ئەسمەهان عەلی بەستنی دووەم کۆنفڕانس لە ژنان پیرۆز دەکات

نوێنەری کۆنگرە ستاری لوبنان "ئەسمەهان عەلی" ئەوە ڕووندەکاتەوە، لوبنان ناوەندی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و چەندین ژنی تێکۆشەری وەک ساکینە جانسسە، بۆیە دووەمین کۆنگرە لە لوبنان بەستراوە. تەوار پێنجوێنی

نوێنەری کۆنگرە ستاری لوبنان "ئەسمەهان عەلی" ئەوە ڕووندەکاتەوە، لوبنان ناوەندی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و چەندین ژنی تێکۆشەری وەک ساکینە جانسسە، بۆیە دووەمین کۆنگرە لە لوبنان بەستراوە.

تەوار پێنجوێنی

 

بەیروت- ئەسمەهان عەلی، وەک نوێنەری کۆنگرە ستاری لوبنان بەشداری لە دووەمین کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری ئەفریقا کردووە، پیرۆزبایی خۆی بۆ ژنانی وڵاتە جیاوازەکان دەنێرێت، دەڵێت "دەستپێکی دووەمین کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست لە ژنان بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی پیرۆز دەکەم"، هەروەها پیرۆزبای خۆی لەو ژنانە دەکات کە تێکۆشان دەکەن لە هەر جێیەکی جیهان بێت.

 

لە لێدوانێکدا بۆ ژنها، ئەسمەهان عەلی ئەوەی خستەڕوو ٢٠ ژنی لوبنانی، ٤ ژنە فەڵەستینی لە ژنانی دیموکراتی خواز و کۆمەڵەی مەدەنی بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کردووە، ئاماژەی بەوەدا بە چەند مەبەستێکی جیا جیای وەک هەبوونی کێشەی سیاسی و ئابووری و هەبوونی کۆرۆنا لە وڵاتی لوبنان هەوڵی ڕێگریکردنیان داوە کە کۆنفڕانسەکە بەڕێوەنەچێت، بەڵام ژنان بەهێزەوە بەرەنگاری ڕێگریەکان بونەوە و کۆنفڕانسەکەیان ئەنجام دا.

 

"بەستنی دووەمین کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە وڵاتی لوبنان واتایەکی گرنگی هەیە"

ئەسمەهان عەلی، هۆکاری بەستنی کۆنفڕانسەکە لە وڵاتی لوبنان ڕووندەکاتەوە و دەڵێت: لوبنان وڵاتێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، ناوەندێکە خاوەنی فکری دیموکراسییە هەروەها شوێنی خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانە لەگەڵ ژنە تێکۆشەرەکانی وەک، سارا و ساکینە جانسس، چەندین تێکۆشان و خەباتیان تێدا ئەنجام داوە، هەر بۆیە لوبنان بە ناوەندی فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ناسراوە.

ئامانجی ئەم کۆنفڕانسە و ژنانی لوبنان، دەرخستنی توانای ژنانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەتوانن چۆن تێبکۆشن.

 

باسی لەوەشکرد، ژنانی لوبنان هەوڵی تەواویان داوە تا تێکۆشانی ژنان دەربخەن و ڕێبەری ئەو تێکۆشانانە بگرنە بەر کە ژنانی ڕۆژئاوا ئەنجامیان داوە، هەروەها ئەو زەهمەتیانەی ژنانی کورد ڕووبەڕووی بونەتەوە.

دەیانەوێت ژنان بە سەرکێشیەوە شۆڕش بکەن نەک لە ژێر کاریگەری فکری پیاوسالاری بمێننەوە و توندوتیژی قبوڵ بکەن.