فێستیڤاڵی میتان: لە ڕێگەی شانۆوە پەیامەکانمان دەگەیەنین

شانۆکارانی پێنجەمین فێستیڤاڵی میتان ڕایانگەیاند، لە ڕێگەی شانۆگەرییەکانیانەوە هەوڵ دەدەن زەردەخەنە بخەنە سەر ڕوخساری بینەران و پەیامەکانیان بگەیەنن.

شەهبا

 

فێستیڤاڵی شانۆی میتان بە دروشمی "گەڕانەوە نزیکە، بەهیواین" لەلایەن تەڤگەری ڕۆشنبیری و هونەری عەفرین-شەهبا لە ١٠ی کانوونی دووەم لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ئەحداسی شەهبا دەستیپێکرد و تا ١٨ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژانی فێستیڤاڵەکەدا شانۆگەری بەڕێوەدەچێت و گروپە شانۆییەکانی حەلەب، کۆبانێ، ڕەقە، حەسەکە، کەرکوک و عەفرین بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کردووە.

 

"لە بارودۆخێکی سەختدا، فێستیڤاڵەکەمان ڕێکخست"

ڕومەت بەکۆ، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری پێنجەمین فێستیڤاڵی میتان، باسی لە ئامادەکارییەکان و زەحمەتییەکان کرد و وتی: ئەمە دووەم جارە کەلەدوای کۆچکردنمان فێستیڤاڵی میتان لە شەهبا ئەنجام دەدەین ڤیستیڤاڵەکە لە بواری بەرخۆداندا بەڕێوەچوو، بەگوێرەی بارودۆخی شەهبا کە گەمارۆ دراوە و هێرش دەکرێتە سەری، گونجاو نییە بۆ ئێمە فێستیڤاڵ ساز بکەین، بەڵام سووربوون و ئیرادەمان لە بارودۆخی ئێستا گەورەتر بوو، ویستمان لە ڕێگەی شانۆکانمانەوە هیوای خەڵک دەرببڕین، هەروەها بەو دروشمەی کە فیستیڤاڵەکەمان دەستپێکردووە "گەڕانەوە نزیکە، بە هیواین" کارەکانیان ئەنجام دەدەن لەبەر هیوایەکی گەورەمان بۆ گەڕانەوەی عەفرین و لەسەر شانۆی عەفرین شەشەمین فێستیڤاڵی خۆمان پێشکەش دەکەین.

 

"ئامانجمان ئەوەیە گەلەکەمان بە یەکگرتوویی بژین"

سیدرا حەبەش، ئەکتەری شانۆیی کە ڕۆڵی خۆی لە شانۆی "چەپەر" گێڕاوە، باسی ئامانجی شانۆنامەکانی کردو وتی: ئەمە یەکەم جارە وەک شانۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی میتان دەکەم و زۆر دڵخۆشم، لە شانۆگەری چەپەر ڕۆڵم گێڕا، "فێنسەر" ئامانجمان لەم شانۆییە ئەوەیە خەمی میللەتەکەمان لابەین و بە ئازادی بژین، گەلی کورد یەکن و دەبێت بە شێوازی خۆیان بژین.

 

 

"تیرێژ ڕاپەرینی ژنانی لە شۆڕشدا نیشاندا"

زەینەب محەمەد، شانۆنووسی شانۆی "تیرێژ"، وتی: ئاگری شۆڕش هەرگیز نامرێت، ڕۆڵی کچێکم گێڕا بە ناوی دیلڤین لە شانۆییەکەدا کە لە خوێندنگە گشتییەکاندا لە منداڵییەوە تا گەنجی چەوسێندراوەتەوە، کەسایەتی دلڤین نوێنەرایەتی هەموو منداڵانی کورد دەکات، لە ماوەی گەنجییەکەیدا، بووە قەڵای دژ بە سیستمەکانی دەسەڵات، بوو بە شۆڕشێک چونکە لە قوتابخانەکانی ڕژێم قەدەغەکرابوو بە زمانی کوردی قسە بکات و ناسنامەی کوردی خۆی ئاشکرا بکات، لە کەسایەتییەکەیدا، هەموو ژنانی کورد کە بەرخۆدان دەکەن و خەبات دەکەن، دەبینن کە بە ئاگری شۆڕش، دیوارەکانی زیندانەکان ڕووخاون و ڕادەپەرن، لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنانی تێکۆشەرمان بینیوە لە دژی دەسەڵات ڕاپەرین.