کۆمەڵکوژییەکانی شنگال و کەنارەکانی سووریا و سوەیدا بە هەمان ