کەحلی عەرەبی؛ لە نێوان بەرەنگاربوونەوەی لەناوچوون و ڕووبەڕووبوونەوەی مۆدێرنیتە سەرمایەداری

کەحلی عەرەبی هێمای میراسی ڕەسەنە و بەناوبانگە بە بەردی ئەسمید "کەحل" کە بە یەکێک لە جوانترین جۆرەکانی کەحلی سروشتی دادەنرێت، بەهۆی تایبەتمەندی جوانکاری و چارەسەرییە جیاوازەکانییەوە.

بەرائەت جالی

 

ڕەققە-سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیا جیهانیەکان پەلە دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی زیاترین جوانکاری لەسەر بنەمای کیمیای، کە زۆرجار کاریگەری لاوەکی نەرێنییان دەبێت، بەڵام ژنانی بەتەمەن هێشتا پێیان باشە کەحلی عەرەبی بەکاربهێنن، کە شێوازێکی کۆنە و بە یەکێک لە کۆنترین جۆرەکانی ڕازاندنەوە دادەنرێت کە ژنان بە درێژای تەمەنەکانیان دەیناسن.

 

سەرەڕای هێنانە ناوەوەی ماددە کیمیاییەکان بۆ ناو پیشەسازی جوانکاری لەلایەن سەرمایەداری مۆدێرن، ژنانی بەتەمەن هێشتا شێوازە نەریتیەکانی جوانکارییان پێ باشترە، پێیان وایە شێوازە کۆنەکان سەلامەتترن و دوور لە کاریگەری لاوەکی، هەروەها پێیان وایە سوودی تەندروستی بۆ پێست پێشکەش دەکەن  لەگەڵ ئەوەشدا ماددە جوانکارییە مۆدێرنەکان سەرەڕای بەکارهێنانی بەربڵاویان، بەهۆی ئەو پێکهاتە دەستکردانەی کە تێیدایە، دەتوانن چەندین زیان بە پێست بگەیەنن.

 

کەحلی عەرەبی کە لە گۆرانی و شیعرە فۆلکلۆرییەکاندا ئاهەنگ دەگێڕدرێت، بە یەکێک لە کۆنترین ڕازاندنەوەکان دادەنرێت کە مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژوو ناسراوە، نەک تەنها وەک زینەیەک بەڵکو بۆ مەبەستی تەندروستی بەکارهاتووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. بەکارهێنانی کۆهل دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری دئ هەزار و ٥٠٠ ساڵ پێش زایین و لەلایەن زۆرێک لە گەلان و شارستانیەتەکانەوە بەکاردەهێنرا، دیارترینیان فیرعەونەکان بوون.

 

کەحلی عەرەبی کە بەشێکی سەرەکی گۆرانی و شیعرە باوەکانە، بە یەکێک لە کۆنترین ئامرازەکانی ڕازاندنەوە دادەنرێت کە مرۆڤایەتی بە درێژای مێژوو ناسیویەتی، نەک تەنها وەک ئامرازێکی ڕازاندنەوە، بەڵکو بۆ مەبەستی تەندروستیش بەکارهاتوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، مێژووی بەکارهێنانی کوحل دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری سئ هەزار و ٥٠٠ ساڵ پێش زایین، لەلایەن زۆرێک لە گەلان و شارستانیەتەکانەوە بەکاردەهێنرا، دیارترینیان فیرعەونەکان بوون.

 

کەحلی عەرەبی بە شێوەیەکی نەریتی لە ماڵەکاندا دروست دەکرێت، کە ژنان نهێنی ئامادەکردنی لە داپیرەوە دەگوازنەوە بۆ دایک، پاشان بۆ کچ، لە زنجیرەیەک میراسی جوانکاریدا کە ڕەگ و ڕیشەی لە کولتووردا هەیە.

