ژنانی ئەفغانستان: با دژی حجابی بەزۆر بوەستینەوە

ژنانی ئەفغانی ئاماژە بەوەدەکەن، وەزارەتی تاڵیبان بۆ بەرزکردنەوەی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری بە سوکایەتی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و ناچاریان دەکات حجاب لەبەر بکەن.

بهاران لەهیب

 

هیرات- ئەندامانی وەزارەتی بەرزکردنەوەی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری لەبری وەزارەتی کاروباری ژنان لەسەر ڕێگاکان ڕاوەستاون بۆ "ڕێکخستنی جلوبەرگی ژنان" و ئەو ژنانەی سەرپۆش لەبەر ناکەن دەبردرێن بۆ ناوچەیەکی ئاسایشی تاڵیبان و دوای ئەوەی سوکایەتییان پێدەکرێت و سەرزەنشت دەکرێن و ناچار دەکرێن حیجاب بکڕن ئازاد دەکرێن.

 

"ع.س" ڕوونیکردەوە کە ئەو لەگەڵ دایکی هاوژینەکەی چوو بۆ شار بۆ فرۆشتن، کاتێک لەسەر ڕێگاکە شۆفێرییان دەکرد، چاویان بە ئەندامانی وەزارەتی بەرزکردنەوەی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری کەوت و بردیانن بۆ یەکێک لە ناوچە ئەمنییەکان لە کابوڵی پایتەخت، ئەوان سووکایەتییان پێکردن و فشاریان خستەسەرمان و داوایان لێکردن کە حیجابێکی ڕەش بکڕین، دوای سێ کاتژمێر لە شەرمەزارکردن و لۆمەکردن، ئازادیان کردن.

 

نیلوفەر حەکیمی، مامۆستا لە پارێزگای هیرات، لەگەڵ هاوژینەکەی گەشتیان کرد بۆ کابوڵ و چوونە بازاڕی شارەکە و لە کاتی گەشتکردنیان لەسەر ڕێگا، لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکران و گواستراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی ئاسایش لە شاری کابوڵ، نیلوفەر حەکیمی ئاماژەی بەوە کرد کە سووکایەتی بە هاوژینەکەی کراوە و فشاریان خستووەتە سەری بۆ ئەوەی حیجابێکی بۆ بکڕێت، وتی: پێم وابوو کە جلوبەرگەکانم گونجاون، بەڵام کاتێک چووم بۆ مۆڵەکە، بریکارانی بەرزکردنەوەی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری، منیان برد بۆ شوێنێکی ئاسایش و هاوژینەکەمیان ناچارکرد حیجابێکی ڕەشی عەرەبیم بۆ بکڕێت.

 

سەبارەت بە ئامادەبوونی ئەو ژنانەی کە لە وەزارەتی بەرزکردنەوەی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری کار دەکەن، وتی: ئەو ژنەی کە لەگەڵ ئەندامانی وەزارەتدا بوو وەک پیاوەکانی ئەوان نەبوو، هەستم کرد کە ناچارکراوە ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات، ئەو بە باشی مامەڵەی لەگەڵ کردم.

 

نیلوفەر حەکیمی پەیامێکی بۆ هەموو ژنانی ئەفغانی نارد کە "نابێت ئێمەی ژنان ڕادەستیان بین" سەپاندنی حیجاب بەسەر ئێمەدا لەلایەن تاڵیبانەوە، ترسی ئەوانە لە ئیرادەی ئێمەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە ئێمە سنووردار دەکەن لە هەوڵێکدا بۆ سەرکوتکردنمان، "با لە دژی حجابی بەزۆر بوەستینەوە".