شانۆ هێڵێکی ژیانی دەروونییە... کۆمەڵەی "تۆو" پشتیوانی و خۆڕاگری ژنان بەڵگە دەکات
کۆمەڵەی "تۆو" بۆ ژنان لە فەڵەستین شوێنێکی ئارام دابین دەکات، چونکە هونەر چیتر بەخشینێکی دەستبەرداربوو نییە بەڵکو بووەتە یەکەم زمانی هەناسەدان و کەمکردنەوەی شۆکەکان و دووبارە خوێندنەوەی ژیان لە نێوان لەدەستدان، ئازار، ستەم و هەموو ئەوانەی ئەزموون کراون.
ڕەفیف ئیسلیم
فەڵەستین ـ بە درێژایی هێرش بۆ سەر فەڵەستین، کۆمەڵەی شانۆی تۆو بۆ چاند و هونەر لە ڕێگەی شانۆوە پاڵپشتی دەروونی پێشکەش بە ژنان دەکرد، چیرۆکەکانیان کردە نمایش و یارمەتیان دەدا بۆ بەدەستهێنانی بەهێزکردنی دەروونی، ئەم نمایشانە بە بڵاوکردنەوەی فیلمێکی دیکۆمێنتاری بە ناوی "ژنانی بێ فلتەر" کۆتاییان پێ هات بۆ بەڵگەنامەکردنی ئازارەکانیان لە ڕێگەی هونەرەوە، وەک چۆن نابێت چیرۆکەکە لەبیر بکرێت بەڵکو پێویستە لە کەرتی غەززە بهێنرێتە دەرەوە بۆ ئەوەی جیهان بیزانێت.
وسام دیراوی، نووسەر و دەرهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی شانۆی تۆو بۆ چاند و هونەر بۆ ئاژانسەکەمان ڕوونیکردەوە، کە پێش جینۆساید شانۆ وەک چالاکیەکی هونەری و کەشی دەربڕینی داهێنەرانە سەیر دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ تێڕوانینەکە گۆڕاوە و شانۆ بووەتە هێڵی ژیانی کۆمەڵایەتی-دەروونی، هونەر چیتر شتێکی خۆشگوزەرانی نییە، بەڵکو زمانێکی سەرەتاییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کەمکردنەوەی زەبر و زەنگ و لێکدانەوەی ژیان لە نێوان لەدەستدان و ئازار و ستەم و هەموو ئەو شتانەی کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا ئەزموونکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، شانۆکە لە کەشی نەریتییەوە گۆڕاوە، تەنها شانۆیەک بۆ نمایشکردن، بۆ کەشی کراوە کە دەتوانرێت بەپێی پێویست بگوازرێتەوە بۆ شوێنی جیاواز، وتی: پێش جەنگ، ژنان خۆیان بەشداری نمایشەکانیان دەکرد، ڕەنگە تەنانەت بەشداریشیان دەکرد، ئەمڕۆ دۆخەکە جیاوازە، ئێستا کۆمەڵەکە بەدوایاندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانن هەستەکانیان دەرببڕن و ئەو چیرۆکە زۆرە نەگێڕدراوانەیان لەگەڵدا باس بکەن کە ئەگەرنا لەوانەیە لە شوێنە پارێزراوەکاندا سەرهەڵبدەن کە لە نێو چادرەکاندا لە کا.پەکانی ئاوارەبووندا دەدۆزرێتەوە.
ویسام دیراوی، جەختی لەوە کردەوە، کە کۆمەڵەی تۆوە هەوڵدەدات خووی ڕۆژانەی ئەو ژنانە بگۆڕێت کە زۆربەی کاتەکانیان لە ڕیزدا بۆ ئاو و خواردن بەسەر دەبەن، ئامانجی کۆمەڵەکە ئەوەیە نیشانیان بدات کە ئەوانیش ژیانیان هەیە و دەتوانن بژین بە گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان و نمایشکردن لەسەر شانۆ و پێدانی متمانە بەخۆبوونیان، بەهێزکردنیان بۆ دروستکردنی شتێک کە ڕۆژێک شانازی پێوە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە نابێت چیرۆکی ژنان تەنها لە ڕاپۆرتی هەواڵدا قەتیس بێت، پێویستە هونەر بەکاربهێنرێت بۆ تیشک خستنە سەر خۆڕاگری و داهێنەری ژنان لە غەززە، کە نموونەیەکی ناوازەیان لە بەڕێوەبردنی خێزانەکانیاندا داناوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە دەیان نمایش کە ڕەگیان لە ئەزموونی زیندوودا هەیە، لەوانە "خەونە شکاوەکان" و "ژاوەژاوی بێدەنگی"، وتی: کۆبوونەوەی دراما بۆ دەربڕینی ئازاد هەبوون کە سەرنجیان لەسەر بەرهەمهێنانی سکێچی شانۆیی بوو، ”نمایشەکان” لەلایەن ژنانەوە بۆ ژنان، کە ئاوارەبوون، برسێتی، گەشتەکە لە باکوورەوە بۆ باشوور و هەموو یادەوەرییە درێژخایەنەکان نیشان دەدەن.
یەکخستنی تەکنیک و ئامرازەکان بۆ بەرهەمهێنانی باشترین
سەرەڕای نادڵنیایی سەرەتایی سەبارەت بە کاریگەرییە ئەگەرییەکانی دانیشتنەکانی پشتیوانی دەروونی "بارۆمەتری" بۆ ژنان، ئەنجامەکان سەرنجڕاکێش بوون، بەپێی وسام دیراوی، لەم دانیشتنانەدا ژنان هەندێکجار دەگریان و هەندێکجار پێدەکەنین و گاڵتەیان لەسەر ئەزموونەکانیان دەکرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەستە نەرێنییەکانیان دەستی بە دەرکەوتن کردووە، ئەمەش بە تایبەتی ڕاست بوو چونکە بە درێژایی دانیشتنەکان پشتگیری یەکتریان دەکرد، وەڵامێکی سۆزداری بەهێزیان بەرهەم دەهێنا کە تەنانەت ڕۆماننووسەکانیش نەیاندەتوانی لە سیناریۆیەکدا بیگرن.
وسام دیراوی ڕوونی کردەوە، کۆمەڵەی شانۆی تۆو یەکەم کەس بوو کە چارەسەری بە هونەری لەگەڵ ژناندا بەکار هێنا لە ڕێگەی توێژی ئەوانەی ئەندامەکانیان بڕدراوە و پێشتریش چەندین نمایشی پێش جەنگ پێشکەش کردووە، بە تێکەڵکردنی چەندین تەکنیک و ئامرازی پەیوەندیدار بە چالاکییە درامییەکانەوە، وەک درامای پێکهێنەر، عەبای شارەزا، چیرۆکخوان، مۆسیقا و گۆرانیی گەلی فەڵەستینی، جگە لە پەندەکانی گەل، هەموو ئەوانە خزمەتیان بە ئامانجە سەرەکییەکە کرد لە باشترکردنی تەندروستیی دەروونیی ژنان و پێشکەشکردنی نمایشەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوای هێرشەکە، ویستویەتی بە بەرهەمهێنانی یەکەم فیلمی دۆکیۆمێنتاری بە هاوکاری مەنال بەرەکات، دەرهێنەری فەڵەستینی دەست بە ئەزموونێکی نوێ بکات. لە ڕێگەی "ژنانی بێ فلتەر"ەوە ئەزموونی ژنانی غەززە لە کاتی شەڕ و ئاوارەبوون و برسێتی و لەدەستدان و ترسدا وێنا دەکات و ئەزموونەکانیان بە شێوازێکی سینەمایی نیشان دەدات، ئامانجی ئەوەیە بە جیهان بگەیەنێت کە ژنان لە غەززە مافی ژیانێکی شکۆمەندانەیان هەیە، خۆڕاگر و بەهێز و توانای دروستکردنی شتێکیان هەیە لە هیچەوە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ژیانیان بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
شوێنێکی پارێزراو
فیلمەکە گەشتێکی بە پارێزگاکانی ناوەڕاستدا کرد و سەرنجی زۆری بەدەستهێنا، بەتایبەتی لەلایەن ئەو ژنانەی کە پێزانینیان بۆ دەربڕینی ئەزموونەکانیان لەڕێگەی هونەرەوە هەبوو، چونکە کاریگەرترین زمانە بۆ گەیاندنی ئازارەکان، وتی: ژنان لە کاتی ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێک پێویستیان بە شانۆ هەیە تا پشتیوانیان بێت چونکە شوێنێکی ئارامە و دوورە لە ڕۆڵی بەرخۆدانی بەردەوام تا خۆیان بدۆزنەوە، ئەمەیە ئەوەی کۆمەڵەی تۆو دەیکات لە ڕێگەی ئەو شوێنەی کە ئامادەکاری دەکات بۆ کردەنەوەی لەم دواییانەدا "گەڕەک لە نێوان خەڵکدا" لە شاری دیر بلاح کە بێبەشە لە دامەزراوە کولتوورییەکان.
وسام دیراوی نکۆڵی لەوە ناکات کە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبێتەوە، هاوشێوەی دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانی دیکە، لەوانە کەمی بودجە، ناچاربوون بە کەمترین سەرچاوە لە نێو ژنان و منداڵاندا کاربکەن، هەروەها نەبوونی شانۆیەکی ڕاستەقینە، وەک وەستان لەسەر شانۆیەک متمانەی زیاتر بە خەڵک دەبەخشێت، جگە لە ماندووبوونی دەروونی ئەو کۆەمەڵەیە کە لەو بوارەدا کاردەکەن، بەتایبەتی ژنان، هەمان چەوساندنەوە و فشاری زیادەیان بەسەردا دێت، ئەمەش پێویستی بە وزەی دەروونی هەیە لە ژینگەیەکی ناجێگیردا.