سەبیحە سامەڕائی: جلوبەرگ ئامرازێکی بینراوە کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتییە و مێژووی کۆمەڵگەی عێراقی بەڵگە دەکات

سەبیحە سامەڕائی، دیزاینەری جلوبەرگ تیشکی خستەسەر ڕێچکەکەی لە دراما و شانۆدا، و دەڵێت: لەسەر تایبەتمەندی جلوبەرگی عێراقی و گرنگی ڕۆڵی دیزاینەر لە بەڵگەکردنی ناسنامەدا، ئاڵەنگارییەکانی بەرهەمهێنانیش کرد لەگەڵ تەسکی کات، سەرەڕای کەمیی بایەخدان بە پشت پەردە.

رەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق ـ سەبیحە سامەراێی، هونەرمەند و دیزاینەری جلوبەرگ و کەرەستە ڕازاوەکان (ئیکسسوار) یەکێکە لەو ناوانەی کە لە پشت پەردەوە کاریکرد و بەشداری کرد لە دروستکردنی وێنەی بینراوی چەندین کاری تەلەڤزیۆنی و شانۆیی عێراقی، بەو ئەزموونە درێژەی لەم بوارەدا کە هەیەتی، جەختی لەوە کردەوە، کە دیزاینکردنی جلوبەرگ تەنها لە هەڵبژاردنی جلوبەرگدا کۆتایی نایەت، بەڵکو بە ئامرازێکی هونەری دادەنرێت کە بەشداری دەکات لە دروستکردنی کەسایەتی و بەڵگەکردنی قۆناغە گرنگەکانی مێژووی کۆمەڵگەی عێراقی.

 

سەبیحە سامەڕائی ئەندامە لە سەندیکای هونەرمەندانی عێراق و یەکێتی بێژەر و تەلەڤزیۆنییەکان، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، بەشی پەروەردەی هونەری، سەبارەت بە سەرەتای دەستپێکردنی لە بواری دیزاینکردنی جلوبەرگدا، وتی: گەشتەکەم لە تەلەڤزیۆنی عێراق دەستپێکرد، و یەکەم کارم شانۆیی بچووک (چیرۆکی پیاوە فەڵەستینییەکە) بوو، لەوێدا وەک دیزاینەری ئیکسسوار کارم کرد، لەنێو فێستیڤاڵی چیرۆکی پیاوە فەڵەستینییەکەدا خەڵاتی بەدەستهێنا.

 

کولتووری جیاواز

جەختی لەوە کردەوە، کە جلوبەرگی عێراقی جیاوازە لە جلوبەرگی وڵاتە عەرەبییەکانی تر، بەهۆی ئەو جۆراوجۆرییە و کولتوورە میللییە گەورەیەی هەڵیگرتووە، وتی: ئەوەی وڵاتەکەمان جیای دەکاتەوە بوونی پێکهاتە و ئاینی جیاوازی عێراقی، کە بۆ هەمویان جلوبەرگی جیاواز هەیە، ئەمەش جوانی و تایبەتمەندییەکی زۆر دەبەخشێتە جلوبەرگەکان و تایبەتمەندییەکی ڕوونیان پێدەدات.

 

سەبارەت بە جیاوازی نێوان جلوبەرگ لە کارە تەلەڤزیۆنی و شانۆییەکاندا، وتی: جلوبەرگی شانۆ جیاوازە بەوەی لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ بینەردا، سەبارەت بە تەلەڤزیۆن زۆر لە کەموکوڕییەکان بە ڕاشکاوی دەرناکەون، بۆیە پێویستە جلوبەرگ خزمەتکاری جووڵە بێت، پشتگیری لە سیستەمی ڕووناکی بکات، ئەوەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی جۆری قوماشەکانەوە کە یارمەتی جووڵە و نواندن دەدەن، بەکارهێنانی ئەو قوماشانەی ڕووناکی هەڵدەمژن، چونکه هندێکیان، بەتایبەت قوماشی ساتان، درەوشانەوەیەکی بێزارکەر بۆ بینەر و بۆ کامێرا دەبێت.

 

هەنگاوەکانی کارکردنی خۆی لە دیزاینکردنی جلوبەرگدا ڕوونکردەوە، کە یەکەم هەنگاو دەست پێدەکات بە خوێندنەوەی دەقەکە و زانینی سەردەم یان قۆناغەکە کە رووداوەکانی تێدا ڕوودەدەن، جا چ عەباسی بێت یان سەردەمی یان میللی یان کولتووری، پاشان گەشتی گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەر دەستپێدەکات و ناسینی دیدگای بۆ کارەکە، دوای ئەوە پێوانی قەبارەی ئەکتەرەکان و دەستپێکردن بە پرۆسەی کڕینی قوماش و پێداویستییەکان و جێبەجێکردن.

 

ڕوونیکردەوە، لەسەر دیزاینەری جلوبەرگ پێویستە هاوکێشەیەکی ورد لەنێوان دادپەروەری مێژوویی و نەرمونیانی داهێنەرانەدا جێبەجێ بکات، جلوبەرگ تەنها جلوبەرگ نییە، بەڵکو ئامرازێکی بینراوە کە بەشداری دەکات لە گێڕانەوەی کەسایەتییەکە و قوڵکردنەوەی لایەنەکانی.

 

ئاماژەی بەوەدا، که پێشتر هەڵبژاردن و دیزاینکردنی جلوبەرگ بۆ کارە هونەرییەکان ئەوەندە سەختییەکی گەورەی بۆ ئەو نەبوو، بەهۆی بەردەستبوونی سەرچاوە مێژووییەکان، سەبارەت بە بوونی کارگەی کارا لە فەرمانگەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن، کۆگاکانی جلوبەرگ و ئیکسسوار کە جۆری جیاواز لە جلوبەرگ و پێداویستییەکانی لەخۆگرتبوو.

 

جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی دیزاینەری جلوبەرگ لە بەرنامە تەلەڤزیۆنی و شانۆییەکاندا کردەوە، هەروەها کارەکەی چەقییە لە سەپاندنی ناسنامەی بینراودا، لە ڕێگەی گۆڕینی دەقی نووسراو بۆ تابلۆیەکی بینراو کە گوزارشت لە ڕاستی کۆمەڵگەی عێراقی و مێژووەکەی دەکات، جلوبەرگ ئامرازێکی دەروونییە کە ڕەنگدانەوەی لایەنەکانی کەسایەتییەکەیە.

 

سەبیحە سامەڕائی گرنگی دیزاینکردنی جلوبەرگ لە دراما و کارە تەلەڤزیۆنییەکاندا ڕوونکردەوە، بەوەی دانا کە دەکرێت بەڵگەیەک بێت بۆ مێژوو و کۆمەڵگەی عێراقی بەسەر قۆناغە جیاوازەکانی کاتدا، بەو پێیەی بەشداری دەکات لە بەڵگەکردنی گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

ئاماژەی بە نموونەی ئەو قۆناغانە دا، بە وتنی ئەوەی سەردەمی حەفتاکان بووژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە بینى، تێیدا عەزییە کورتەکان دەرکەوتن کە خاوەن سیما و نەریتێکی کلاسیکین، لە کاتێکدا سەردەمی هەشتاکان و نەوەدەکان جەنگ و گەمارۆ و پاشەکەوتی بەخۆیەوە بینى، ئەوەش ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر جلوبەرگ، کە بە ڕەنگە تاریکەکان و جلوبەرگی سەربازی ناسرا، سەرەڕای جیاوازییەکانی نێوان جلوبەرگی نوخبە و جلوبەرگی خەڵکی ئاسایی و خاوەن پیشەکان.

 

کەمی بەرهەمهێنان و کەمی کات

سەبارەت بە دیارترین ئەو ئاڵەنگارییانەی کە لە ڕێچکەکەیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، وتی: بەرهەمهێنان یەکێکە لە دیارترین ئاڵەنگارییەکان، هەمیشە ئەو بڕە پارانەی کە تەرخان کراون بەس نین، پێویستی بەوە هەیە کار بکەین، سەرەڕای نەبوونی کارگەکان وەک پێشتر، ئەوەش کاریگەری لەسەر کوالێتی کارەکە دەبێت و دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی کارایی و کوالێتی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئاڵەنگارییەکی تر هەیە خۆی دەبینێتەوە لە نەبوونی کاتی پێویست، خێرایی لە جێبەجێکردندا بەشێک لە داهێنانی دیزاینەر و وردبینییەکەی لە جێبەجێکردنی جلوبەرگەکەدا دەبات، وەک ئەوەی لەگەڵیدا ڕوویدا لە ئۆپیرێتی (بینیم بەغدا) و دیزاینکردنی سەمایەکان کاتێک پەنا بۆ چاودێرانی وەزارەتی پەروەردە بردرا بۆ تەواوکردنی کارەکە.

 

هەروەها پەشیمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە کەمیی بایەخدان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئەو ستافەی کە لە پشت پەردەوە کار دەکەن، بەتایبەت دیزاینەرانی جلوبەرگ، وتی: من بەشدریم کردووە و کارم کردووە لە دەیان درامای تەلەڤزیۆنی و شانۆییدا، هیچ کەسێک ئێمەی بە خەڵاتکردن یان پێداهەڵوتن یاد نەکردۆتەوە، جگە لە هەندێک فێستیڤاڵی خۆماڵی نەبێت.

 

سەبیحە سامەڕائی باسی لە دیارترین پڕۆژە نوێیەکانی کرد وتی: شانۆییەک هەیە بۆ بەتەمەنەکان کە تێیدا بەشداری دەکەین لە فێستیڤاڵی شانۆیی عەرەبیدا، بەو پێیەی من لە ساڵی رابردوودا کارم کردووە لە دیزاینکردنی جلوبەرگی شانۆیی (پەندو و نموونە)، و شانۆیی (بەغدا ٤١)، خەریک بوو دەستم دەکرد بە زنجیرەی (شۆڕشی بیست)، بەڵام کارەکە ڕاوەستا.

 

ئاماژەی بە چەند کارێکی هونەری خۆی کرد کە شانازییان پێوە دەکات، لەوانە درامای (هاجس)، کە دەنگدانەوەی لە شەقامی عێراقیدا هەبوو، هەروەها درامای (فۆبیا) کە لە سووریا وێنەگیرا و باسی خێڵەکی قێزەون دەکات، درامای (عەدلین) کە باسی ڕووداوەکانی شۆڕشی تشرین دەکات، سەرەڕای ئۆپیرێتی (بینیم بەغدا) لەناو چالاکییەکانی فێستیڤاڵی بەغدا پایتەختی کولتووردا.

 

سەبیحە سامەڕائی قسەکانی بە دەربڕینی خەونەکەی کۆتایی پێهێنا بە ئامادەکردنی نمایشێکی جلوبەرگی نوێ وتی: هیوادارم نمایشی جلوبەرگی نوێ پێشکەش بکەم، بە جددی و وردبینی کار بۆ ئامادەکردنی بکەم، هەروەها هیواخوازم لە سەندیکای هونەرمەندانی عێراق، بایەخ بەو ستافە بدەن کە لە پشت پەردەوە کار دەکەن و بەشدارییان پێبکەن لە فێستیڤاڵەکاندا، چونکە ئەوان بەشێکی بنەڕەتین لە پیشەسازی کاری هونەری.