منداڵانی مەخموور لە هاویندا لە وۆرک شۆپەکاندا پەروەردەی هونەری وەردەگرن
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، وۆرکشۆپی شەهید دەلیلا کە سەر بە دەزگای ژنانی شەهید شەرڤینە، لە وەرزی هاویندا دەستیان بە خوێندنی هونەری بۆ منداڵان کردووە.
مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، وۆرکشۆپی شەهید دەلیلا کە سەر بە دەزگای شەهید شەرڤینە، هاوینی ئەمساڵ وەک هەموو ساڵێک خولێکی پەروەردەیی وێنەکێشانی ئەنجامدا، کە لانیکەم ٧٠ کەس داواکارییان پێشکەش کرد. خولی وێنەکێشان سێ مانگ دەخایەنێت.
کۆمەڵێک ژن هەم لەم وۆرک شۆپەدا پەروەردە وەردەگرن و بە دەرفەتی سنووردارەوە، خۆبەخشانە کارامەییەکانیان فێری منداڵان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن کاتەکانیان بە باشی بەکاربهێنن و پەرە بە تواناکانیان بدەن.
پێش کردنەوەی وۆرکشۆپەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەهەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو، دواتر مامۆستا ئایتن بولوت باسی لە کردنەوەی خولی وۆرکشۆپی شەهید دەلیلا کرد.
"ئامانجمان ئەوەیە هەموو منداڵان ئاگاداری هونەری خۆیان بن"
ئایتن بولوت لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە ئامانجی خولی وێنەکێشان کردو ڕایگەیاند کە هەوڵدەدەن هەموو منداڵان ئاگادار بکەنەوە لە هونەری خۆیان وتی: ئەگەر منداڵێک نەیتوانی هونەرەکەی دەرببڕێت، یان تەنانەت بە شێوەیەکی بیندراو پیناسەی بکات، ئەوا دەتوانێت بە کێشانی وێنەیەک لەسەر کاغەزێک هەست و بیرکردنەوەکانی خۆی دەرببڕێت، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانمان ئەوەیە کە منداڵەکانمان لە کاریگەریی تەکنەلۆجیا دوور بخەینەوە.
"منداڵان پێویستە بتوانن وزەیان بجوڵێنن"

ئایتن بولوت لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە منداڵان پێویستە بتوانن وزەی خۆیان بجوڵێنن و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: منداڵ پێویستە ئاگاداری هونەری خۆی بێت و لە شوێنی پێویستدا وزەی هەبوو لە ڕێگەی هونەرەوە ڕەوانە بکات. پێویستە لە تەمەنێکی بچووکدا هەموو منداڵانی ناو کامپ فێری هونەرەکەیان بکەین. پێویستە فێریان بکەین کە هەموو منداڵێک بەهرەیەکی سروشتی بۆ هونەر هەیە، ئەمە دەتوانێت گۆرانی وتن، هەڵپەڕکێ یان وێنەکێشان بێت. هەموو دامەزراوەیەک لە کامپەکەدا لە وەرزی هاویندا دەرفەت بۆ منداڵان دروست دەکات ئێمەش وەک وۆرک شۆپی شەهید دەلیلا دەمانەوێت لە وەرزی هاویندا وەڵامێک بین بۆ ئەمە.