لە ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بۆ داستانی ڕۆژئاوای کوردستان: ئاڵەنگاری و پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکان...٢

شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان درێژکراوەی مێژوویەکی دوور درێژی بەرخۆدان دژ بە ستەمکارییە.م، سەرەڕای ڕۆڵی گرنگی ژنان لە تێکشکاندنی داعش، دەستکەوتەکانیان کراوەتە ئامانجی زنجیرەیەک پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە ئامانجی تێکدانی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک.

سیلڤا ئیبراهیم

 

کۆبانێ-شاری کۆبانێ شایەتی گۆڕانکارییە سەرەکییەکانی بەخۆیەوە بینی لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان لەگەڵ سەرهەڵدانی پڕۆژەیەکی نوێی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە لەسەر بنەمای چەمکی نەتەوەی دیموکراتیک دامەزرا، تێکەڵ بوون. لە نێوان ئاڵەنگاری شەڕ و گرەوەکانی گۆڕانکاریدا، ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی وەک نموونەیەک سەریهەڵدا کە هەوڵی چەسپاندنی فرەیی و دادپەروەری دەدات.

 

دوابەدوای شکستی داعش لە کۆبانێ و لەناوبردنی لە دوایین قەڵای خۆی لە دێرەزوور، قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرد، کە تایبەتمەند بوو بە ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگە لەسەر بناغە دیموکراتیکیە بەشداربووەکان، هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوشانی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری، نموونەیەکیان گرتەبەر کە لە بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهام لێ وەرگیراوە، لەسەر بنەمای ناناوەندی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و بەهێزکردنی ژنان، لە بەرامبەر ئاستەنگە بەردەوامەکانی ناوخۆ و دەرەکیدا.

 

”نەتەوەی دیموکرات و ئەزمونی پێشەنگایەتی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان”

سەبارەت بە فراوانکردنی ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەی سەرجەم ناوچە ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش بگرێتەوە، ئەڵماز رومی هاوسەرۆکی دەسەڵاتی ژینگە لە کانتۆنی فورات سەبارەت بە ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنانی کورد لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا وتی: شۆڕشی ژنان لە شاری کۆبانێ دەستیپێکرد، بەڵام فراوانتر بوو بۆ ئەوەی ژنانی پێکهاتە جیاواز و ناوچەکانی دیکەش بگرێتەوە، ئامانجیش گواستنەوەی ئەو ئەزموونە بوو بۆ ناوچەکانی دیکە، ژنانی سووریا بۆ ئەوەی بتوانن ئیرادەیەکی ئازاد و هەڵوێستیان هەبێت، چونکە پێش ئەوە ژنان لە بەکارهێنانی مافەکانیان و دەربڕینی بیرۆکەکانیان بێبەش دەکران شۆڕشی ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ ژنان، بۆ ئەوەی خۆیان لە ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازیدا ڕێکبخەنەوە.

 

ڕزگاری ژن بەردی بناغەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکیە، لەگەڵ ڕەهەندی ژینگەیی کە داوای هاوئاهەنگی نێوان کۆمەڵگە و سروشت دەکات، هەروەها ڕەخنەیەک لە سەرمایەداری و سەردەمی پاوانخوازانە، چەمکەکە پەیوەستە بە بیرۆکەی "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک" وەک نموونەیەکی ڕێکخراوەیی کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە نێوان کۆمەڵگەکاندا کۆردیناسیۆنی دەکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە دەوڵەتێکی نەتەوەیی نەریتی هەبێت، بەم شێوەیە نەتەوەی دیموکراتیک نوێنەرایەتی پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتی دەکات کە هەوڵدەدات سیاسەت لەسەر بنەمای دیموکراتیکی بنەڕەتی و فرەیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی پێناسە بکاتەوە.

 

ئەڵماز رومی ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ ئازادکردنی ناوچەکان لەدەست داعش، ژنان کراوە بوون بۆ گۆڕانکاری، بەتایبەتی کە ئازارێکی زۆریان بەرکەوتبوو بە دەستدرێژیەکانی داعش، ئەمەش وای لێکردن بە دروشمی شادی سڵاو لە ڕزگاری بکەن، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، دەستیان کردە سەر ڕێگای ڕزگاری ژن. لە ڕێگەی ئەم هاودەنگییە، خۆیان ڕێکخست و پەرەیان بە خەباتی خۆیان گەیاند.

 

”پیلانێکی نێودەوڵەتی دژی شۆڕشی ژنان”

ئەزمونی خۆبەڕێوبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر بنەمای ئەنجومەن و ناناوەندی و بەشداری گەلان، کە تێیدا چەندین پێکهاتەی عەرەب، کورد، سریانی و ئاشووری بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی هاوبەشدا کرد، پێکەوەژیان و هاوبەشی ڕاستەقینەی لە بڕیاردان بەهێزتر کرد، ناوازەیی ئەزموونەکە بە گرنگیدان بە ڕزگاری ژنان، لە ڕێگەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و بەشداری ژنان لە دامەزراوە جیاوزەکاندا، کە ڕۆڵێکی پێشەنگایەتی بێ وێنەی پێبەخشی، بەم شێوەیە نموونەیەکی دیموکراتیک فرەییانەی خستەڕوو کە دابەشبوونە نەریتییەکان تێدەپەڕێنێت و پێکەوەی گەلان دووپات دەکاتەوە.

 

ئەڵماز رومی پێی وایە ئەو دەستکەوتانەی ژنان لە ڕێگەی خەباتێکی درێژخایەن و هاوسەرۆکایەتی بەدەستیان هێناوە، ئەزموونی شۆڕشگێڕانەی خۆیان کردۆتە ناوازە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجێک بۆ هێزە دوژمنکارەکان کە هەوڵی گۆڕینی بۆ ئامرازێکی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەدەن، ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو هێرشانەی لە ٦ی کانوونی دووەم دەستی پێکرد، پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و ژنان لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجامدا، یەکسانە بە تاوان، بێدەنگی نێودەوڵەتی گڵۆپی سەوزی بە تاوانباران داوە، بەو پێیەی ئیرادەی خەڵک و ژنان ڕاستەوخۆ کراوەتە ئامانج.

 

وتیشی: ئەم بێدەنگییە جیهادییەکانی بوێری کردووە بۆ دووبارەکردنەوەی هەمان پێشێلکارییەکان لە شارەکانی ڕەققە و تەبقا و دێرەزوور، کە پراکتیزەی بێڕێزیکردن دژی ژنان سەریان هەڵداوە، لە بڕینی کەزیەکانیانەوە بۆ فڕێدانی ژنانی شەڕڤان لە باڵەخانەکانەوە بەبێ هیچ ڕەچاوکردنی یاساکانی شەڕ یان پێوەرە سەرەتاییە مرۆییەکان.

 

تۆڵەی شکستی داعش... و چاندنی خێڵەکی لەناو کۆمەڵگەی سووریادا”

ئەڵماز رومی بەئامانجکردنی ژنان بەو جۆرە دڕندەییە بە جۆرێک لە تۆڵەسەندنەوە لە شکستی داعش لەسەر دەستی ژنانی شەڕڤانی دەزانرێت، بەو پێیەی ئەو هێزانەی شەڕی ئێستا بەڕێوەدەبەن دژی یەکگرتوویی گەل کاردەکەن، هەروەها ئەوەی ڕوودەدات ڕەنگدانەوەی ڕاستی کۆماری سووریایە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی جیهادییەکانی هەتەشە، بەو پێیەی هەوڵدەدەن ئایدۆلۆژیا و ڕەنگی هزری خۆیان بەسەر هەموو کۆمەڵگەی سووریادا بسەپێنن، بەبێ ئەوەی هیچ ڕێزێک بۆ تایبەتمەندی پێکهاتە و مەزهەبە جیاوازەکان بگرن.

