لە زیندانەکانەوە بۆ مەیدانەکان... ژنان پێشەنگایەتی ڕێپێوانی ئازادی دەکەن

لە شۆڕشی ١٩٧٩ لە دژی ڕژێمی شا لە ئێران، ژنان بە باوەڕێکی قوڵەوە کە لە متمانەی هاوڵاتیانەوە سەرچاوەی گرتوە، تێکۆشانیان بەڕێوە برد، بۆیە ئەمڕۆ دەتوانین ئەو ڕاستیە بگۆڕین کە سیستەمی پیاوسالاری باڵادەست دروستی کردوە بۆ شوێنی ئازادی و زیندوویی مرۆڤایەتی.

دەنیز دەریا

 

هێزی پیاو-دەوڵەت کە هەزاران ساڵە لەسەر بنەمای بەهاکانی ژن دامەزراون و بەردەوام بوونیان هەیە، کۆمەڵگە لە هەموو لایەکەوە هێرشی دەکرێتە سەر، هەوڵدەدات ژن بێدەنگ بکات و لەناو خۆیدا پەراوێزی بخات و بەهاکەی لێ زەوت بکاتەوە و لە تێکۆشان دووری بکاتەوە و نەبوونی بکات، بەڵام ژنان لە ڕێگەی تێکۆشانی سەربەخۆی خۆیان لە گۆڕەپانەکانی ڕاپەڕینەکاندا نیشانیان داوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات یان بەها مێژوویەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە کە درێژدەبێتەوە بۆ هەزاران ساڵ.

 

بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، تا ئەمڕۆش هەرکاتێک ژنان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، دەسەڵاتە پاوانخوازەکان لە بەرامبەر تێکۆشانی ژنان بێدەسەڵات ماونەتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەمیشە سەرکوتیان کردون، ئەمەش بێ توانای دەسەڵاتی هەنوکەی ئاشکرا دەکات، هەروەک چۆن ڕژێمی ئێرانیش هەمان ڕێباز پەیڕەو دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت لە ژیاندا بمێنێتەوە، هەوڵدەدات لە ڕێگەی یاسا ژنکوژییەکانییەوە ژنان بێدەنگ بکات، بەڵام فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" نوێنەرایەتی ئجێگرەوەیە بۆ سیستەمی پیاوسالاری و دەوڵەتی و هەموو پلانەکانی ڕژێمی ئێران پوچەڵ دەکاتەوە.

 

"ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشیان کرد دژی شا"

ئەمڕۆ دەبینین ژنان هیچ جۆرە ڕژێمێکی سێ قۆڵی هەنوکەی لە ئێران قبوڵ ناکەن و بە دەنگێکی ڕوون و تێکۆشان ڕوبەڕوی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە دەبنەوە، بە درێژای مێژووی مرۆڤایەتی، ژنان هەمیشە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ڕژێمە پەراوێزخراوەکان هەبووە و ژنان جارێکی دیکەش لە سەرانسەری جیهاندا، زۆرینەی ڕەهای قوربانیانی ئەو شەڕانەن کە ڕژێمە پیاوسالارەکان بەڕێوەی دەبەن.

 

لە شۆڕشی ١٩٧٩ لە دژی ڕژێمی شادا دەبینین کە ژنان لە پێشەنگی تێکۆشانی کۆمەڵایەتیدا بوون، هەروەها تێکۆشەر و قوربانیدەر بوون، چونکە گۆڕانکاری لە زیرەکی و کارەکتەری ژناندایە، نەک لە شەڕ و ململانێدا، بەڵکو لە تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدایە کە نوێنەرایەتی ئەخلاق دەکات و بناغەی شۆڕشەکەیان پێکدەهێنێت.

 

"شۆڕشی ژنان گەڕانەوەیە بۆ ژیانی ژن-دایک"

دڵنیایە کە ژنان هەمیشە بەدوای دادپەروەری و ژیانێکی ئازاددا بوون، چونکە ڕۆحی ئازادی خۆیان پاراستوە، کاتێک هەڕەشەی بێ مرۆڤبوون هەست پێدەکرێت، ژنان هەڵدەستن و ڕەتیدەکەنەوە ڕێگە بدەن مرۆڤایەتی بسڕدرێتەوە، فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" داوای ژیانێکی ئازاد دەکات و سیستەمی پیاوسالاری-دەوڵەت ڕەتدەکاتەوە کە هەزاران ساڵە بوونی هەیە، فەلسەفەی هۆشیاری و شکاندنی ئەو قاڵبانەیە کە هەزاران ساڵە بەردەوامن، شۆڕشی ژنان گەڕانەوەیە بۆ ژیانی ژن-دایک کە مرۆڤایەتی بە ئازادی تێیدا ژیاوە.

 

کاتێک ژنان ڕوبەڕوی ئەم سیستەمە پیاوسالارییە دەبنەوە کە هەزاران ساڵە لەسەر ڕێگای سڕینەوەی مرۆڤایەتییە، هەڵدەستن و بەرامبەری دەوەستنەوە، ئەمەش تەنها بۆ ڕەتکردنەوەی باڵاۆشی یان هەندێک داواکاری ڕووکەش نییە، بەڵکو ڕاپەڕینی ژنان بۆ ژیانێکی هاوبەش و سیاسییە، ڕەتکردنەوەی باڵاپۆشیش بەهایەکی گەورەی هەڵگرتوە، چونکە دەوڵەت بەشێک لە یاساکانی خۆی بەسەر جەستەی هەزاران ژندا سەپاندوە و بە سەرکوتکردن و بێدەنگکردنیان، هەوڵدەدات شەڕێکی گەورە ئەنجام بدات.

 

بەڵام ژنان ئازایانە ڕوبەڕوی ئەمە بوونەتەوە و چوونە بەرەکانی شەڕ، بەڵام زۆر بابەتی ژیانی تریش هەن کە ژنان لەم شۆڕشەدا بۆیان دەجەنگن.

 

"ترسی ڕژێمی پاوانخواز زاڵ بووە"

لە لایەکی ترەوە شۆڕشی ژنان شۆڕشێکی ڕۆشنبیرییە کە هەموو ئەو زنجیرە کۆیلایەتیانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە هەزاران ساڵە بەردەوامن، پیاوان کە بە زانای و وردبینی تاکڕەوانەی خۆیان کۆمەڵگەیان بەڕێوەبرد، بەها کولتوورییەکانی کۆمەڵگەیان لە واتاکانیان بەتاڵکردەوە، ئەمڕۆ دەبینین ژنان لە ڕێگەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئەو زانیاری و زیرەکیە ڕەت دەکەنەوە و هەموو شتێک دەخەنە ژێر پرسیارەوە، سیستەمی بنەماڵەی کە بە پێی داب و نەریتی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت و یادەوەریەکەی بەو دەمامکانە دەخنکێت، دەخرێتە ژێر پرسیارەوە و داوای لێپرسینەوە دەکات.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژنانی گەیاندە ئاستێک کە بزانن چییان دەوێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەم شۆڕشە بەهای گەورەی بۆ خۆی دروست کرد و دەنگ و هەڵوێستی ژنانی یەکخست، ئەم ترسە لە ڕژێمی پاوانخوازی ئێران زاڵ بوون بەسەریدا و ژنان ناسنامەی خۆیان وەرگرتەوە، دەبینین لە پێناو مرۆڤایەتیدا ژن ناتوانێت تەنها بوونەوەرێکی بێ توانا بێت، بەڵکو دەبێت کە هەڵوێستێک بگرێتەبەر کە بتوانێت قوربانی بۆ بدات.

 

"ژنان ژیانی ئازادی خۆیان ڕێکدەخەن"

بێ گومان لە ساڵی ١٩٧٩ دا داخوازییەکانی ژنان و گەلان بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان بوو، بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی لە هەموو لایەکەوە هێرش بۆ سەر ژنان و گەلان دەستی پێکرد، بەڵام ژنان لە ڕێگەی تێکۆشانی خۆیانەوە هەزاران قوربانییان داوە و ڕژێمی شایان تێکشکاندوە و متمانەیان بە دەست هێناوە.

 

بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی، ئەو شۆڕشە گۆڕا بۆ ئامرازێکی قڕکردنی گەلان و ژن و پارتەکان، ڕژێمی دەسەڵاتدار لە ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە هەموو شێوەیەک کاری گەلان و ژنانی قۆستەوە، بەڵام دیتمان شۆڕشی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد شۆڕشێکی فیکرییە و تێگەیشتنی هەبوومانی خستە ژێر پرسیارەوە، هەر بەم هۆیەشەوە ئەم شۆڕشە زۆر شتی بۆ خۆی خوڵقاند.

 

ڕژێم لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەو، یاسای بۆ لەناوبردنی ژنان و کردنی کەسایەتییەکانیان بە ئامانجی کۆمەڵگە دەرکردوە، بەڵام ژنان لە ڕێگەی بیرۆکەی ژیانێکی ئازادەوە خۆیان ڕێکدەخەن و دژی دەسەڵاتی دەسەڵاتدار هەڵدەستن.

 

"سەدەی ٢١ دەبێت سەدەی ئازادی ژنان بێت"

شۆڕشی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد گورزێکی گەورەیە لە دەسەڵاتی پیاوان-دەوڵەت کە هەزاران ساڵە بەرگەیان گرتوە، ژنان لە ڕێگەی تێکۆشانی خۆیانەوە ئەم دەسەڵاتەیان شکاندوە، کە بە چەشنە کۆنەپەرستیە کۆمەڵایەتییە نەریتیەکان دەورە دراون، پیاوان وەک هێمای شەرەف سەیری ژنانیان دەکرد و دەنگ یان ڕەنگێکیان لێ زەوت دەکردن.

 

بەڵام ئەمڕۆ دەبینین پیاوان دەست بۆ ژنان درێژ دەکەنەوە و لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا جێگەی خۆیان دەگرنەوە و ژنانیش خۆیان وەک بەردی بناغەی ژیان سەیر دەکەن، لە ڕاستیدا لەگەڵ دەرکەوتنی ڕێبەری گەلی کۆرەد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان بوونەتە سەکۆیەک بۆ ژیانێکی ئازاد بۆ مرۆڤایەتی.

 

دەوڵەتە پیاوسالارەکان بەبێ هیچ هۆکارێک بۆ سەقامگیرکردنی کۆمەڵگە یاسا ستەمکارەکانیان سەپاند، بەڵام ئەمڕۆ کۆمەڵگە لە لایەن ژنانەوە سەقامگیر دەبێت، هەر لەبەر ئەمەشە ڕێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: سەدەی ٢١ دەبێ سەدەی ژن بێت، یەکگرتوی ژنان و پیاوان بێت، ڕژێمی ستەمکار هەموو دەسەڵاتی پیاوسالاری خۆی بەکارهێنا بۆ ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئەم سەدەیە، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکات.

 

"دەوڵەتی پاوانخوازی ئێران لە ساڵیادی شۆڕشدا هاوڵاتیان سەرکوت دەکات"

ئەوان نەیانتوانی بە کوشتن و لە سێدارەدان و دەستدرێژی سێکسی و گەمارۆکە و تەنانەت بە دەرکردنی یاسای نوێ شۆڕش بێدەنگ بکەن، ڕەنگە ئەم شۆڕشە شۆڕشێکی نمونەی بێت بۆ نەتەوەی دێموکرات، کە دەوڵەتی سێ پارتی لە ئێران زۆر لێی دەترسا و سازشێکی گەورەی لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری داوە.

 

ئەو وڵاتانەی کە هەڕەشەیان لە ئێران کرد بۆ پێشگرتن لە سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە، پشتیوانییان لە دەوڵەتی بەناو ئیسلامی دەکرد، ژنان و گەل لە مێژە ڕوبەڕوی ئەم سیاسەتە سیستماتیکە بووەتەوە لە لایەن دەسەڵاتەوە، بەڵام لە تێکۆشانی خۆیان پاشەکشەیان نەکردوە، ئێمە دەزانین شۆڕشی ژنان بۆ ماوەی چوار ساڵ ژیانێکی ئازادی بەجێهێشت، بەڵام دەوڵەتی سێ پارتی لە ئێران لە ساڵیادی شۆڕشدا هاوڵاتیان سەرکوت دەکات بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت پێشڕەوی بکات، بەڵام ناتوانێ ئارەزوو و ڕۆحی گەشەسەندوی ژنان و هاوڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازاد بکوژێنێتەوە، ژنانی پێشەنگ لە زیندانەکاندا بە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی خۆیان، تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی ژنانیان بەرزکردۆتەوە بۆ پێشەوە،لەبەر ژیان و ئازادی.

