لە تارەکانی مەرقومەوە بۆ گەلەرییە هونەریەکان

هندە عەبیدی، نیگارکێش لە ڕەنگەکاندا جیهانێکی دۆزیەوە کە بتوانێت هەناسەی ئازادی هەڵمژێت و هەست و بیرکردنەوەکانی دەرببڕێت، بەهۆی بەهرە و پشتگیری خێزانەکەیەوە سەرکەوتوو بوو لە داڕشتنی شوێنێک بۆ خۆی لە دیمەنی هونەری تونسدا.

نەزیهە بوسەعدی

 

تونس- هندە عەبیدی، نیگارکێشێکی خۆفێربووە و هونەری ئەبستراکت وەک شوێنی دەربڕینی خۆی هەڵبژاردووە، پێی وایە هەموو تابلۆیەک نوێنەرایەتی ژیانێکی نوێ دەکات کە جێپەنجەیەکی ناوازە و پەیامێکی قوڵی مرۆیی هەیە.

 

مەرقومی داپیرە

خولیای هندە عەبیدی، نیگارکێشی خۆفێربوو بۆ ڕەنگ لە منداڵییەوە دەستی پێکردووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا بیری لەو تارە ڕەنگاوڕەنگانە دەکردەوە کە داپیرەی بۆ بونیادنانی مەرقوم بەکاری دەهێنا، پاشان بە سۆزەوە ئەو تارانەی کە مابوونەوە کۆدەکردەوە، پاشان بۆی دەردەکەوێت کە ڕەنگ جیهانی ڕاستەقینەی خۆیەتی.

 

هێندە عوبەیدی نیگارکێش، وتی: لە ساڵی یەکەمی خوێندنەوە تەنها پشتم بە ڕەنگەکان بەستبوو، پێش ئەوەی ئەزمونەکەم پەرەبسێنێت بۆ نیگارکێشانی ئەبستراکت، لەخۆوە هێڵەکانم دەکێشا.

 

ڕێگاکە بۆ ئەو هونەرمەندە ئاسان نەبوو، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی تێچووی زۆری کەرەستەی هونەری، بەڵام دایکی هەمیشە بەهێزترین پشتیوانی بوو، دایکم زۆر کاری بۆ دەکردم و هەر پارەیەک کە پێیدەدام، ئاراستەی پەرتوکفرۆشەکەم دەکرد بۆ کڕینی پێداویستییەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەم پێشانگای ئەو ڕووداوێکی بەرچاو بووە، بەو پێیەی نیوەی تابلۆکانی فرۆشتووە.

 

پێشانگا نوێیەکان

هندە عەبیدی چوار پێشانگای تاکە کەسی ئەنجامداوە، لە گەلەری سەڵاح ئەدین لە سیدی بوسەعید لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستی پێکردووە، ئەمەش بڕگەیەکی گرنگە کە بە ساتێکی گرنگ لە ژیانی پیشەیی خۆیدا دەزانێت، گەلەرییەکە لە باوەشی گرتم و پاڵنەرێکی بەهێزی پێبەخشیم بۆ بەردەوامبوون، لە هەر پێشانگایەک نزیکەی ٢٨ تابلۆ نمایش دەکرێت کە هەریەکەیان شێواز و واتای تایبەتی خۆیان هەیە.

 

ئەو هونەری ئەبستراکتی هەڵبژارد، چونکە شوێنی فراوان بۆ خۆدۆزینەوە و دەربڕینی ئازاد دابین دەکات، هەروەها سروشتی تونسی بە سەرچاوەی سەرەکی ئیلهامبەخشی خۆی دەزانێت، وتی: نیشتمانە جوانەکەمان، بە شاخ و دەریاکانییەوە، سەرچاوەی خۆشەویستی منە بۆ ڕەنگ، هەر بۆیە بە شێوەیەکی تایبەت ڕەنگی دەکەمەوە و بە ڕەنگێکی جیاواز تیشکی دەخەمە سەر.

 

سەرەڕای ئەوەی کە گرنگی بە ئەبستراکت دەدات، بەڵام تابلۆکانی پەیامگەلێک هەڵدەگرن کە ڕەهەندێکی مرۆیییان هەیە، ئەو تابلۆکەی کەشتییەکە لە کاتی ڕووداوەکانی بەرخۆداندا بە شێوەیەکی خۆبەخۆ نەخشاندووە و بەشداری لە ماڵئاوای کاروانێکی هاودەنگی لە سیدی بوسەعید کردووە و بە بەشداریکردن لە دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ دۆزی فەڵەستین دەزانێت.

 

بانگەوازێک بۆ پشتیوانی لە گەنجان

هندە عەبیدی پێی وایە، هونەرمەندانی گەنج لە سەرەتای کارەکانیاندا پشتگیری و شوێنی تایبەتیان نییە بۆ نمایشکردن، وتی: خێزانەکەمم لە تەنیشت خۆم دۆزیەوە، بەڵام ئەوانی دیکە سەرچاوەی کارکردن و نمایشکردنیان نییە، گەنجان پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە، چونکە خاوەنی بەهرەی ڕاستەقینەن.

 

لەم چوارچێوەیەدا، ئەزمونێکی مرۆی لەگەڵ نەزیهە عەبیدی، وەزیری پێشووی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان دەهێنێتەوە یاد کە دوای بینینی کارەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەردانی کرد، هانی دا و قەڵغانێکی پاڵنەری پێشکەش کرد.

 

هونەر ئاوێنەیە بۆ جیهانم هندە عەبیدی کورتەیەک لە فەلسەفەی هونەری خۆی بەم شێوەیە،وت: هونەر، جوانی هونەر و دڵسۆزی هونەر ئەوانەن کە بتوانم هەستەکانم و هەستی کەسانی دەوروبەرمی پێ دەرببڕم، من بە تەنها جیهانەکەمم نەخشاندووە و هەر تابلۆیەک کە دەیکێشم ژیان و دەریا و ڕووناکی و خۆشەویستییەک بۆ ژیان لەخۆدەگرێت.