هۆنەرێکی فورات دەنگی ئازادی دەڵێتەوە، کە لە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهام وەردەگرێت
فاتیمە شەمەر، هۆنەری فورات کە تەمەن ٥٧ ساڵە، لەژێر کاریگەری بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هێز و کەرامەتەی ئەم بیرکردنەوە بە ژنان بەخشی، بە ڕوونی لە هۆنراوەکانیدا دەردەکەوێت.

ناوەندی هەواڵ
لە کەناری فورات، بەهرەی فاتیمە شەمەر، تەمەن ٥٧ ساڵ؛ بۆ نووسینی هۆنراوە لەدایک بوو، لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە دەستی بە نووسین لەسەر دار و هەوا و خۆرئاوابوون کردووە، لە ڕێگەی خوێندنەوەشەوە پەرەی بە بەهرەکەی داوە، شیعر زیاتر بووە لە خولیایەک بۆی، چوار ساڵ لەمەوپێش هاوژینەکەی لەدەستدا، سەرەڕای بارودۆخە سەختی بەرپرسیارێتی چاودێریکردنی سێ منداڵەکەی لە ئەستۆ دەگرێت، ئەم ژنە بۆ بژێوی خێزانەکەی پشتی بە دوکانێکی بچووک بەستوە، کە خاوەنەیەتی لە گوندی حەنیدە، دەکەوێتە سەر ڕێگای نێوان شارەکانی ڕەققە و تەبقا.
خاڵی گۆڕان
بەڵام ئەم هێمنییە هۆنراوەیە زۆر زوو گۆڕانی بەسەردا هات دوای ئەوەی هەرێمەکەی لەدەستی چەتەکانی تیرۆریستی داعش ڕزگاری بوو، ئاشنابوونی بە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆڕانکاریەکی چڕی لە هۆشیارییدا دیاریکرد، فاتمە بۆ فورات نیوز وتی: بۆ یەکەمجار هەستم کرد کەسێک هەیە لە ژن تێبگات و دەنگی پێبدات و بەهای ڕاستەقینەی لەم کۆمەڵگەیەدا هەیە.
وشەکانی دەستیان کرد بە گرتنەبەری ئاراستەیەکی نوێ و هۆنراوەکانی بارگاوی بوون بە پەیامی سیاسی. سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نووسیویەتی لە ڕێگەی شیعرەکانییەوە بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە ئازادی بکەن و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بیرۆکەکانی دەربڕی وتی: ژنانی لە کۆت و بەندەکانی بێدەنگی و ترس ڕزگار کردووە، بۆ من چیتر هۆنراوە تەنیا پێناسەکردنی سروشت نییە، بووەتە چەک، ئامرازی بەرخۆدان ،سەکۆیەک بۆ ئازادی.
بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە کەشتییەک پێناسەکرد کە ژنانی دەگواستەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت، پەیامێکیشی ئاراستەی هەموو ژنانی جیهان کرد کە باوەڕیان بە بیری ئەو سەرکردەیە هەبێت کە ژنانی لە ستەم و کۆیلایەتی ڕزگار کرد.
پێیوایە هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆت و بەندەکانی تاریکی دەوروبەری ژنانی شکاندووە، دەستیان کردووە بە بەشداریکردن لە هەموو کایە کۆمەڵایەتی، سیاسی،کولتوورییەکان، دوور لەو ترسەی کە ڕۆژگارێک کۆنترۆڵی بوونیانی دەکرد.
فاتیمە لە یەکێک لە هۆنراوەکانیدا بە زاراوەیەکی جووڵاوی ناوخۆیی نووسیویەتی، "تیشکی بەیانی لە باکوورەوە دەدرەوشایەوە، نامەکان بە ڕێکوپێکی ئەلفوبێ گەیشتنە لام، بە دەستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نووسراون، بە پێداگری و خواستێکی بەهێزەوە ، ئای سەرکردەکەم، تۆ هێمای خەباتی، لە بیرکردنەوەتەوە فێربووم ئازادیم خۆشبوێت، ئارامی فێرکردم و مانای خۆڕاگری فێرکردم، ئای ژیان بە کەرامەتەوە و نەک مردن، قەدەغەیە زیندانی لەسەر پاڵەوانەکان دابخەن ،حەرامە زیان بە کەسێکی وەک تۆ بگەیەنن.
فاتیمە بەشداری ئێوارەکانی هۆنراوەو بۆنە ڕۆشنبیرییەکان دەکات کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچن، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختیکردەوە کە ژنان لە هەموو چین و توێژەکان بوونەتە هاوبەشی کارا لە داڕشتنی داهاتوودا، ئەمەش لە سایەی ئایدۆلۆژیای ڕزگارکەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.