مۆسیقاژەنی گەنج: با ژنانی گەنج خاوەنداری لە مۆسیقا بکەن
ئالما موراد تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری قامیشلۆی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریایە، لە ڕێگەی ئامێر و دەنگی خۆیەوە پەرە بە هونەر دەدات، داوای لە ژنانی گەنج کرد کە هونەری کوردی بپارێزن.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2025/02/20250211-jpg189c7a-image.jpg)
زەینەب عیسا
قامیشلۆ-هونەر بناغەی هەموو کۆمەڵگەیە، بۆ ئەوەی ئەم شێوە هونەرییە لەناو کۆمەڵگەدا زیندوو بمێنێتەوە، پێویستە هەموو ژن و گەنجێک شوێن هونەر بکەوێت ق بە زیندوویی بیهێڵێتەوە، هەروەها ئالما موراد ژنێکی کوردو مۆسیقاژەن و لایەنگری هونەرە تەمەنی ١٦ ساڵە، خەڵکی شاری قامیشلۆیە و لەڕێگەی مۆسیقای خۆیەوە پاڵپشتی هونەر دەکات، سەبارەت بە کار و هەوڵە هونەریەکانی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
بەهۆی خۆشەویستی بۆ مۆسیقا پەیوەندی بە کار و چالاکییەکانی هیلالی زێڕینەوە کردووە
ئالما موراد باسی لە سەرەتای خۆشەویستی خۆی بۆ هونەر کرد و وتی: لە پۆلی شەشەم بووم کە هیلالی زێڕین لە قامیشلۆ کرایەوە. لەبەر ئەوەی حەزم لە مۆسیقا بوو، پەیوەندیم بە کار و چالاکییەکانی هیلالی زێڕین کرد و وانەی گیتارم وەرگرت، شەش ساڵە خەریکی کارەکانی هیلالی زێڕینم، ئامانجم لە فێربوونی گیتار ئەوە بوو کە لەو کاتەدا کەس فێری گیتار نەدەبوو، بۆیە حەزم دەکرد فێر بم. "ئەم بڕیارەم داوە بۆ پەرەپێدانی گیتارژەنین لەنێو ژنانی گەنجدا.
لە خوێندنگەی شەهید نیوێلا وانەی گیتار دەڵێتەوە
ئالما موراد باسی سیستمی پەروەردەی گیتاری خۆی دەکات و سەبارەت بە سەختییەکانی وتی: لە هیلالی زێڕین، لە خوێندنگەی شەهید نیوێلا پەروەردەئ گیتاری تایبەتی خۆی هەیە، لە خوێندنگەی شەهید نیوێلا بەشی پەروەردەی ئامێری مۆسیقا زۆرن، تەنها بەشە گیتارەکەی لەدەستداوە، هەندێک بەش لە پەروەردەکان لە بەیانیاندا دەکرێت، هەندێکی تریش لە پاشنیوەڕۆدا، سیستمەکە بە پێی توانای خوێندکاران داندراوە، هەفتەی سێ ڕۆژ پەروەردە هەیە، کاتێک دەست بە پەروەردە دەکەیت، تووشی چەندین سەختی دەببت، لە هەڵگرتنی گیتارەوە بۆ زۆر شتی تر، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو سەختییانە زاڵ دەبیت و هەموو شتێک ئاسانتر دەبێت.
"با پێکەوە هونەرەکەمان بپارێزین"
ئالما موراد سەرنجی بۆ ئەو فێستیڤاڵانە ڕاکێشا کە بەشداریی تێدا کردووە و داوای لە هەموو گەنجان کرد کە هونەری کوردی بپارێزن ئاڵما وتی: لە زۆرێک لە فێستیڤاڵەکاندا بەشداریم کردووە، وەک فێستیڤاڵەکانی منداڵان، ئێستاش پەیوەندیم بە گروپی شەهید ساکینە کردووە. لەوێش بەشداریمان لە دووەمین فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم لە کۆبانێ کرد، بەشداریمان لەو فێستیڤاڵانەدا کرد کە لە ٢٧یتشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو، دەمەوێت لە داهاتوودا ناوەندی هونەری بکەمەوە و ببمە مامۆستای مۆسیقا لەم ناوەندەدا بە هەموو ژنێکی گەنج دەڵێم مەهێڵە قسەی کۆمەڵگە کاریگەری لەسەر تۆ هەبێت، وەرن فێری هونەر بن، با پێکەوە هونەرەکەمان بپارێزین و بە زیندووی بیهێڵینەوە.