نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە -٤

گوڵستان عەفرین، بەڕێوەبەری هیلالی زێڕینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕەهەندی کولتووری لە نەتەوەیەکی دیموکراتیکدا هەڵسەنگاند و وتی: بە شۆڕشی ١٩ی تەمموز کولتوور بووەتە بەشێکی ژیان و ئەم ڕەهەندە هەموو پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت.

"ڕەهەندی کولتووری بە پێشەنگایەتی ژنان بوو بە بەشێکی ژیان"

ڕووناهی نودا

 

قامیشلۆ- ڕەهەندی کولتووری لە نەتەوەی دیموکراتیکدا زمان، پەروەردەی زمانی دایکی، مێژوو و هونەر دەگرێتەوە، ڕێبەرایەتی توخمێکی بنەڕەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی بە ‌ڕەهەندی کولتووری پێناسە کرد، کە بناغەترین و گەورەترین شۆڕش لە مێژووی کۆمەڵایەتیدا شۆڕشی زمانە، زمان یەکێکە لە نیشاندەرە ناوازەکانی گەشەسەندنی کۆمەڵگەیە، کە خاوەنی یادەوەری کۆمەڵایەتی و ئەزموونی کردەیی دەیان هەزار ساڵەیە، لەگەڵ ئەمڕۆدا هاوبەشی کردوون، یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی کولتوور، مێژووە، ناتوانرێت لە مێژووی مرۆڤایەتی جیا بکرێتەوە، بەشێکی دیکەی کولتوور، هونەرە، کە بوارێکی چالاکە بۆ بنیادنانی کۆمەڵگە و دووبارە زیندووکردنەوەی کولتوور.

 

پێش شۆڕش مەیدانی کولتووری لەسەر خاکی پیرۆزی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆی ڕێکدەخست، دوای پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکیش ڕەهەندی کولتووری خۆی بەرەوپێش برد و توانی ببێتە دەنگ و ڕەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان.

 

گوڵستان عەفرین، بەڕێوەبەری هیلالی زێڕینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕەهەندی کولتووری لە نەتەوەیەکی دیموکراتیکدا هەڵسەنگاند و وتی: کولتوور لەگەڵ بنیادنانی کۆمەڵگەدا بووەتە شتێکی ژیانی، لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە، کولتوور بە هەموو بەشەکانیەوە دەوڵەمەندە، بۆیە هەرگیز لەناوناچێت، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگە لە مێژدوودا یەکسان بووە، سیستەمی سەرمایەداری یاری بە کولتوور دەکات و هەوڵی لەناوبردنی دەدات، کاتێک کولتووری پێکهاتەکان تەواوکەری یەکتر بن، کولتووری نەتەوەیی سەرهەڵدەدات.

 

"کولتووری نەتەوەیی بە دەستی ژن پێشدەکەوێت"

گوڵستان عەفرین پەیوەندی ژن و کولتووری شی کردەوە و وتی: ژن لە کۆمەڵگەدا بنەڕەتی و پیرۆزە، سەرەڕای ئەو هەموو لەناوبردنەی بەسەری هاتووە، کە کۆیلەبوونی ژن، کۆیلەبوونی کۆمەڵگەیە، بەڵام تا یەکسانی لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا بەدەست نەهێنرێت، کولتووری نەتەوەی دیموکراتیک بەدی نایەت، لە مێژوودا مرۆڤەکان دەبینن کاتێک ژن دەچەوسێنرێتەوە، کولتووریش سەرکوت دەکرێت و کۆمەڵگەش نامێنێت، ئازادی کۆمەڵگە بە ئازادی ژنەوە گرێدراوە، بۆیە کاتێک ژن ئازاد بێت، کۆمەڵگە ئازاد دەبێت و کولتووری نەتەوەیی پێشدەکەوێت، لە مێژوودا شۆڕشی زۆر هەبووە، یەکێک لەوانە شۆڕشی کشتوکاڵییە کە بە دەستی ژنان پەرەی پێدراوە، کۆمەڵگەیی بوون لە دەوری ژن پەرەی سەندووە، بۆیە ژنان پەرە بە کولتووری نەتەوەیش دەدەن، چەندین شۆڕشی جیاواز ڕوویدا بەڵام نەگەیشتنە لوتکە، بۆچی؟ چونکە ژنان پێشەنگایەتییان نەدەکرد،  ئێستا دەبینین شۆڕشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەریهەڵداوە و ژنان پێشەنگایەتی دەکەن و بۆتە شۆڕشێکی ژنان.