 

"کەحل نەریتێکە بۆ پاراستنی میراسی کولتووری"

عوش مەحەن، ژنێکی تەمەن ٧٠، کەحلی عەرەبی لە هەموو جوانکارییە مۆدێرنەکان بە باشتر دەزانێت، وتی: کەحل لە کۆنەوە وەک هێمایەک بۆ جوانی و ڕازاندنەوەی ژنان بەکارهاتوە، من لە تەمەنی دوانزە ساڵییەوە دەستم بە دروستکردن و بەکارهێنانی کردوە، دوای ئەوەی نهێنیەکانی ئامادەکردنیم لە دایکمەوە فێربووم، کە وەستای هونەری پزیشکی عەرەبی بووە. هەروەها ئەم نەریتە تا ئێستاش لە ژیانمدا زیندوە، وەک چۆن تا ئەمڕۆش بەردەوامم لە دروستکردن و بەکارهێنانی.

 

کەحلی عەرەبی لە بەردێک دروست دەکرێت کە پێی دەوترێت "بەردی ئەسمید"، لەسەر خەڵوزی گەرم دادەنرێت تا دەتەقێتەوە، پاشان ورد دەکرێت تا دەنکۆڵەکان هەڵدەوەشێنەوە و دەنکۆڵە وردەکانی لە ناو دەفرەکە  بە پەرش و بڵاوی بەجێدەهێڵێت، پاشان دەخرێتە ناو دەفری کەحل و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە دروستکردنی کەحل تەنها چەند چرکەیەکی دەوێت، هەروەها وردەکاری هەنگاوەکانی دروستکردنی کەحل دەخاتە ڕوو، سەرەتا ئاردەکە دەشێلم، پاشان بەردی ئەسمیدەکە دەخەمە ناویەوە، کەمێک زەیتی ڕووەکی تێدەکەم بۆ ئەوەی بە باشی بسوتێت، دوای ئەوەی بە تەواوی دەسوتێت، من بە هاون دەیهاڕێنم و دەیپاڵێنم بۆ ئەوەی جوانییەکەی بپارێزم، و بەم شێوەیە کەحل ئامادە دەبێت بۆ ڕازاندنەوەی چاوەکان.

 

کەحل کە لە بەردی ئەسمید دروستکراوە بە تەندروست دادەنرێت، جوانی چاوەکان بەرز دەکاتەوە و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشیان پێدەبەخشێت، چونکە پێکهاتەی سروشتی تێدایە کە خۆراک دەدات بە تاڵەکانی برژانگ، زانیارییەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن، کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی سەرڕووتاوی گەر مۆماوەی نەبێت.

 

سوودەکانی کەحل

عوش مەحەن ڕوونیکردەوە، کە کەحل چەندین سوودی هەیە، کە پەیوەندی بە تەندروستی چاوەوە هەیە، لەوانە بەرزکردنەوەی بینین و یارمەتیدانی چارەسەرکردنی خراپی بینین، ئاماژەی بە کاریگەرییەکەی کردوە لە حاڵەتەکانی هەوکردنی چاو و حەساسیەتی توند، هەروەها ڕۆڵی لە زیادکردنی برژانگ و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و هەستیاری، هەروەها کەحل بۆ منداڵی تازە لەدایک بووش بەکاردێت، بەو پێیەی چاو پاک دەکاتەوە و پیسی لادەبات.

 

عۆش مەحەن ئامۆژگاری ژنان و ژنانی گەنجی کرد، وتی: پێویستە ئەو کەحلە کۆنەی کە خۆمان دروستی دەکەین بەکاریبهێنین، کە جوانی و دیمەنێکی تازە بە ژنێکی گەنج دەبەخشێت و چاوەکانی دەدرەوشێنەوە، بەتایبەتی کاتێک جلوبەرگی عەرەبی و هەباری لەبەر دەکات، ئەو ژنە هۆشداریشی داوە لە بەکارهێنانی کەرەستەی جوانکاری سەردەم، چونکە ماددەی کیمیای تێدایە کە زیانی بۆ چاو هەیە.