڕازاونەتەوە، ئامانجییەتی توانای ژنان پیشانی کۆمەڵگە بدات، هەروەها بژێوی ژیان بۆ خۆیی و چەند ژنێکی دیکەش دابین بکات.

 

بە گڵ و قوڕ کوشتنی ژنان بەڵگە دەکات

سۆزە حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، وەک هونەرمەندێک ناتوانێت دابڕاو بێت لە ڕووداوە تاڵەکانی دەوروبەری، یەکێک لە قورسترین و کارەساتبارترین دیاردە کۆمەڵایەتییەکان کە کاریگەریی قووڵی لەسەر ناخی داناوە، پرسی کوشتنی ژنانە بەهۆی فشارەکانی خێزان و هاوژینەوە لە کارە هونەرییەکانیدا،ڕەنگی داوەتەوە لێرەدا گڵ و جەستە دەبنە یەک قەوارە بۆ گێڕانەوەی ئەو چیرۆکە تاڵانەی کە زمان ناتوانێت دەریانبڕێت لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە دەریبڕیوە.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا سۆزە حەمەساڵح وتیشی: پەیامی من بۆ ژنان ئەوەیە هیچ شتێک کاریگەریی نەکاتە سەر هێزو توانایان پێوستە ژنان بەربەستەکان بشکێنن و بەرەو ئامانجەکانیان هەنگاو بنێن، بە سرووشت و بوونی خۆیان بمێننەوە، چونکە بەو شێوەیە دەتوانن سەرکەوتووبن، دەمەوێت لە هونەرەکەمەوە نیشانی کۆمەڵگەی کوردی بدەم کە ژن هێزێکە بۆ خۆی، توانایەکی لەڕادەبەدەری هەیە، دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت.