کڕینی کاڵای ئۆنڵاین؛ زیانێکی قەرەبوو نەکراوە بۆ ژنان
سەبارەت بە كڕین وبەكارهێنانی دەرمانەكان كە بە ئۆنلاین پروپاگەندەی بۆدەكرێت و ژنان زیاتر ئەو دەرمانانە بەكاردەهێنن، پزیشک ڕێژنە مەترسیەكانی ئەو بەرهەمانە دەخاتە ڕوو دەڵێت: پێویستە ژن خۆی خاوەنی خۆی بێت، خۆی بڕیاربدات چی بەكاربهێنێت.

شیا كۆیی
كۆیە- كەسانێک بە بێ ڕێنمایی پزیشكی وكەسی پسپۆر لە پەیج و ئەكاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بێ ناونیشانن یان نافەرمین، بەرهەمەكانی جوانكاری دەكڕن، هەیانە بۆ كێش دابەزاندن یان زیاد كردن یان بۆ گەورە كردنی بەشێكی لەش، یان بۆ قژ روتانەوەو لابردنی پەڵە وچەندین لەوبابەتانە دەكڕن، و ئەوانەش جگە لە دەستدانی داهاتێكی زۆری ئەوكەسە ئەنجامی خراپیان دەبێت لەسەر گیانیان و زۆرجار بەمردن كۆتایی دێت.
یەکێک لە زیانبەرکەوتووانی ئەم جۆرە بازرگانییە، لەهەولێر کاتێک بینیمان باوكێک چۆن باسی گیان لەدەستدانی كچەكەی بەهۆی دەرمانێک دەکرد کە ؛ قۆناغی دووی زانكۆ بوو، هێلین ئەحمەد یەکێک لە زیانبەرکەوتووانی دەرمانی قەڵەویە كە بە ئۆنلاین بەدەستی گەیشتبوو، باوکی وتی: ئەوەی پزیشک پێی وتین كە كچەكەتان توشی نەزیفی مەعیدە و تێكەڵ بونی ریخۆڵەكانی بووە پێدەچێت شتێكی خواردبێت، هەر زوو گیانی لە دەست دا بێ ئەوەی بزانن چی خواردووە، باوكی دەڵێت لە ژورەكەی گەڕاین یەک قوتو دەرمان هەبوو كە قوتوەكە ٦٠ دەنكی تێدابووە ٣٦ دەنكی لێخواردووە، و پیشانی پزیشكمان دا وتی ئەو دەرمانە هیچ زانیاریەكی لەسەرنیەو دەرمان سازێک دەڵێت ئەو حەبەی هێلین بەكاری هێناوە هیچ ڕیگەپێدانی لەسەر نیە وزیانی لەسەر گورچیلە و چاوی و ریخۆڵەكانی كەسەكان درووستدەكات، دایكی دەڵێت، كچەكەم كێشی ٤٩كیلۆ بووە وتەمەنی ١٩ ساڵ بووە ودرێژی باڵای ١٦٠ سانتی مەتربووە دوای تێكچونی تەندروستی بردمانە نەخۆشخانە و نەشتەرگەریشمان بۆكرد دوای چەند رۆژێک گیانی لەدەست دا و لەڕێی هاورێكانی زانیم كچەكەم حەبی قەڵەوی بەكارهیناوە.
هەر لەم ماوە چەند كەسێک سكاڵایان تۆمار کردووە لەسەر یەک لە فرۆشیاری شامپۆیەک گوایا بە زەمان چارەسەری روتانەوەی قژ دەكات و بەڵینیان داوە گەر سودی نەبێت پارەكەیان بۆ بگەڕێنتەوە، ودوای ٣مانگ بەكارهینان هیچ سودیان لێنەبینەوە و فرۆشیارەكەش ئامادەنیە قەرەبویان بكاتەوە، ئەو نمونە و دەیان نمونەی دیكە دبیستین رۆژانە، بۆیە پیویستە خەڵک بەتایبەت ژنان لەوە هۆشیارتربن خۆیان بدەنە بەردەست ئەو بەرهەمانە كە زیانی گیانی و مادی و مەعنەوی لێدەكەوێتەوە.
پزیشک ڕێژنە عادل ڕەشید،سەرۆكی بەشی شیكارە نەخوشیەكان لەپەیمانگای تەكنیكی كۆیە، سەبارەت بە مەترسی بەكارهێنانی دەرمانەكانی (ئۆنلاین ) لەلایەن ژنانەوە وتی: گەر باسی بابەت و كەلو پەلی ئۆنلاین و سەرجەم ئەو پێویستیانەی كە لە ئۆنلاین باشی و خراپی هەیە، گەر بەكورتی باسی لایەنە باشەكانی كەلو پەلی ئۆنلاین بكەم، بەهۆی ئەوەی بەگشتی خەڵک سەرقاڵە زۆر جارپەنا دەباتە بەر كڕینی زۆربەی كەلو پەلەكانی ئەوەش بۆ گەڕانەوەی كات، بەڵام دەبێ بزانی تا چەند جێی متمانەیە شوێنەكە زانراوە یان نا، چونكە زۆربەی جار كەسەكان بەهۆی پڕۆپاگەندەكانەوە لە سۆشیال میدیا تێكەوتووە زیانی بەركەوتووە، بەتایبەت لە كەرەستەكانی جوانكاری.
پزیشک رێژنە وتیشی: لە ئێستا دا سۆشیال میدیا پڕە لە پڕۆپاگەندە، بابەتەكانی جوانكاری بۆتە باو (ترێند) جیهانی و بەرهەمێک دەخرێتە ڕوو کە لەوانەیا لە بنەڕەتدا هەربوونی نەبێت، وزیانەكە لەو ئەو كەسەی ئەو كەلوپەلانە دەكڕیت دەکەوێت، یان سەرچاوەكەی لەڕوی بایولۆجی و كیمیاییەوە یان فیزیاییەوە نازانێت چیە تەنیا بیر لەوەدەكاتەوە بەروبومەكە چ كاریگەریەكی لەسەر جەستەی درووستدەكات.
كاریگەری ئەو كەرەستانە لە ڕووی بایۆلۆجیەوە چین؟
ئەو كەرەستانەی جوانكاری كە دەكڕدرێن لە ڕووی بایولۆجیەوە كاریگەری خەراپیان هەیە بەتایبەت ئەو بابەتانەی لە سەرپێست بەكاردەهێنرێن واتە بابەتەكانی جواناكاری وەک دەرمان وبابەتی (هێنانەوەی قژ، سافكردن وتوندكردنەوەی پیست ونەهێشتنی چەوری ...هتد) گەر بەتەنیا باسی پێست بكەین پێست گەورەترین ئەندامی ئۆرگانی جەستەیەی مرۆڤە، بە سێ جۆربەرگری دەكات لە ڕوی بایۆلۆجی و فیزیایی و كیمیایی، بۆیە ئەو كەرەستانەی جوانكاری كاریگەریان لە روی (بایۆلۆجی ، فیزیایی ، كیمیایی) نەزانراوە بێگومان كاریگەری لاوەكی زۆرخراپ درووست دەكەن، لەوانەیە ئەوەی كەسەكە پێوێستی پێیەتی سەرنجی ڕاكێشاوە لەجاری یەكەم بۆی هاتۆتەدی، و لای كەسەكە مایەی خۆشحاڵیە، و ئەو كەلوپەلەی پارەی پێداوە پێستەكەی جوان دەكات و توند دەكات یان چەند ئەندامێكی لەشی بۆ دەگۆڕیت، بەڵام لە بنەڕەتدا وانیە كاریگەری هەمو دەرمانێكی مادەیەكی كیمیایی كە بەكار دەهێنرێت بۆ جوانكاری كاریگەریەكان هەندە گەورەن لەوەیە بە دەیان جار لەو ئەوكاتەی كە پێویستی پێیەتی بەكاری هێناوە كاریگەریە خراپەكانی لە گیانی دەرنەچێت، چونكە ئەو دەرمانانە لەسەر سێ شت ئیشدەكات ئەویش یان خوێیەكان لە شوێنەک كۆدەكاتەوە یان گۆرانگاری لە چەوری ئەوشوێن و ئۆرگانە درووستدەكات یان یاری بە پیكهاتەی ئاوی ئەو شوێنە دەكات كەواتە لە هەرشوێنەک وەری بگری كاریگەری خراپە دەبێت راستە دەمەودەست هەستی پێناكات بەڵام بە تێپەڕ بونی كاتێكی كەم یان زۆر كاریگەریەكە هەندە زۆرە لەوەیە ئەوكەسە بە ژیانی باجی ئەو پرۆدێک تو بەرهەمانە بدات كە بەكاری هێناون.
بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی جوانكاری بەم شێوە هەرەمەكیە چەندە كاریگەری هەیە بۆ سەر هۆرمۆنی جەستەی ژنان؟ومەترسی بۆ كام بەشی لەجەستە درووستدەكات؟
هەر ژینگەكەمان زۆر خراپە لە ئێستادا بۆیە دەبێت ژنان زۆر وریای خۆیان بن بەتایبەت چونكە لەروی هۆرمۆنەوە گۆرانكاری زۆری بەسەردادێت، و لە ڕوی پێكهاتی (فسیۆلۆجی)شەوە ژن جیاوازی هەیە لەگەڵ پێكهاتەی جەستەی پیاو، جەستەی ژن ناسكرترە وشتانێكی زۆر سادە لەوانیە نەخۆشی و كارەساتی گەورەی بۆ درووست بكات، چونكە ئەو بەرهەمانە لە ڕوی كیمیاییەوە نەزانراوە كاریگەریەكانی چین لە روی پێست یان گەر بچێتە ناوەوەی جەستە كاریگەری لەسەر چەند هۆرمۆنی دەكات بەتایبەتی لە ئۆرگانەكانی لەشی ژنان موعەرەزن بۆزۆرترین نەخۆشی وەک( شێرپەنجەی مەمك-سینگ، یان هێلكەدانەكان و سوری ژیان)ی كەسەكە بۆیە كاریگەری نەرێنی هێندە زۆر درووست دەكات زۆر جار(نەزۆركی) منداڵ نەبون، وگۆڕانی پێست و سوری مانگانە بەتایبەتی ئەو بەرهەمانەی بۆ خۆ لاوازكردن بەكاردەهێنرێن، و لاوازكردن لە سەر ئەساسی هەرچی خوێ و ئاوە لە لەشی دەی گەڕێنتەوە پێچەوانەی خۆی، وهەر گەرانەوەیەك لە فسیۆلۆجی لەش كاریگەری دە هێندە خراپ درووست دەكات بەتایبەتی لە ئەندامی زاوەزێ كاریگەریەكان زیاتر دەردەكەون.
ژنان بۆچی پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانە ئایا متمانەیان بەخۆیان نیە یان رازی نەبونە لە خود؟
پزیشک ڕێژنە عادل پێیوایە زۆربەی ژنان بەهۆی چاولێكەری خۆیان دەخەنە مەترسی بە بەكارهێنانی بەرهەمەكانی ئۆنلاین و وتی: یەكەم شت ئەوەیە ژنان زۆر بەدوی چاولێكەریەوەن ودووەم دەبینێت كۆمەڵگە هەموی سەرقاڵی نەشتەرگەری و جوانكردنە دەبینێت ٨٠٪ی خەڵكی سەرقاڵی جوان كارین بۆیە لای ئەو متمانە بەخۆبونی كەم دەبێتەوە دەڵێت مادام ئەوانە وایان كرد ئەركە منیش وابكەم، وهەندێ جاریش لەوەیە پروپاگەندەكانی ئەو كەلو پەلانە هەندە گەورەبن زاڵ بێت بەسەر نەفسیەتی كەسەكە هەرچەندە بشزانێت خراپە بەڵام بەهۆی ریكلامەكەوە دەی خاتە ژێر باری ئەوەی ئەویش بەكاری بهێنێت.
