نامۆترین دابونەریتەکانی هاوسەرگیری لە سەعیدی میسڕ

بۆنەی هاوسەرگیری لە هەفتەیەک کەمتر نییە و هەندێکجار بۆ چل ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بۆنەی هاوسەرگیری لە هەفتەیەک کەمتر نییە و هەندێکجار بۆ چل ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

داب و نەریت تاکە میراتی ڕۆشنبیریە تیایدا دەوڵەمەند و هەژار یەکسانن، بەڵام نەریتەکان جیاوازە لە پارێزگایەک بۆ یەکێکی تر لە هەرێمێک بۆ یەکێکی تر، ڕۆڵەی ناوچە دوورە دەستەکان بە ڕۆشنبیری و دابونەریتێک جیاوازبوون کە دانیشتوانی شار پێیی ئاشنا نەبوون، دوای دەست پێشخەریان لە سەدەی جیهانگەری و کرانەوەی دەرەکی ڕۆشنبیری و نەریتیان گۆڕا و هەندێک لادێ تا ئێستا لە ڕۆشنبیری هەزار ساڵەی باپیرانیاندا دەژین.

نەریتی هاوسەرگیری لە هەندێک ناوچەکانی سەعیدی میسڕ نەریت و بابەتی جیاوازبووە، ڕەنگە هەمووان بە پێی شێوازی کۆن پەیڕەویان کردبێت، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتندا وازیان لێهێنا و ڕوویان کردە تازەگەری ئەم نەریتانەش جیاوازە بە پێی ناوچە و هۆز و خێزانەکان.

سەرەتای نەریتی هاوسەرگیری بە قۆناغی پێشەکی دەست پێدەکات ژن ڕۆڵی سەرەکی لەم قۆناغەدا دەبینێت، هەڵدەسێت بە هەڵرشتنی نیازی کوڕەکەی بۆ دایکی بوکەکە، پرسیار لە کچەکە دەکرێت ئارەزوو دەکات هاوسەرگیری لەگەڵ فڵانی کوڕی فڵاندا بکات یاخود نا، وەک ‌هەمیشە گەر قەبوڵی بێت بێدەنگ دەبێت، گەر ئارەزووش نەکات دەڵێت خەڵک لەبارەیەوە قسەی ترسناک دەکەن، دایکی بووک دڵنیا دەبێتەوە لە هەست و سۆزی کچەکەی بەرامبەر کوڕەکە کە نایەوێت پەیوەندی لەگەڵی دابێت، وەڵامی دایکی کوڕەکە ناداتەوە تا لە پاکی و مەردی کچەکەی دڵنیا نەبێتەوە.

هەرچەندە ئەم نەریتە سەیرە لە ئێستادا نەماوە، دایکی کوڕەکە هەڵدەستا بە پشکنینی بووکەکە، دەچووە لای بۆ نان خواردنی بەیانی، کچەکە نانی بەیانی پێشکەشی خەسووی دەکرد کە پێکهاتووە لە دوو هێلکەی کوڵاو نانێک لە گەنم و هەندێک بیبەری ڕەش تێکەڵی خوێ کراوە، ئەمەش بۆنەیەکی دەگمەنە کە ئەندامانی خێزانەکە هێلکەی کوڵاو دەخۆن، کچەکە هێلکەکە بۆ خەسووی پاک دەکات و دەیداتە دەستی و خەسوشی ڕاستەوخۆ نایخوات هێلکەکە با دەدات تا بزانێت بوکەکەی هێلکەکەی بێ شکان و ڕوشان پاک کردووە.

دایکی کوڕەکە هەڵدەسێت بە پشکنینی ماڵەکە و سەیری عەمباری ئەو دانەوێڵانە دەکات کە کچەکە دروستی کردوون، دواتر دایکی کچەکە داوای لە کچەکەی دەکات سەری خەسوی بپشکنێت سەری لەسەر سنگی بوکەکەی دادەنێت، بە ئاڕاستەی ئەنیشک و ئەژنۆی وەک ئەوەی هەست بە هێزی و پتەوی کچەکە بکات، کچەکەش سەری خەسووی دەپشکنێت کە تەواو بوو سوپاسی کچەکە دەکات بۆ میوانداریەکەی و پاشان دەڕوات.

ئەگەر دایکی کوڕەکە دڵنیا بووەوە لە کچەکە، دەست دەکات بە کردنەوەی بابەتی هاوسەرگیریەکە، کوڕەکە مافی ڕەت کردنەوەی ئەو کچەی نییە کە دایکی هەڵیبژاردووە، ڕەت کردنەوە مانای ڕاگەیاندنی جەنگە لە ماڵدا، بە پیرۆزکردن لە پیاوەکە، دایکی کوڕەکە بە فەرمی دەچنە ماڵی کچەکە، دەبێت دایکی کچەکە هەموو شتەکانی لەگەڵ پیاوەکەیدا ڕێک کردبێت، هەندێک میوە و هەنگوینیان ئامادە کردووە، ئەوەش لە ئێستادا نەماوە.

زاواکە دایکی لەگەڵ خۆی دەهێنێت و نایابترین پۆشاکی پۆشیوە، بە پێی نەریت تفەنگ یاخود دەمانچە لەگەڵ خۆیدا دە‌هێنێت، دایکی کچەکە پێشوازیان لێدەکات و کچەکەش خۆیشاردۆتەوە تاکو ئەو کەسە نەناسراوە ببینێت کە پاشماوەی ژیانی لەگەڵدا بەسەر دەبات.

هەردوولا ئاڵوگۆڕی گۆرانیە بەناوبانگەکان دەکەن کە بە سەعیدی میسردا ناسراوە، تایبەتە بە بۆنە و ئاهەنگەکان، دایکی کچەکە لە گۆرانیەکانیدا شانازی بە کچەکەیەوە دەکات ماڵی کوڕەکەش بە گۆرانی وتن بەسەر کوڕەکەیاندا وەڵامیان دەدەنەوە.

لە ڕۆژی دیاریکراودا، دانیشتنی پیاوان هەیە، دانیشتنێکە لە شوێنێکی شیاودا پێکەوە هەردوولا کۆدەبنەوە، ڕێک دەکەون لە نێوان باوکی زاوا و کەسە نزیکەکانی لە لایەک و باوکی کچەکە و خاڵ و مامەکانی لەلایەکی ترەوە، ڕێک دەکەون لەسەر بابەتەکانی مارەی و ئاڵتون و جیهازی، زاوا ئامادە نابێت تا لە ئەگەری ڕوودانی کێشەیەک لە نێوان خێزانەکەی و خێزانی کچەکە بگاتە شانازی کردن بە پارە و پیاو و ڕەچەڵەکەوە.

دوای ڕێک کەوتن سورەتی فاتیحە دەخوێنرێتەوە و بەرواری مارەبرین و گواستنەوە دیاری دەکەن، بەروارەکە بۆ هەردوولا گونجاوە لەگەڵ ئەو بەروارەی ژنان دایان ناوە ئەوەندە جیاوازی نییە، بە دەگمەن دوای دەخەن لەبەر ئەوەی قسەی پیاوانە، ڕێککەوتنی کۆتاییش ناکرێت تەنها دوای بڕیاری ژنان نەبێت، بەرواری کۆتاییش دایکی بوک دیاری دەکات چونکە پەیوەندی بە سوڕی مانگانەی کچەکەوە هەیە.

بۆنەی هاوسەرگیری دەست پێدەکات، هەندێکجار بۆ ماوەی چل رۆژ بەردەوام دەبێت وە لە هەفتەیەک کەمتر نابێت، کچان و هەرزەکاران و ژنان کۆدەبنەوە، سەما دەکەن و گۆرانی دەڵێن بوکیش لەگەڵیان بەشدارە، بەڵام کوڕانی خێزانەکە تەنها لە ئاهەنگەکەدا بەشداری دەکەن، لەبەر ئەوەی لە نەریتی شەعبیدا شورەییە.

پیاوان لە شوێنی ئاهەنگ گێڕانی ژنان دوور دەکەونەوە تا بواری شایی کردن و ڕابواردن و سەماکردنیان بە ئازادی هەبێت، بەتایبەت سەمای بۆنە شەعبیەکان زۆرجار لە یاسا توندەکان دەردەچێت، وەک ئەوەی نایبینن لە شایەکانی ئێستادا ژنان و پیاوان پێکەوە سەما دەکەن گۆرانی دەڵێن.

 

ت.پ