 

"بۆ ژیانێکی ئازاد، ئەم ئیرادەە بەردەوام لە فراوانبوون و گەشەکردندایە"

ڕژێمی پاوانخوازی ئێران زیندانەکان بە گۆڕەپانی خۆبەدەستەوەدان پێناسە دەکات، لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە سەرکوتگەرانەدا، ژنانی تێکۆشان بۆ ژیانێکی دیموکراتیک دەکەن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاریگەرییان لەسەر هەموو زیندانییەکان هەیە، لە ڕێگەی تێکۆشانی خۆیانەوە سیاسەتەکانی ڕژێم لە ناخی خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە، بۆیە دەبینین بۆ ژیانێکی ئازاد، ئەم ئیرادەیە خەریکی بەرفراوان و گەشەکردنە، تێکۆشانێکی هاوبەش لەناو کۆمەڵگەدا دروست دەکات.

 

خاڵێکی تر ئەوەیە کە هیچ شۆڕشێک بەبێ باج سەرناکەوێت، بۆ ئەوەی باجەکەی بدەین، پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە خۆمان ڕێکبخەین، تەنها لە ڕێگەی خۆڕێکخستنەوە دەتوانین ئەو ستەمانەی کە هەیە بڕوخێنین و نەهێڵین، بۆ ئەوەی تێکۆشانێکی بەهێز لە دژی سیستەمی ناکارامە ئەنجام بدەین، پێویستە سیستەمی خۆمان بۆ چارەسەرێک بونیاد بنێین، لەسەر بنەمای مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە ڕێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیاری کردوە، کاتێک خەریکی ئەم سیستەمە و ڕێکخستنەوەی خۆت دەتوانی بە توندی لە دژی دەسەڵاتی داگیرکەر بوەستیتەوە.

 

بۆیە دەبێت هەمووان بزانن کە ئەو سیستەمەی ئەمڕۆ جیهان بەڕێوە دەبات مسۆگەری سەلامەتی کەس ناکات، مەترسییەکی گەورەیە نەک تەنها بۆ تاکەکان، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ ئەم مەترسیانە تێپەڕێنین، زۆر گرنگە لەسەر مۆدێلی ڕێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالان بونیاد بنێین.

 

"بەرگریکردن لە خۆد و پابەندبوون بە بەها مرۆیەکان هەڵوێستێکی ئەخلاقی"  

بۆ ئەوەی ئەم مۆدێلە چەقی نەدات، هێزە باڵادەستەکان لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد و ئازادیخوازان، ئەوان دەیانەوێت ژن و گەلی کورد و مرۆڤایەتی لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالاندا لەناوبەرن کە ژیانێکی ئازادی دامەزراند و بە فەلسەفەی ژن و ئازادی بەڕێوە دەچێت.

 

بۆیە دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەوڵی ئەوەدان کە پێش بە جێبەجێکردنی ئەم مۆدێلە بگرن و هاوڵاتیان بێ هەڵوێست و بێ پاراستن بمێننەوە، لە بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە وێرانکەرەدا یەکخستنی هەڵوێست و تێکۆشانیان زۆر گرنگە، بە تایبەتی ژنان دەبێ تێکۆشانی خۆیان یەکبخەن و لە هەموو لایەکەوە بەرگری خۆیان بونیاد بنێن،هەروەها بەرگریکردن لە خۆیان و لە بەها مرۆییەکان هەڵوێستێکی ئەخلاقیە، ڕێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: ئەوەی نەگۆڕێت لەناو دەچێت.

 

بەڕاستی گرنگ ئەوەیە کە دیموکراتی ڕژێم و ڕێگای سیاسەتی دیموکراتیک کرایەوە، ڕێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالان بە خەباتی ٥٢ ساڵەی گۆڕەپانەکەی گەیاندۆتە ئاستێک کە هەمووان بتوانن وانەی گەورە لێ وەربگرن، ڕژێمی ئیمرالی کە جگە لە مردن نوێنەرایەتی هیچی تری نەدەکرد، گۆڕاوە بۆ شوێنێک کە ئاشتی تێیدا گەشە دەکات، و ژیان و لەدایکبوونەوە لەسەر مەرگ بونیاد نراوە.

 

بەم شێوەیە دەتوانین ئەو دۆزەخەی کە سیستەمی پیاوسالاری باڵادەست دروستی کردوە بیگۆڕین بۆ بەهەشت، و مرۆڤایەتی بگەڕێنینەوە بۆ خۆشبەختی خۆی، بەڵام بۆ بەدیهێنانی ئەمە دەبێت ئاگایەکی تێکۆشانکارمان هەبێت کە هەڵگری پێوەری ڕەتکردن و قبوڵکردن بێت، و یەکگرتوی خۆی بونیاد بنێت و هێزی خۆی لێ وەربگرێت.