بە ئاهەنگێک لە باشوری کوردستان ٨ی مارس پیرۆز دەکرێت

لە ڕۆژی هەینی ٥ی مارس بە ئاهەنگێک ڕۆژی ٨ی مارس پیرۆز دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە هاوکاری ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری، بە مەبەستی پیرۆزکردنی ٨ی مارس، ئاهەنگێکی هونەری بە دروشمی "کات کاتی پاراستنی ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازادە" بە بەشداری هونەرمەندان و چەند گروپێکی مۆسیقی و کلتوری، ڕێکدەخەن.

 

ئاهەنگەکە بە بەشداری هونەرمەندان شەهێن تاڵەبانی، نیان عەبدوڵا، ڕووبار کاکەیی و شنیار نەجیب، هەروەها گروپی دەفژەنی ژنان"کۆما شەهید ڤیان سۆران" و گروپی هەڵپەرکێی ژنان "کۆما شەهید دەستینا قەندیل" بەشدارن.

هەر لە ئاهەنگەکەدا گروپی میوزیکی شەهید سەرحەد و گروپی شەهید ڤیان ئاهەنگەکە دەرازێننەوە.

 

ئاهەنگی پیرۆزکردنی ڕۆژی ژنان، ٥ی مارس ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە  بەردەقارەمان بەڕێوەدەچێت.

 

 

ت.پ