 

لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس و سەرهەڵدانی هەتەشەبۆ دەسەڵات، کۆمەڵگەی سووریا دەستیکرد بە پێشنیارکردنی نموونەی سیاسی جیاواز بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی ئازادی و مافە دەستەبەرکراوەکان، وەک دامەزراندنی کۆمارێکی ناناوەندی یان پەسەندکردنی سیستەمی فیدراڵی، ئەم پێشنیازانە ئامانجیان پاراستنی هەمەجۆریی کولتووری و ئایینی و بەهێزکردنی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان بوو بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارییان، بەڵام هەموو ئەم پێشنیازانە ڕەتکرانەوە، چونکە حکومەتی کاتی پێداگری لەسەر دووبارە بەرهەمهێنانەوەی هەمان سیستەمی ناناوەندی کە پێشتر ڕژێمی بەعس بەکاری دەهێنا، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕازیبوونی گەلی لێکەوتەوە، کە دەسەڵاتداران لەگەڵ سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کەناراوەکانی سووریا، سوەیدا، گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەوڕوو بووەوە.

 

”کۆبانێ داستانێکی قارەمانانەی زیندوو کردەوە و جارێکی دیکە شکستی بە جیهادییەکان هێنا”

ئەلماز رومی ئاماژە بەوە دەکات، کە خۆبەڕێوەبەری لە چەمکی نەتەوەی دیموکراتەوە سەریهەڵداوە، نموونەیەکی زیندووە بۆ پێکەوەی گەلان، بەڵام هێزەکانی دەسەڵات مێژوویەکی چاندنی خێڵەکییان لە نێو گەلاندا هەیە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵیانداوە بەرەنگاریببنەوە، هەروەها هێرشەکانی ئەم دواییە کە ناوچەکەیان کردە ئامانج، بە ئامانجی دروستکردنی ناتەبایی لە نێوان گەلی کورد و عەرەب و پووچەڵکردنەوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکرات بووە، وتی: ئەم گەلانە هەزاران ساڵە پێکەوە ژیاون و ئەم شەڕە ناتوانێت ئەم پێکەوەییە تێکبدات.

 

ڕوونیدەکاتەوە، لە سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، هەمووان هەوڵی تێکدانی دەدەن، بەڵام ئەو هێرشانە هەمیشە پووچەڵ کراونەتەوە، چونکە خەڵک ئاگاداری ئەو پیلانە بووە کە لە دژی گەلی کوردستان و دژی پێکەوەییان داڕێژراوە، هەرچەندە هێرشەکەی ئەم دواییە توند بووە، بەڵام هەڵوێستی گەلی کورد و گردبوونەوەیان لە دەوری هێزەکانیان بە وەڵامدانەوەی بانگەوازی گشتی بۆ چەک و هەڵگرتنی چەک بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەیان وەڵامی هەموو ئەم هێرشانە بوو.

 

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شایەتی هەڵکشانی سەربازی بوو لە هێرشەکانی گروپە جیهادییەکانی سەر بە هەتەشە، هەوڵی پووچەڵکردنەوەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و بە ئامانجگرتنی هێز و پێکهاتەکانی بەشدار لەو هێرشانەدا، لە بەرامبەر ئەم پەرەسەندنەدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ڕێگریکردن لە خوێنڕشتنی زیاتر، بۆ ناوچەکانی زۆرینەی کوردنشین، بەتایبەتی لە کۆبانێ و ناوچەی جزیرە، جێگیرکرانەوە.

 

سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکان و گەمارۆدانی کۆبانێ و هەوڵدان بۆ سەپاندنی ڕادەستبووب لە ژێر پەردەی ڕێککەوتنەکاندا، ئەم فشارانە بە ڕەتکردنەوەی بەربڵاوی گەلان و پابەندبوونێکی پتەو بە بەرخۆدان بەرەوڕوو بووەوە، بەو پێیەی خەڵکی ناوچەکە بڕیاریان داوە بەرگری لە دەستکەوتەکانیان بکەن، دواجار هێزە دژبەرەکان ناچار بوون بەشداری وتووێژ بکەن، ئەمەش بووە هۆی ڕێکەوتنێک کە دان بە قوربانیدانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەنێت و بەدواداچوون بۆ سووریایەکی دیموکراتیکی دووپات بکاتەوە کە ماف و ئازادییەکانی کورد مسۆگەر بکات، لە ڕێگەی یەکگرتنی دیموکراتیکیەوە بەشدارییان لە داهاتووی وڵاتدا مسۆگەر بکات.