كێ بەرپرسە لەو هەمو دەرمان وكەلو پەلانەی بێ هیچ سانسۆرێك وبێ مۆڵەت دێنە ناو كوردستان؟
بەبۆچوونی من وەزارەتی تەندروستی بەرپرسە ئەو دەتوانێت ڕێگری بكات لە هێنانی هەندێک بابەت كە لەهەندێ وڵات هەر قەدەغەیە، ودەست بەسەر سۆشیال میدیا دابگیرێت و هۆشیاری تەندرووستی زیاد بكرێن و ڕینمایی خەڵک بكرێت ،سۆشیال میدیا بەكاربهێنرێت بەمەبەستی گەیاندنی ئەو زیانانەی دروست دەبن بەهۆی ئەو بەرهەمانەوە هەتا ئەگەر ئۆرجینەڵیش بن بەكارهێنانی كاریگەری لاوەكی دەبێت گەر كاریگەری خراپیشی نەبێت، كەواتە هەرچوار لایەن پێویستە پێكەوە ئیشبكات ئەویش، قەدەغە كردن و دەست بەسەر سۆشیال میدیا دابگیرێت و ڕێنمایی تەندرووستی بۆ گەوران وبچوك بكرێت دواین خاڵ دانانی باج لەسەر ئەو كەلوپەلانە چونكە تا باج زۆر بێت بەكارهینان وهاوردەكردنی ئەوكەلو پەلانە كەم دەبێتەوە.
هۆكاری پەنابردنە بەر كەلوپەلەكان چین لای ژنان؟
وەک وتم بە بازاركردن و ریكلامەكان هەندە بەهێزن ژن پەنا بباتە بەر ئەوكەلوپەلانە و زۆر جار مرۆڤ دەگاتە قۆناغێك لە شتێك كە لێی بێبەشە پەنا دەباتە بەرهەمو شتێك تاقی بكاتەوە ئەوەش دەورو بەری وژینگەی وادەكات بۆیە وادەكات هەمو ڕێگاكان دەگرێتەبەر تا ئەو ئامانجەی هەیەتی بیهێنێتە دی بەڵام نازانێت ئەوئامانجەی كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ژیانی.
لەكۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە ژن خۆی خاوەنی خۆی بێت خۆی بڕیاربدات چی بەكاربهێت بێ هیچ كاریگەریەكی دەرەكی چونكە تەندروستی لەهەمو شت گرنگترە ونەكەویە ژێر ڕكێفی پروپاگەندەكان.
هەیبە محەمەد،خوێندکارلەبەشی پەرستاری پەیمانگای تەكنیكی كۆیە دەخوێنێت، و ئەوان هەوڵی بڵاوكردنەوەی هۆشیارین لە بواری ئەو دەرمان وكەلوپەلانەی بەمەبەستی جوانكاری لە ئۆنلاین بازاڕی دەكرێن، ودەڵێت: ئێمە هەڵساوین بەوەی دەمانەوێت ڕێگری بكەین لەو دەرمانانەی لە پەیجەكانی ئۆنلاین دەفرۆشرێن بە بێ مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی، وئەو بەرهەمانە یان بۆ كیش زیادكردنە یان بۆ كەمكردنەوەی كێشە، بۆیە دەبێت ئەوانە ڕێگری لە بەكارهێنانیان بكرێت چونكە تۆ نازانی ئەوانە لە چ پێكاتوە وسەرچاوەكەی كوێیە كە بۆ گەروەكردنی ئەندامیەکانی لاش زۆربابەتی دیكە بەكاردەهێنرێن، ودوای ماوەیەك كاریگەری نەرێنی جیدەهێڵن لەسەر جەستە.
وتیشی: ئەوەی من لێكۆڵینەوەم لەسەر كردووە ئەوكەسانەی حەبی قەڵەوی بەكاردەهێنن یان توشی زیخی گورچیلە دەبن یان توشی چەوری جگەر دەبن یان ئاوی كلیەیان سست دەكات بەهۆی بردنی ئاوی سەرگورچیلە،توشی نەحۆشی دەبن، بۆیە تكایە دووربكەونە لە بەكارهینانی ئەو دەرمانانە چونكە هیچ سەلامەتن نین وئیمە تا بۆمان بكرێت ڕێگری لێدەكەین.