نەتەوەی دیموکراتیک؛ گەڕانەوە بۆ بنەمای ئەخلاقی و ڕەسەنایەتی مرۆڤ ....٧
كڕۆكی تێگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بنه‌ما ئه‌خلاقی و ره‌سه‌نه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی سرووشتی، گه‌وره‌ترین چه‌كی شكاندنی په‌لاماره‌كانی مۆدێرنێته‌ی سه‌رمایه‌داری و به‌هێزترین تێكۆشانه به‌رامبه‌ر بە سیستمی دەوڵەت-نه‌ته‌وه.

تەوار عادل
ناوەندی هەواڵ- نەتەوە، وەک دەستەواژە؛ شێوه‌گرتنی گه‌ل یاخود نەتەوەیە له دوای پێکهاتنی کڵان، قەبیلە و عەشیرەتە لێک نزیکەکان و شێوەگرتنی كۆمه‌ڵگه‌یە کە زیاتر خۆی لەسەر ئاستی هاوشێوه‌یی زمان و کلتوور ریزبەند دەکات.
كۆمه‌ڵگه نەتەوەییەکان لە كۆمه‌ڵگه‌ی نەتەوەیی گەورە و گشتگیرترن، مرۆڤگەلێکە کە پەیوەندی میان و ناتوند پێکەوە ده‌یانبه‌ستێته‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی نەتەوەیی زیاتر دیاردەیەکی ئەم سەردەمه‌مانە. ئەگەر پێناسەیەکی گشتیش بکرێت؛ دەکرێت بگوترێت جڤاتی هاوپشککارانی زیهنییەتێکی هاوبەشە. دیاردەیەکە لە رووی زیهنییەوە هەیه. لەسەر بناخەی کلتوور شوناس ده‌کرێت.
سەرەڕای بوونی جیاوازی چین، رەگەز، رەنگ و نەژاد و تەنانەت چاوگی نەتەوەیی جیاوازیش؛ پێکهاتنی زیهنییەتێکی هاوبەش و جیهانێکی کو‌لتووریی بەسە بۆ بوون بە نەتەوە. ئه‌و جۆره نه‌ته‌وانه‌ی تر كه به "نەتەوەی هێز" پێناسه ده‌كرێن؛ بنچینەییترین ئامانج و بانگەشەی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریین، زیاترین وزه و توانستیان بۆ بەدەستهێنانی سەرمایە، بازاڕی بەرفراوان، دەرفەتی تاڵانکاری و ئیمپریالیزمە و چاوگی سه‌رجه‌م کێشە و قەیران و په‌تا و نه‌خۆشییه‌كانی مرۆڤایه‌تیین. چونكه ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به نه‌ته‌وه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌موو ڕووێكه‌وه دیكتاتۆرییه‌ت و رژێمی ده‌وڵه‌تی خانه‌دان و بنه‌ماڵه‌یی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت.
تاچه‌ند له دژی نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌ت تێبكۆشرێت، ئه‌وه‌نده زه‌مینه‌ی هاتنه‌كایه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک خۆش ده‌بێت، تاچه‌ندیش له‌و شه‌ڕ و تێكۆشانه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت، ده‌كرێت به‌ردی بناخه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکش دابنرێت، چونکە پره‌نسیپ و پێوه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک؛ دووره له نەتەوەی دەوڵەت، نەتەوەی یاسا، نەتەوەی ئابوری، نەتەوەی تۆتالیتا‌ر و سه‌ربازیی.
سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌ت نەتەوەی به ئامرازێکی سیحراوی چارەسازی سەرجەم کێشە سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌لان و ته‌نانه‌ت مرۆڤایه‌تیش داناوه، به‌ڵام خه‌سڵه‌تی خۆڕێكخستنی له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژییه، خۆپه‌رستی و خۆویستییه‌كی بێ سنوور واتا تاكپه‌رستی و تاكڕه‌وی دروست ده‌كات، لەجیاتی ئایین و خوداپەرستی باو، راستەوخۆ خوداوەندێتی دەوڵەت-نەتەوەی دامەزراندووە و ئایدۆلۆژییای نەژادپەرستیشی به ئایینه‌كه‌ی داناوه، دروشمی "یەک ئاڵا، یەک زمان، یەک وڵات، یەک دەوڵەت و دەوڵەتی یەکپارچە"ی دەوڵەت-نەتەوەش وه‌كو فه‌رزه‌كانی ئه‌و ئایینه دانراون. بۆیە بەرامبەر بە کۆمەڵگەی سروشتی؛ بوون به هاوڵاتی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌یەکی وه‌ها، مردنی مرۆڤە.
له به‌رامبه‌ردا نەتەوەی دیموکراتیک کە هەرگیز وابەستەی لێکدانەوەی سنووری توندی سیاسی، یەک زمانی، یه‌ك کلتوور، یه‌ك ئاین و یه‌ك مێژوو نابێت، پێناسەکەی گوزارە لە پێکەوە ژیانی هاوبەشی كۆمه‌ڵگه‌کانە لەسەر بنەمای زۆرینەیی لەگەڵ هاوڵاتییانی ئازاد و یەکسان. بە نەتەوەبوونی گەلە بەبێ پشتبەستن بە دەسەڵات و دەوڵەت، بە بونیادنانی دەزگاکانی بەرگریكردن و خۆپاراستن، ئابوری خۆماڵی، یاسایی، کۆمەڵایەتی، دیبلۆماسی و کلتووری ره‌سه‌ن، دەتوانێت ئامانجەکەی بەدی بهێنێت و بەمەش دەیسەلمێنێت کە خۆی دەتوانێت وەک نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد بنێت.
خۆڕێکخستنی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لە چوارچێوەی دەوڵەت-نەتەوەدا رۆڵی تاڵانکاری و کوشندەتر دەبینێت، ئەگەر ده‌زگایه‌كی زەبر و زەنگی وەک دەوڵەت-نەتەوە نەبێت، یاساکانی کەڵەکەکردنی سەرمایەی سەرمایەداری بەکار نابرێت و درێژە بە قۆرخکاری پیشەسازی نادرێت. لەم چاخی سەرمایەداری ئابووریی جیهانگیریدا کە دواین قۆناخی سه‌رمایه‌دارییه، خودی دەوڵەت-نەتەوەش کەوتۆتە کۆسپێکەوە کە بە تەواوی سیستەمی کلیل کردووە. تەنانەت سەرمایەداری کە خۆی پێکهاتەیەکی قەیراناوییشە، خۆ قورتارکردن لە کۆسپی دەوڵەت-نەتەوەی هێناوەته ریزی یەکەمی بابەتە سەرەکییەکانی خۆیەوە.
بیردۆزو دەستەواژەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ڕەخنە لە سەرجەم سیستمەکانی سەرمایەداری دەگرێت، نەک تەنها لە سیاسەتی ئابوورییەکەی، وەک سیستمێکی هەژوومنی پەیوەندی لەگەڵ مێژووی شارستانی و ئەو گۆرانکارییانەی لە دیاردەکانی شار، چین و دەوڵەتدا ڕێگەی بۆ ئاوەڵا کردووە، دەبەستێتەوەو ئەو بنەمایانەشی ئاشکراو ڕەخنە کردووە کە مۆدیرنیتەی خۆی لەسەر بونیاد ناوە، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەو هەژموونە ئایدۆلۆژییەی لەسەر زانست، فەلسەفەو هونەر دایمەزراندووە، بەردەوام ڕەوایەتی بە خۆی دەدات، بە داماڵینی ئەم خۆرە بوارە زهنییە ڕیشەییانە لە ناوەڕۆکەکانیان و کردنی هەر یەکێکیان بە ئامڕازێک، وێرانکارییەکەی سەر کۆمەڵگە قوڵتر دەکاتەوە،
ئەو چەمکەی نەتەوە بە زمان، کلتوور، بازاڕ و مێژووی هاوبەشەوە دەبەستێتەوە، پێناسەی دەوڵەت-نەتەوە دەکات. ئەم چەمکەی نەتەوە کە سۆسیالیزمی بونیادنراویش پەسەندی دەکات، دژبەری نەتەوەی دیموکراتیکە. بەتایبەتی ئەم پێناسەیەی ستالین بۆ روسیای سۆڤێتی هێنابووی، یەکێکە لە هۆکارە ریشەییەکانی رووخانی یەکێتی سۆڤێتیش. تا ئەم پێناسەیەی نەتەوە تێپەڕ نەکرێت کە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری رەهای کردووە، چارەسەری کێشە نەتەوەییەکانیش هەمیشە بە چەقبەستوویی دەمێنێتەوە.
رێبه‌ر ئاپۆ مۆدێرنیتەی دیموکراتیک به جێگره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک داده‌نێت و وه‌ها پێناسه‌ی ده‌كات: " نەتەوەی دیموکراتیک؛ كۆمه‌ڵگه‌یەکی هاوبەشە کە تاک و جڤاتی ئازاد بە ئیرادەی راسته‌قینه‌ی خۆیان دایانمەزراندووە. هێزی یەکگرتن لە نەتەوەی دیموکراتیکدا ئیرادەی ئازادی ئەو تاک و گروپانەیە کە بڕیار دەدەن لە هەمان نەتەوە بن. دەربڕی لەو سیستەمه مێژووییه‌ی گەردوونە دەکات، کە دوورە دەستی هێزە زۆردار و داگیرکەرەکان بووە".
و ده‌شڵێت: "نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک به شێوه‌ی جیاجیا و بەپێی سەردەمەکان هەمیشە هەبووە و خودی خۆیشی بەدرێژایی مێژووی شارستانی خاوەنی مێژووییەکی دژبەر بووە".
له‌م سۆنگه‌یه‌وه دیاره راستیی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش گوزارشت لە کلتوورێک دەکات کە زیاترین گورزی ئەو هێزانەی شارستانی وەبەر کەوتووە و دووچاری هێرشی قڕکاری و کوشندەی ئەو هێزانە هاتووە. تەنیا دەتوانێت بە شارستانی دیموکراتیک كۆمه‌ڵگه‌خواز هەبوونی خۆی بەدی بهێنێت كه ئه‌مه‌ش كرۆكی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکه.
مۆدێرنیتەی دیموکراتیک
مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە رێبازی زۆرینەیی كۆمه‌ڵگه‌ی بەکۆمەڵ و جەماوەرییانە و گریمانەیی و له‌باره بۆ جێگرەوە. بە رێباز و شێوازی زەقکردنەوەی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک، وەڵامی ئەو (یەک جۆر کردن)ە دەداتەوە کە دەوڵەت-نەتەوە بە رێگەی گەردوونگەرایی، راستەهێڵگەرایی و مسۆگەرخوازی هەوڵی وەدیهێنانی دەدات. بە تایبەتمەندییەکانی (کراوە بۆ پێکهاتەی سیاسی جیاواز، فرە کلتووری، داخراو لە پاوان، ژینگە پارێز و ئازادی ژن) وەڵامدەرەوەی پێداویستییە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکانە و بە پێکهاتەی ئابووری پشتئەستوور بە دەستپێوەگرتنی کۆمەڵبەندی؛ جێگرەوەی ئابووری خۆی دادەمەزرێنێت.
کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک شیوەی سیاسیانەی مۆدیرنیتەی دیموکراتیکە، گونجاوترین ئامڕازی سیاسەتی دیموکراتیکانەی بەرهەمهێنانی چارەسەرییە، هەر کەمینەیەک، هەر چەمکێکی ئاینی و هەر راستینەیەکی شار، خۆجێی هەرێمی و نەتەوەیی مافی خۆیەتی بە ناسنامەی راستەقینەی خۆیەوەو بەپێکهاتەی فیدراڵی خۆیەوە تیایدا جێبگرێت.
لە دۆخێک‌دا کە نەتەوەی دیموکراتیک گەشەی نەسەندبێت و دەوڵەت-نەتەوەش گرفتەکانی پێ چارەسەر نەبێت، دەکرێت وەک سازش و چەمکێک باس لە نەتەوەی یاسا بکرێت. ئەو چارەسەرییە بە گوتەی "هاوڵاتیبوونی دەستووری" ناوی دەهێندرێت. هاوڵاتیبوونێکی یاسایی کە بە دەستوور گەرەنتی کرابێت، جیاوازی رەگەز، نەژاد و کەمینە و کەمەنەتەوە بە بناخە وەرناگرێت. بەتایبەتی نەتەوەکانی ئەوروپا تا دەچن لە نەتەوەی ڕەسەنەوە بەرەو نەتەوەی یاسایی وەردەچەرخێن. لە نەتەوەی دیموکراتیکدا خۆبەڕێوەبەری و لە نەتەوەی یاسایشدا ماف بناغەیە، لە دەوڵەت-نەتەوەشدا بەڕێوەبەری دەسەڵات دەستنیشانکەرە.
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکیش جەستەی ئەو نەتەوانەیە كه زیهنییەتیان ئازادی و هاوپشتیوانییە. لە بناغەدا بە واتای بە ئیرادەی ئازاد خۆبەڕێوەبردنی هەموو ئەو تاک و کۆمەڵگانەیە کە زیهنییەتی هاوشێوەیان هەیە. مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک ئه‌و تاكه مۆدێله‌یه كه لە نەتەوەی کلتوورییەوە هاتووه و داگیرکەری و زوڵم لغاوگیر و وەدەر ده‌نێت. به‌م خه‌سڵه‌ته‌شییه‌وه نزیکترین نەتەوەیە لە ئازادی و یەکسانییەوە. بۆیه نەتەوەی دیموکراتیک ئەو نەتەوەیەیە کە تەنیا بە هاوبەشێتی زیهنی و کلتوورییەوە ناوەستێت و سەرجەم ئەندامەکانی لە هەر یەکێک لە دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکدا کۆدەکاتەوە و به‌رپرسیارێتییان ده‌خاته ئه‌ستۆ.
ره‌هه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک له چوارچێوه‌ی نۆ بڕگه‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌ستنیشان كراوه و پێكدێن له (هاوڵاتی و تاکی ئازاد و ژیانی کۆمونەی دیموکراتیکانە، ژیانی سیاسی و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ژیانی کۆمەڵایەتی، هاوژیانی ئازاد، خۆبەڕێوەبەری ئابووری، پێکهاتەی یاسایی، کو‌لتوور، سیستەمی خۆبه‌رگری، دیبلۆماسی).
هاوڵاتی ـ تاکی نەتەوەی دیموکراتیک بە ئەندازەی ئازادی ناچارە کۆمیناڵیش بێت. (تاک)ە ئازادە ساختەکەی تاکڕەوێتی سەرمایەداری؛ لە ناخی خۆیدا قووڵترین کۆیلایەتی دەژی. ئەم (تاکە) کۆیلەی رەنجی کرێیە، لە پەروەردە و کردە بێ ئامانجەکانی دەوڵەت-نەتەوەوە بەرهەم دەهێندرێت. تاکڕەوێتی سەرمایەداری لەسەر بناخەی نکۆڵیکردن لە كۆمه‌ڵگه شێوەی گرتووە. ئەمەش گەورەترین چەواشەکاری ئایدیۆلۆژیای لیبڕاڵیزمە. کە بەشێوەی دروشمە سەرەکییەکەی "كۆمه‌ڵگه نییە، تاک هەیە" گوزارشتی دەکات.
لە بەرامبەر بەوەشدا تاکی نەتەوەی دیموکراتیک، ئازادی خۆی لە ژیانی جڤاتە بچووک و چالاکەکان وەردەگرێت. کۆمونە یان كۆمینی ئازاد و دیموکراتیک سەرەکیترین خوێندنگەیە کە تاکی نەتەوەی دیموکراتیک تێیدا نەشونما دەکات. ئەوەی کۆمونەی نەبێت و بە هەروەزی نەژی، وەک تاکە کەسیش بوونی نابێت.
کۆمونەکان تا دوا ئەندازە هەمەچەشنن و لە هەموو بوارێکی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا لە ئارادان. گرنگ ئەوەیە تاک بزانێت بەشێوەیەکی گونجاو بەگوێرەی بەهرە، رەنج و جیاوازییەکان لەناو ژمارەیەک لە جڤاتە کۆموناڵییەکاندا بژی.
تاک بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەر ئەو کۆمۆن یاخود جڤاتەی تێیدا ئەندامە، بە سەرەکیترین پرەنسیپی ئەخلاقیبوون دادەنێت. له كۆمونه‌دا ئەخلاق مانای وابەستەبوون و رێزگرتنی جڤات و ژیانی هەرەوەزییە. کۆمۆن تاکۆتا خاوەندارێتی لە تاکەکانی دەکات، دەیانپارێزێت و دەیانژیێنێت. کاراکتەری دیموکراتیکانەی کۆمۆن ئه‌وه‌یە کە ئازادییان یەکە. هەر کۆمونه‌یه‌ک دیموکراتیک نەبێت، سیاسیش نابێت، سیاسیش نەبێت ئازادیش نابێت. لەنێوان دیموکراتیکبوون، سیاسی‌بوون و ئازادبوونی کۆمۆندا هاوتابوونێکی توندوتۆڵ هەیە.
دەشێت ڕەهەندی سیسی بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک بە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ناوببرێت، بەپێی خۆبەڕیوەبەرێتی ناشێت بیر لە نەتەوەی دیموکراتیک بکرێتەوە، بە گشتی سەرجەم شێوەکانی نەتەوە، بە تایبەتیش نەتەوە دیموکراتەکان قەوارەیەکی کۆمەڵایەتین کە خاوەنی خۆبەڕێوەبەرین، ئەگەر کۆمەڵگەیەک لە خۆبەڕێوەبردن بێبەش بێت، لە دۆخی نەتەوە یان نەتەوەبوون دەردەکەوێت.
کورد تەنیا نەتەوەبوونی لێ بەربەست نەکرا، بەڵکو لە دۆخی كۆمه‌ڵگه بوونیش وەدەردەنراوه. رێبه‌ر ئۆجالان تەنیا بە راوەستاندنی ئەو پرۆسەیەوە نەوەستا، بەڵکو لە كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسییەوە پرۆسەیەکی بەرەو نەتەوەی دیموکراتیک دەستپێکرد. ئێستا كه کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیکدا رۆڵی بڕبڕەی پشت دەبینێت، دەشێت وەک هاوتاکەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکش وه‌ربگیردرێت.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می دامه‌زراوه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی رۆژئاوای كوردستان باشترین نموونه‌ی سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كانی پراكتیزه‌كردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیکه، كه هه‌ر یه‌كێك له دام و ده‌زگاكان له شوێن و ناوچه و هه‌رێمه‌كانیانه‌وه خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له سه‌رجه‌م كۆمونه و ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگا و دامه‌زراوه پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکدا خۆیان له‌سه‌ر بنه‌ما دیموکراتیکیه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
بنچینه‌ییترین پره‌نسیپ و پێوه‌ر له نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکدا و له سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیدا یه‌كسانیی ره‌گه‌زییه. جگه له‌وه‌ی كه ژن بناغه‌ی بونیادنان و ژیانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکه و له سه‌رجه‌م به‌ش و دامه‌زراوه‌كانیدا به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌گەڵ پیاو له هه‌موو پێگه‌كاندا رۆڵی ژیانیی هه‌یه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیشدا هاوبه‌ڕێوه‌به‌ری یاخود هاوسه‌رۆكایه‌تی به بنچینه‌ی سه‌ره‌كی وه‌رده‌گرێت.
له سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تیدا وزه و توانستی هاوبه‌ش و هه‌ره‌وه‌زی نێوان هه‌ر دوو ره‌گه‌ز خۆی له هێزێكی گه‌وره‌ی ته‌واوكاری یه‌كتردا ده‌بینێته‌وه و بیری ئازاد، هزری یه‌كسانی و ژیانی كۆمیناڵیش له كرداردا به ئاكام و ئه‌نجامه‌كانی ده‌گات.
یه‌كێك له ره‌هه‌نده گرنگه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک؛ سیستەمی خۆپاراستنه، كه به خۆبه‌رگری یاخود (بەرگری جەوهەری)یه. لە جیهانی گیانلەبەراندا هەر یەک لە جۆرەکان سیستەمێکی بەرگری تایبەت بە خۆی هەیە. تاکە گیانلەبەرێک نییە بەرگری نەبێت. تەنانەت ئەو خۆڕاگرییەی هەر گەرد و تەنۆڵکەیەکی گەردوون لەپێناو پاراستنی بوونی خۆیان دەینوێنن، دەشێت وەک بەرگری راڤە بکرێت.
هەمان سیستەم بۆ جۆری مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌کەشی لە جێگەی خۆیدایە. لە جۆری مرۆڤدا بەرگری بە ئەندازەی جەستەییبوونی، کۆمەڵایەتیشە. بەرگری جەستەیی لەلایەن رەمەکەکانی بەرگری هەر کەینونەیەکی زیندووەوە جێبەجێ دەکرێت. هەرچی بەرگری کۆمەڵایەتییە، تەواوی تاکەکانی جڤات بەشێوەیەکی هاوبەش بەرگری لە خۆیان دەکەن. تەنانەت ژمارەی جڤاتەکە و شێوەی رێکخستنی بەگوێرەی تواناکانی بەرگری بەردەوام لە گۆڕاندایە.
لە جیهانی گیانلەبەراندا، تەنیا پاراستنی هەبوونیان دەگرێتەوە. سیستەمێک نییە تا خۆیان بەسەر جۆری خۆیان و بگرە جۆرەکانی تردا زاڵ بکەن و کۆلۆنیان بکەن. کە دەگوترێت خۆبەرگری؛ زیاتر لە راوەستانێکی سەربازی یاخود رێکخستنێکی چەکداری؛ خۆڕێکخستنی كۆمه‌ڵگه‌یە لەپێناوی خۆپاراستن لە هەموو بوارەکاندا و تێکۆشانە لەسەر بناغەی ئەم خۆڕێکخستنە.
بەڵام بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی سیستمی دەوڵەتگەرا لە دژی كۆمه‌ڵگه و بە ئامانجی پاراستنی كۆمه‌ڵگه، کە پێویستی کرد هانابردنە بەر خۆڕێکخستنی چەکداریش جێگای باسە. لێرەدا ئامانج پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یە بە هەموو جیاوازییەکانیەوە. دەشێ ئەمە وەک جۆره خۆپاراستنێكی ره‌واش پێناسه بكرێت. خۆڕێکخستنێکی چه‌كداری بەمجۆرەش کە خزمەتی پاراستنی ژیانی كۆمه‌ڵگه و سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوەی دەکات، ته‌نیا به‌ڕێکخستنێکی چه‌كداری ئاسایی له قه‌ڵه‌م نادرێت. هه‌ر خۆڕێكخستنێكی چه‌كداریش له خزمه‌تی پاراستنی هه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێت، له شاڕێی ئامانجه‌كانی لاده‌دات و ناو و نازناوی تری به‌سه‌ردا ده‌كرێت.
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له چوارچێوه‌ی بڕگه پێكهێنه‌ره‌كانی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکدا ئه‌ندامن له هێزه‌كانی خۆپاراستن دا و بڕیاره هاوبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌مه‌ڕ پاراستن به هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه ده‌یگرێته‌وه و بە ئیرادەی ئازادی خۆی وەریدەگرێت و بەهێزی خۆی پراکتیزەی دەکات.