کورتەفیلمی ”نامەی کۆتایی” پشتگیری لە کەمپینی ”ئێمە هەموومان یەپەژەین” دەکات
سیلڤا ئەحمەد، دەرهێنەری کورتەفیلمی ”نامەی کۆتایی” لە سینەژن، ڕایگەیاند، کە بەم کورتە فیلمە دەستی بە دەرهێنانی کورتە فیلم کردووە و گەشتەکەی لە ماکیاژەوە بۆ دەرهێنان دەستپێدەکات.
سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ – سینەژن کە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بارەی ژیان و چیرۆکی ژنانەوە کارەکانی سینەماکاری وەک بەڵگەفیلم و کورتەفیلم دروست دەکات، ئەمجارەش بە کورتەفیلمی “نامەی کۆتایی” پشتگیری لە هەڵمەتی “ئێمە هەموومان یەپەژەین” دەکات، هەروەها کورتە فیلمەکە سیناریۆ و ئامادەکاری شانۆی تەواو کردووە، هەفتەی داهاتوو دەست بە وێنەگرتنی دەکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا مۆنتاژ و دەنگ و ڕووناکی دەست پێدەکات.
لە سینەژن سیلڤا ئەحمەد، دەرهێنەری کورتەفیلمەکە بۆ پەیامنێری ئاژانسەکەمان باسی لەم هەنگاوە سەرەتاییەی خۆی کرد لە ماکیاژەوە بەرەو دروستکردنی کورتەفیلم و پشتگیری کردن لە یەپەژە ناوێتی.
کەمپینی ”ئێمە هەموومان یەپەژەین” بوو بە سەرەتای گەشتی لە ماکیاژەوە بەرەو سینەماکاری
سیلڤا ئەحمەد لە سەرەتادا باسی لەو بیرۆکەیە کرد کە چۆن پشتگیری لە یەپەژە بکات و وتی: من بیرم کردەوە بۆ ئەو ژنە شەڕڤانانەی ساڵانێکە بۆ ئێمە خەبات دەکەن، ژیانی تایبەتی خۆیان خستە لایەک و خەبات دەکەن بۆ ئەوەی ژیانێکی ئازادمان پێشکەش بکەن، ویستم پڕۆژەیەک دروست بکەم بۆ ئەوەی دیارییەک پێشکەشیان بکەم.
بەڵام لەو ساتەدا بیرم لەوە نەدەکردەوە کە خۆم فیلمێک دروست بکەم، تاکە ئامانج ئەوە بوو کە دیارییەک پێشکەش بە یەپەژە بکەم، بەو پێیەی ساڵانێکە دەستی ئێمە بوون و ئێمەیان پاراستووە، ئەمڕۆ سەرەی ئێمەیە داوای ماف و دانپێدانانی فەرمی ئەوان بکەین، تەنها ئەمڕۆ دەتوانین لە پێناو یەکتردا بوەستین، ئەگەر نەیکەین، کەس بۆمان ناکات، دوای ئەوەی کەمپینی پشتیوانی یەپەژە دەستی پێکرد، بڕیارمدا شتێک بکەم و لە بەشی ماکیاژەوە گواستمەوە بۆ دروستکردنی کورتە فیلم.
نامەی کۆتایی دەگاتە دەست دایکەکە بەڵام ناخوێنێتەوە چونکە بە نەخۆشی شێرپەنجە! جەنگدا
سیلڤا ئەحمەد بەم شێوەیە باسی کورتەفیلمەکەی خۆی بە ناوی “نامەی کۆتایی” و وردەکارییەکانی چیرۆکەکەی دەکات. وتی: ئیمە یەپەژە وەک هێزێکی پاراستن دەناسین بەڵام ئێمە ژیانی شەڕڤانیان بە باشی نزانین، من هەوڵم دا ئەم لایەنە زیاتر بخەمە پێش و بتوانم هەموو کاتەکانی ژیانیان لە خەیاڵەکانی خۆمدا بژیم و بەو شێوەیە لەسەر شانۆ بە کاراکتەرەکان بیدەم یاری بکەن، نەمویست باسی شەڕ بکەین، لەبەر ئەوەی ژیانی یەپەژە تەنها شەڕ نییە، کاراکتەرە سەرەکییەکانی کورتەفیلمەکەش نوژیان، گوڵستان و زنارین، وردەکاری کورتە فیلمەکەش باسی نوژیان دەکات کە نامەیەک بۆ دایکی خۆی دەنووسێت و دەنێرێت، دایکیشی نەخۆشی شێرپەنجەیە بەڵام پێش ئەوەی نامەکە بگاتە دەست دایکی گیانی لەدەستدەدات، باوکی نامەکە دەگرێت و دەخوێنێتەوە، فێر دەبێت کە نوژیان لە ناو یەپەژە دا چی کردووە.
