ناوەندی قەزوان پلاتفۆڕمێکە بۆ کولتوورو هونەری ژنان
لە نێو ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و کلتوورییانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوودەدەن، ناوەندی قەزوان بۆ کولتوورو هونەری ژنان وەک چرایەکی فرەچەشنی و داهێنان دەردەکەوێت، شوێنێک کە شوناسی کلتووری و لە پەراوێزخستن و لەبیرچوونەوە دەپارێزێت.

زەینەب عیسا
حەسەکە- ناوەندی کولتووری ژنانی قەزوان، سەر بە هیلالی زێڕین لە شاری حەسەکە، سەکۆیەکی گرنگە بۆ تیشک خستنە سەر دەنگی ژنان و داهێنانی هەمەچەشن لە ڕێگەی بەرنامە ڕۆشنبیری و هونەری و موزیکیەکانیەوە، شوێنی ئازاد بۆ دەربڕین دەڕەخسێنێت و بەشداری دەکات لە پاراستنی میراوی ناوخۆی، هاوکات بەهێزکردنی ژنان و بەهێزکردنی ڕۆڵی چالاکیان لە بونیادنانی کۆمەڵگە و چەسپاندنی ئامادەی خۆیان لە دیمەنی کولتووری گشتیدا.
یوسرا ئیلیاس، بەڕێوەبەری ناوەندی قەزوان بۆ کولتوورو هونەری ژنان، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژنان لە پاراستن و پەروەردەکردنی کلتوورەکەیان کردەوە، پێیوابوو کە کلتوور نوێنەرایەتی ناوەکی بوون و شوناس دەکات، پێویستە بەردەوام ڕۆشنبیری و بوونمان بپارێزین، هەموو مرۆڤێک بە کلتوورەکەی خۆی ناسراوە، هەروەها ئێمەی گەلی کوردیش بە کلتوورە دێرینەکەی خۆمان ناسراوین، کاتێک ئەم میراسە ڕۆشنبیرییە دەپارێزین، دەتوانین کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد بنێین، چونکە کلتوور و کۆمەڵگە بەیەکەوە گرێدراون، ئەگەر کلتوورەکەمان پشتگوێ بخەین، کۆمەڵگەکەمان ناسنامەی خۆی لەدەست دەدات.
ڕوونیشیکردەوە، کە ناوەندی قەزوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە لەخۆدەگرێت و شوێنێکی کراوەیە بۆ هەمەجۆری کولتووری، ناوی "قەزوان" لە چیای بەناوبانگی قەزوان لە شاری حەسەکە ئیلهام وەرگرتوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کەهیلالی زێڕین لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە، لەکاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی ناوەندی قەزوان کە سەر بە خۆیەتی، تەنها سێ مانگ لەمەوبەر دەستیپێکردوە، ئێمە ئەم ناوەندەمان کردەوە بۆ ئەوەی وەک سەکۆیەک بێت، کە هەموو پێکهاتەکان یەکبخات- کورد، عەرەب، سریانی، ئەرمەنی، ئێزدی، عەلەوی و دروز- وەک بەشێک لە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، کە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ فرەی، چالاکیەکانی ناوەندەکە کلتووری پێکهاتە جیاوازەکان پیشان دەدات، کە بەرجەستەکردنی زیندووی ئەو هەمەجۆری و کراوەیەیە کە ئێمە باوەڕمان پێی هەیە.
"شۆڕشی ڕۆژئاوا کولتووری ناوخۆی زیندوو کردوەتەوە"
یوسرا ئیلیاس ئاماژەی بەوەدا: کە ئامانجی سەرەکی ناوەندی قەزوان پاراستنی هەموو کولتوورەکانە لە مەترسی هەڵوەشاندنەوە و لەبیرچوونەوە، و فەرهەنگی کوردی و کلتوورەکانی دیکەی ناوچەکە هەزاران ساڵە پەراوێزخراون و سڕاونەتەوە، لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، دەستمانکرد بە وەرگرتنەوەی بەرژەوەندیمان بۆ کلتوورەکەمان و پابەندین بە پاراستنی- نەک تەنها کلتووری گەلی کورد، بەڵکو کلتووری هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێشتر دەچووینە ماڵی هاوڵاتیان بۆ ئاشناکردنیان بە کلتووری خۆمان، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم ڕاستیە گۆڕاوە، ئەمڕۆ تەنانەت دایکانیش بەشداری گۆرانی فۆلکلۆر دەکەن، و ئێمەش گروپمان بۆ ئەوان و منداڵان دامەزراندوە، هەروەها سەختیەکانی وردە وردە کاڵ دەبنەوە، خێزانەکان ئێستا بە شانازییەوە منداڵەکانیان دەنێرن بۆ ناوەندەکانی ڕۆشنبیری و هونەر.
"قەزوان داهێنەری ژنان لە باوەش دەگرێت و ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ هەمەجۆری"
یوسرا ئیلیاس سەرنجی بۆ ئەو گروپە هونەریانەی ڕاکێشا کە ناوەندەکە میواندارییان دەکات و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو گروپانە تەنها لە شاری حەسەکە سنووردار نین، بەڵام گروپەکانی شارەکانی دیکەشە بۆ وەرگرتنی خولی پەروەردەی لەو ناوەندە ڕادەکێشن، کۆبوونەوەی خولی پەروەردەی لە هەفتەیەکدا سێ جار بەڕێوەدەچێت و گروپی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، وەک گروپی گۆرانی فۆلکلۆری دایکان، جگە لە گروپەکانی سەما و شانۆ.
جەختی لەوە کردەوە، کە هەموو گروپەکان چالاکانە بەشداری لە بۆنە و ئاهەنگە جیاوازەکاندا دەکەن، لەوانە ئاهەنگەکانی ٨ی ئادار، نەورۆز، ٤ی نیسان، ١٩ی تەمووز، و ١٥ی ئاب، هەروەها گروپەکانی منداڵان بەشدارییان لە چەندین فێستیڤاڵدا کردوە، دیارترینیان فێستیڤاڵی "شەهید بەرجەم"ە، هەروەها گروپەکانی ناوەندەکە لە هەموو بۆنە کلتووری و کۆمەڵایەتیەکان ئامادەن.
یوسرا ئیلیاس لە قسەکانیدا سەبارەت بە پلانەکانی داهاتو ئاشکرای کرد کە ناوەندەکە کار لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ دەکات، لەوانە ڕێکخستنی ئێوارەی موزیک بە ئامانجی زیندوکردنەوەی میراسی باو و دابینکردنی ساتەکانی چێژبەخش لەگەڵ ئامادەبووان، لە ڕابردودا ئێوارەی مزیکمان ڕێکدەخست، ئێستاش خۆمان ئامادە دەکەین بۆ میوانداریکردنی ئێوارەی نوێ کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی گۆرانی وتنە باوەکانە، هەروەها خۆمان بۆ فێستیڤاڵێک ئامادە دەکەین کە بەم زووانە بەڕێوەدەچێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا، بە بانگەوازێک بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان وتی: داوا لە هەموو ژنان دەکەم ئاگاداری کلتوورەکەیان بن، با بیپارێزین لە پێناو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد.