پێشانگایەکی جلوبەرگی فۆلکلۆری کوردی و ئێرانی لە شاری مهاباد

پێشانگای جلوبەرگی ناوچەیی "هەجین"’ لە مهاباد، جلوبەرگ و ئیکسسواراتە نەریتییەکانی گەلانی کورد، ئازەری، گیلاکی و گەلانی دیکە، لەگەڵ گۆڕانکارییە مۆدێرنەکان کە بە تێپەڕبوونی کات ڕوویانداوە، نمایش دەکات.

نیان راد

 

مهاباد-پێشانگایەکی جلوبەرگی ناوچەیی لە هۆڵی یەکگرتوویی مهاباد لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە. کاتێک نمایش کران، جلوبەرگە جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێشەکان سەرنجی هەموو بینەرێکیان بۆ خۆیان ڕاکێشا. ئەم فرەچەشنییە لە جلوبەرگی کوردی تا دەگاتە جلوبەرگی نەریتی ئازەربایجانی و لاکی و بووک، پێشانگاکەی کردە کۆمەڵەیەکی زیندوو لە هونەر و جلوبەرگی ژنان، بەڵام دیزاینی جلوبەرگەکان بە جۆرێک بوو کە جیاوازییە کولتوورییەکانی نێوان هەر جلوبەرگێک و پەیوەندییەکانی لە گۆڕانکارییە مێژووییەکاندا بە ڕوونی نیشان دەدا.

 

ناوی پێشانگاکە"هەجین"ە لە پێشانگاکەدا ڕەنگ و شێواز و ناسنامە فەرهەنگییە جیاوازەکان، جلوبەرگ و ئیکسسواراتەکانی نەتەوەی ئێران و نەتەوەکانی پیشان دەدرێت، پێشانگاکە هەموو ڕۆژێک کراوە دەبێت بۆ سەردانکەران. لەم پێشانگایەدا جلوبەرگی ژنان لە پەنجاکان بەدواوە نمایش دەکرێت، بەتایبەت جلوبەرگی ژنانی کورد، گەشتێکی بینراو پێشکەش دەکات لە ڕێگەی گۆڕانکارییە وردە وردەکانی جلوبەرگەوە و نیشان دەدات کە چۆن جلوبەرگ لەگەڵ پێشکەوتنە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان گۆڕاوە، لە هەمانکاتدا دڵنیای دەدات لە بەردەوامی بوونی ستایل و بڕینەکان. بەپێی ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لە پێشانگای |هەجین" کردووە، هونەرمەندان هەوڵیان داوە بە دیدێکی مۆدێرن دیزاین و پێشکەشکردنی جلوبەرگی ناوخۆیی بکەن، ئەمەش وایکردووە کە کارا و سەرنجڕاکێش بن بۆ نەوەی نوێ.

 

"من بناغەی نەریتیم هێشتەوە"

ڕێزڤان میرزایی یەکێکە لە بەشداربووانی ئەم پێشانگایە، لاکێکی خەڵکی لۆڕستان، لەم پێشانگایەدا جلوبەرگی نەریتی ژنانی لەکەکانی نمایش کرد،  هەندێک گۆڕانکاری لە وردەکارییەکانیدا کرد. سەبارەت بە کارەکانی وتی: چاکەتەکەم و جلە ناوخۆییەکانم بۆ پێشانگاکە ئامادەکرد، بەڵام هەندێک گۆڕانکاریم کرد بۆ ئەوەی سەرنجی نەوەی نوێ ڕابکێشم، بناغە نەریتییەکانم هێشتەوە، بۆ نموونە کاتێک ڕوخسارێکی مۆدێرنم بە جلی نەریتی دا بە ناوی خاچی لاکی و ئەو چاکەتەی کە لەگەڵیدا دەگونجێت، نەخشی پارچەکان و کونەکانی سەر قۆڵ و ملم هێشتەوە، هەروەها چاکەتەکانی دیکەم بە شێوەیەکی مۆدێرن بەکارهێنا ڕێگا، ئیلهام لە دیزاینەکانی وەک فەرشی نەریتییەوە وەرگیراوە.

 

جگە لە جلوبەرگ، ئیکسسواراتە ناوخۆییەکانی وەک شاڵ، کڵاوو شاپیک ڕازاندنەوەی نەریتی دیکەش نمایشکرابوون؛ هەریەکەیان بەشێک لە یادەوەری کولتووری ناوچە جیاوازەکان دەگێڕایەوە. بەڵام ئەوەی پێشانگای هەجینی زیاتر سەرنجڕاکێش کرد، ئامادەبوون و ڕۆڵی هونەرمەندانی ژن بوو. ئەو کارانەی نمایشکرابوون بە دەستی ژنان دروستکرابوون، هەندێکیان وۆرک شۆپی تایبەت بە خۆیان و ئەزموونی ساڵانێکیان هەبوو، بەشێکی دیکەشیان خوێندنی زانکۆیان لە بوارەکانی دیزاینی جلوبەرگ و دورین وەرگرتبوو.

 

بە وتەی سەردانکەران، پێشانگای هەجین شوێنێک بوو کە دەرفەتێکی ناوازەی پێشکەش کرد بۆ بینینی پەیوەندی نێوان ڕابردوو و ئێستا لە گواستنەوە لە نەریتەوە بۆ مۆدێرنیتە. شوێنێک بۆ تێگەیشتن لە گرنگی نوێکردنەوەی جلوبەرگ لە هەمانکاتدا پاراستنی ناسنامەکەی و هەوڵی ژنان و هونەرمەندان کە هەوڵ بۆ ئەمە دەدەن.