ڕوونیکردەوە، کە لە ماوەی داهاتوودا کورتەفیلمەکەیان ئامادە دەبێت وتی: ماوەی سێ هەفتەیە سەرقاڵی ئامادەکردنی سیناریۆ و ئەکتەرەکانین، هەفتەی داهاتوو دەست بە وێنەگرتنی دەکەین و دواتر دەستبەجێ دەست بە مۆنتاژ و دەنگ و ڕووناکی دەکەین.
”چۆن دەتوانم پرۆژەیەک دروست بکەم یان سیناریۆیەک پێکەوە دابنێم؟”
سیلڤا ئەحمەد تێپەڕبوونی بەشی دروستکردنی کورتەفیلمەکان وەک سەرسووڕمان ناو دەبات و بەم شێوەیە سەرنج ڕادەکێشێتە سەر هەنگاوی سەرەتایی خۆی لە جیهانی سینەماکاری، بەشی دەرهێنان، وتی: زۆر لە خۆم سەرمسووڕما دەموت کە من کارەی ماکیاژ دەکەم بەڵام من چۆن پرۆژەیەک دروست بکەم یان سیناریۆیەک لە دابنێم و بینووسم، کاتێک بابەتەکە ژن بێت، وشە و سیناریۆ هەموو شتێک بە دوای یەکدا ڕیز دەکرێن، لەبەر ئەوەی کورتەفیلمی ئێمە لەسەری کار دەکەین هەم خەیاڵییە هەم ڕاستییە، هەر شەڕڤانێکی یەپەژە رووبەڕووی چیرۆکێک یان کاتێکی بەو شێوەیە بووە، لەبەر ئەوەی ژیانی شەڕڤانێکی یەپەژە لە کورتەفیلمێکی درێژترە و لەوانەیە لە دروستکردنی ئەودا ئێمە کەم بمێنین.
”پێویستی گەل بە تەماشاکردنی فیلم کە لەسەری پێبکەنێت هەیە”
سیلڤا ئەحمەد کە نەویست بە خێرایی هەنگاو بنێت و تێپەڕێت بۆ دروستکردنی کورتەفیلمەکان دیاری دەکات کە ئەو ڕاستییەی هەرێم پێیدا تێپەڕ دەبێت و پێویستییەکانی بووە هۆی ئەوەی کە دەست بە گەشتی خۆی بکات و وتی: ویستم بە وردی بیربکەمەوە و بتوانم بێ زەحمەت بچمە ناو سینەما، ببمە دەرهێنەر و بەرهەمی سینەماکاری دروستبکەم، بەڵام بەم هەنگاوە، ڕەنگە دوای ئەم پڕۆژەیە بتوانین پڕۆژەی دیکە دروست بکەین، دوور لە پرسی شەڕ، وەک گەلی کورد زۆرمان بینیوە و بەسەریاندا ژیاوین، شەڕ لە ژیانماندا هەیە، بەڵام ئەمڕۆ پێویستمان بە سەیرکردنی فیلم هەیە کە کاری دەرهێنەر و سینەماکارانی کوردە، ئێستا پێویستە بچینە سەر شانۆی تەماشاکردنی فیلمێک کە لە کۆتاییدا ناگرین، بەڵکو بە پێکەنین و دڵخۆشییەوە بڕۆین بۆیە ئامانجم ئەوەیە بینەر هەریەک لە کورتە فیلمەکانمان بە دڵخۆشی بەجێبهێڵێت.
”ئەركی سینەماکاران ئەوەیە کە گەلی کورد پاش ئەوەندە گرییان و کۆچکردنیان پێکەنینیان پێیان ببەخشێت”
سیلڤا ئەحمەد سەرنجی ڕاکێشا سەر گەلی کورد کە زۆر ئازاری چەشتووە و کۆچیکردووە، وتی: پێویستی ئەمڕۆ بە خۆشحاڵی هەیە و لەکۆتایدا وتی: بۆ خۆشحاڵکردنی گەل، زۆر بار دەكەوێتە سەر شانی سینەماکاران و ئەوەش ئەركی ئێمەیە کە ئێمە بە ڕێگەی دروستکردنی فیلم گەلی خۆمان پێبکەنەین، بهێڵین نەهامەتی و کۆلەکانی خۆیان لەبیر بکەن، بینەرانی کورتەفیلمەکەمان بە پێکەنین دەردەکەون، لە چاوەڕوانی ئێمەدا بن.