 

"مێژوو و هونەر و زمان پێناسەی بوونی کۆمەڵگە دەکەن"

گوڵستان عەفرین باسی ئەو بەشانەی کرد کە بەشێکن لە کولتوور و وتی: کولتوور فراوانە و بەشی زۆری هەیە، وەک وێنە، مۆسیقا و دەنگ، شانۆ، ئەدەب و زانست، فۆلکلۆر و گەلەری، هەروەها زمان و مێژوو و هونەر لە کولتووردا جێگای خۆیان هەیە، زمان پێناسەی ناسنامەی مرۆڤەکانە، گەلێک کە زمانێکی نەبێت ناسنامەی نییە، ئەگەر زمانی پێکهاتەی کورد نەمێنێت، کوردیش نامێنێت، زمان گرنگە و لەگەڵ شۆڕشدا ئەم بەشەش شۆڕشی بەخۆیەوە بینی، مێژوو باوەڕییەکی گەورەیە لە کۆمەڵگەدا، ئەمڕۆ دەبینین هەزاران ناوەندی شوێنەوار هەیە و خەڵک بەرهەمەکانیان لەوێ دەبیننەوە، ڕەنج و بوونی ژنان لە هەموو شوێنە مێژووییەکان دەبینرێت، خەڵک مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبینن، کە زمانی هونەری ژن زۆر پێشکەوتووە، لە ڕووی شیعر و نووسین و شانۆوە خۆیان پەرەیان پێداوە و لە مێژوودا خۆیان پێناسە کردووە، خرابرشک دەکەوێتە شاری ڕەحا لە باکووری کوردستان، لەوێدا دەتوانرێت هەموو مێژووی هونەر و مرۆڤایەتی ببینرێت، وێنەی سەر بەردەکان کولتووری نەتەوەیی گەلی کورد نیشان دەدەن، مێژوو خۆی شاراوەیە و لەمڕۆدا دەژی، بەشی هونەری خوڵقاندنی کولتوورییە و هونەر بەبێ کولتوور نابێت، لە مێژووەوە تا ئێستا کورد توانیویەتی لە ڕێگەی شیعر و فۆلکلۆر و گۆرانی فۆلکلۆرەوە هونەرەکەی بپارێزێت، چەندین بەرهەمی کورد دزراون، بەڵام لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا هەموو پێکهاتەکان دەتوانن بە کولتوور و زمان و مێژووی خۆیان بوونی خۆیان بپارێزن.

 

"بە شۆڕشی ١٩ی تەمموز، میراتی کولتووری دەوڵەمەند بوو"

گوڵستان عەفرین ڕایگەیاند کە لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا شۆڕشی کولتووری لە ڕۆژئاوای کوردستان - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو بە ڕاستییەک و کەوتە بواری کردارییەوە، ئەمڕۆ هەموو کەسێک دەتوانێت کولتوور و هونەر، زمان و ناسنامەی خۆی بپارێزێت، تەنانەت پێش شۆڕشیش، کولتوور و هونەر دەیانتوانی لەسەر ئەو خاکە پیرۆزانە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، بەڵام لەگەڵ پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا زیاتر دەوڵەمەند و بەرەوپێش چوو، هەموو پێکهاتەکان لە ڕەهەندی کولتووریدا ڕۆڵی خۆیان گێڕا، ئەمڕۆ ژنان پێشەنگی ئەم ڕەهەندەن و توانیان بە بەرهەمەکانیان شۆڕش دەرببڕن، زۆر کاری گەورە کرا و ئەم کارە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. هەروەها منداڵان لەم ڕەهەندەدا بە ڕێکخستن دەکرێن و بە زمان و کولتوور و هونەری خۆیان گەورە دەبن.

 

"کولتووری نەتەوەیی چارەسەری هەموو کێشەکانە"

گوڵستان عەفرین باسی لەوەشکرد، هونەر بەبێ ڕێکخستن و هزر نابێت و لە کۆتاییدا دەڵێت: هچ کار و چالاکییەک بێ ڕێکخستن نابێت، ڕێکخستن لە کاری کولتووریشدا گرنگە، لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا ئەم ڕەهەندە بوو بە شتێکی ژیانی، داوا لە هەموو گروپەکان دەکەم بێن و بەشداری زیندوو کردنەوەی کولتووری نەتەوەیی بکەن، چونکە کولتووری نەتەوەیی چارەسەری هەموو کێشەکانە.