شۆڕشی ژنان؛ خەباتێک کە گۆڕا بۆ پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتی پێشەنگایەتی گۆڕانکاری دیموکراتیک ...١

شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان وەرچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدیهێنا، لە تەڤگەریەکی ڕێکخراوەیی شاراوەیەوە گۆڕا بۆ پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتی گشتگیر کە ڕۆڵی ژنانی لە سیاسەت و کۆمەڵگە و پاراستندا پێناسە کردەوە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

کۆبانێ- شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک درێژکراوەی خەباتێکی درێژخایەن سەریهەڵدا کە پێش قەیرانی سووریا بوو، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١١ لە چوارچێوەی پڕۆژەی خۆبەڕێوبەریدا ڕوون بووەوە، بووە ئەزموونێکی ناوازە لە بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتییەوە، وەک نموونەیک لە بەرخۆدانی ژنان لە دڵی ململانێکەدا سەرنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.

 

شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بۆشایی دەرنەچوو، پێش ئەویش زنجیرەیەک پێشهاتی سیاسی و کۆمەڵایەتی هاتە ئاراوە، دیارترینیان شۆڕشی کورد لە قامیشلۆ لە ساڵی ٢٠٠٤ بوو، ئەم شۆڕشە کە دوای ڕووداوەکانی یاریگای شارەکە سەریهەڵدا، ساتێکی سەرەکی لە هۆشیاری سیاسی کورددا دیاری کرد و بناغەی قۆناغێکی نوێی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و چالاکی نهێنی داڕشت، کە تێیدا ژنان سەرەڕای ئاسایش ڕۆڵێکی بەرچاویان تا دێت زیاتر دەگێڕا لە سنووردارکردنی ئەو کاتە.

 

”شۆڕشی ژنان و ئەو بناغە پتەوانەی لێیەوە سەریهەڵدا”

ماجیدە حەسون، بەرپرسی دەستەی ژنان لە کانتۆنی فورات، باس لەوە دەکات، شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەنجامی قەیرانی سووریا سەریهەڵنەداوە، بەڵکو لەو ماوەیەدا هاتۆتە پێشەوە، چونکە ڕەگ و ڕیشەی ساڵانێک بوو بوونی هەبووە، یەکێتی ستار”ئێستا کۆنگرەی ستار” کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزرا، ئەوە نیشان دەدات کە ژنان لە ژێر دەسەڵاتی بەعسدا بە نهێنی خۆیان ڕێکخستووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕۆحی یاخیبوون و ئیرادەیە کە ژنان لەو ماوەیەدا خاوەنی بوون.

 

لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ و دواتر شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە ناوچە کوردنشینەکان و دەرکردنی ڕژێمی بەعس لە قامیشلۆ و عەفرین و کۆبانێ، کورد زەمینەیەکی بەپیتی بۆ کاراکردنی پڕۆژە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەی دۆزیەوە، کە لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ڕزگاری ژنان، ئەمەش گۆڕا بۆ پێکهاتەی ڕێکخراوەیی ڕوون لەناو پرۆژەی خۆبەڕێوبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها دەستپێکردنی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر بنەمای ئەو خەباتە شاراوەیە بوو کە ژنان لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ئەنجامیان دا، ئەمەش بناغەی شۆڕشەکەی بەهێزتر کرد و ژنانی ئامادە کرد بۆ چوونە ناو قۆناغێکی نوێی خەبات لەسەر ئاستی سیاسی، دیپلۆماسی، هزری و سەربازی، لە ڕێگەی ئەم خەباتەوە ژنان دەستکەوتیان لە دامەزراندنی یەکسانی ڕەگەزیدا بەدەستهێنا.

 

لە ناوەڕاستی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” دامەزران، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە ئەنجومەنەکاندا پەسەند کرا، هەروەها دامەزراوەی تایبەتمەند بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا دروستکرا، بەم پێیە دەکرێت شۆڕشی ژنان وەک درێژکراوەی خەباتێک سەیر بکرێت کە هێڵکارییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە دەرکەوتن کردووە، بەڵام لە دوای ٢٠١١ وەک پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە ڕوون بوو کە هەوڵی دووبارە پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەدا دەدات، نموونەیەکی ناوازە دەخاتە ڕوو کە لە چوارچێوەی ململانێکان تێپەڕیوە بۆ ئەوەی ببێتە بابەتی گفتوگۆی نێودەوڵەتی.

 

”هێرشەکان بۆ سەر شۆڕشی ژنان شکستی هێنا”

شۆڕشی ژنان ڕووبەڕووی هێرشی توندی داعش بووەوە، کە پڕۆژە کۆمەڵایەتییەکەی وەک دژە ئایدۆلۆژیای توندڕەوی خۆی کردە ئامانج، هەروەها ڕووبەڕووی داگیرکاری تورکیا بووەوە لە عەفرین، سەرێکانی و گیری سپی لە دڵی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیانەدا یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” سەریان هەڵدا کە شەڕی سەرەکییان کرد و بەشدارییان لە بەرپەرچدانەوە و پووچەڵکردنەوەی هێرشەکاندا کرد، وێنەی ژنانی شەڕڤان و بەرخۆدانیان بوو بە سیمبولێلی جیهانی و قارەمانێتییان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک نموونەیەک لە بەرخۆدانی ژنانی بێوێنە لە دژی توندڕەوی و شەڕ ناوەندی شانۆی گرتە دەست.

 

ماجیدە حەسون ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” لە نەهێشتنی هەموو هێرشەکان بە ئامانجی تێکدانی شۆڕشی ژنان، سەرکەوتوو بوو لە لابردنی مەترسییەکانی داعش بۆ سەر شۆڕش، بۆ سەر جیهان بە گشتی.

ڕوونیشی کردەوە، کە خەباتی ژنان تەنها لە گۆڕەپانی سەربازیدا سنووردار نەبووە، بەڵکو شەڕی دژی ئەو عەقڵی پیاوسالاریشی لەخۆگرتبوو کە پێنج هەزار ساڵە لە کۆمەڵگەدا چەقی بەستووە، ئەمە کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام لە ڕێگەی خولی پەروەردە و کۆڵنەدان و هەوڵی دووبارە بوونەوە توانیان گۆڕانکاری بکەن، ئەمەش دەرئەنجامی تێکۆشانی ساڵانێکە بە درێژایی شۆڕش.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی وایکرد شۆڕشەکەمان لە ئاستی جیهانیدا دەنگ بداتەوە ئەوەیە کە لەناو هەڕەشە و هێرشە سەربازییە بەردەوامەکاندا ئەنجامدرا، درێغیمان نەکرد لە بەردەوامبوون لە خەبات بۆ باشترکردنی ڕاستی کۆمەڵگە لەڕێگەی ڕزگارکردنی ژنانەوە، هەموو ئەو هێرشانەی شۆڕشەکەمانیان کردە ئامانج کەمیان نەکردەوە، بەڵکو ئیرادەی ئێمەیان زیادکرد بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر وەک وەڵامێک بۆ هەر دەستێک کە دەستدرێژی بکاتە سەر شۆڕشەکەمان.

 

”پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”

ماجیدە حەسون، بەرپرسی دەستەی ژنان لە کانتۆنی فورات ڕایگەیاند، هاوکاتی ٨ی ئادار لەگەڵ قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کە ئیلهامبەخشە بۆ ئێمە وەک ژنان بۆ چڕکردنەوەی خەبات و بەردەوامبوون لە خەبات، ڕۆڵی خۆمان لەم قۆناغە گرنگەدا بگێڕین، بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت، هەروەها بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان و چەسپاندنی بە شێوەیەکی یاسایی لە دەستووری سووریادا.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین بانگەوازی خۆیدا لە ٢٧ی شوبات، کە یەکەم ساڵڕۆژی بانگەوازە مێژووییەکەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بوو، جەختی لەوە کردەوە، کە سەردەمی شەڕی چەکداری کۆتایی هاتووەو داهاتوو دەبێت لە ڕێگەی سیاسەت و دیموکراتیکیەوە بونیاد بنرێت، خوازیاری کۆتایی هێنان بە سەردەمی چەک و دەستپێکردنی "قۆناغی بونیادنانی ئەرێنی" بوو کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافەکان و یەکسانی لە نێوان هاوڵاتیان و پتەوکردنی دیالۆگ لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا بێت.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامەکەیدا وتی: کە یەکگرتنی دیموکراتیک پێویستی بە یاسا هەیە بۆ ئاشتی و ژنان وەک هێزێکی بزوێنەری بنەڕەتی لەم ڕێگایەدا دادەنێت، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی کۆمەڵایەتی وەک ژنکوژی و توندوتیژی خێزانی، گرنگی بەشداری ژنان لە داڕشتنی کۆمەڵگەی نوێدا نیشان دەدات، لەگەڵیشیدا دیموکراتیک بە توندوتیژی بونیاد نەنراوە، بەڵکو لە ڕێگەی ڕێزگرتن لە مافەکان و یەکسانی لە نێوان هەموواندایە.