منداڵانی ئێزدیخان پەروەردەی کولتووری و هونەری وەردەگرن

لە ناوەندی کولتووری و هونەری ستیا نەخشا لە گوندی خانەسۆر، دەیان منداڵ بۆ فێربوونی میوزیک پەروەردە وەردەگرن.

هێڤیدار شنگالی 

 

شنگال-یەکێک لە چالاکییە بنەڕەتی و گرنگەکانی ناوەندی کولتووری و هونەری ستیا نەخشا پەروەردەی منداڵانە، کەساڵانە بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا لە پشووی خوێندنگەکاندا دەیان منداڵ پەروەردە دەکرێن، هەروەها نەسرین خانەسۆر، ئەندامی ناوەندی کولتووری  و هونەری ستیا نەخشا سەبارەت بە ئامانجی پەروەردەکردنی منداڵان قسەی بۆ کردین.

 

نەسرین سەرەتا باسی لە پەروەردەی منداڵان و فێرکردنی ئامێری موزیک کرد، لەهەمانکاتدا ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە ئەویش گەنج بوو کاتێک هاتە سەر چالاکییە کولتووریەکان، وتی: ئێمە هیچمان لەبارەی کولتوورەکەمانەوە نەدەزانی، بەڵام لە ڕێگەی پەروەردەوە فێربووین و ئێستا فێری کەسانی دیکەی دەکەین، کە ئەمە بۆ من مایەی خۆشحاڵییە، و دەمانەوێت منداڵانی کۆمەڵگەکەمان پەروەردە بکەین، لەگەڵ ئەو منداڵانەی دەیانبینین دێنە خوێندن تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٣ ساڵدایە، لە پەروەردەدا فێری پیانۆ و تەپڵ و ڕیتم و زەربیان دەکەین، ئێمە کاتێکی خۆش لەگەڵ منداڵەکان بەسەر دەبەین لەگەڵ ئەو کارانەی کە بۆیان دەکەین، مۆڕاڵ بەدەست دەهێنین، و زۆرێک لە منداڵان دەیانەوێت فێری ژەنینی ئامێری مۆزیک و گۆرانی وتن ببن پێکەوە.

 

"منداڵان ئەوانەن کە لە داهاتوودا کولتوورەکەمان بە زیندووی دەهێڵنەوە"

نەسرین لە کۆتایی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەدا، کە پێش فەرمانەکە خۆیی و منداڵەکان هیچ پەروەردەیەکیان لەبارەی کولتوورییەوە وەرنەگرتووە و باسی لە گرنگی فێرکردنی منداڵان سەبارەت بە کولتوور کرد، وتی: ئێمە خاوەنی کەلتوورێکی زۆر دەوڵەمەندین، و پێش فەرمانەکە هیچ دەزگایەکی کولتوورمان نەبوو بۆ ئەوەی خۆمان پەروەردە بکەین و ئامێری میوزیک فێر بین، هەروەها شوێنێکی تایبەت بۆ منداڵان نەبوو، بەڵام ئێستا منداڵ هەیە لە دەرەوە دێن و خەریکی فیربوونن، هەروەها کۆمەڵێک ژنانی گەنج هەن کە گۆرانی دەڵێن، پێویستە ئێمە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کولتوورەکەمان دەرببڕین و بژین لەگەڵیدا، بە جلە سپییەکانمان، بە نامۆیی و فێستیڤاڵ و ئامێری میوزیکەوە، پێویستە هەمیشە کولتوورەکەمان بە زیندووی بهێڵینەوە، ئەوانەی ئەم کولتوورەش بە زیندووی دەهێڵنەوە و پەرەی پێدەدەن منداڵەکانن.

 

"بانگەوازی منداڵان بۆ ناوەندێکی کولتووری"

هەروەها منداڵان بە ناوەکانی ڕەڤین ئەحمەد و ڕۆژین خانەسۆر کە خەریکی فێربوونن، هەستەکانیان بەم شێوەیە باسکرد: ئێمە بەڕاستی پەروەردەی موزیکمان خۆشدەوێت، لەگەڵ کولتووری خۆمانمان خۆشدەوێت، هەموو شتێک کە پەیوەندی بە میوزیکەوە هەیە لێرەدایە، دەمانەوێت لەگەڵ کولتووری خۆماندا بژین،  ساڵێکە لێرە فێری میوزیک دەبین و ئێرەمان زۆر پێخۆشە، لە ئێستادا فێری تەپڵ و کەمانچە و گۆرانی وتن دەبین، دەمانەوێت هەموو منداڵان وەک ئێمە بێنە ئێرە و فێری کولتوورەکەمان ببن.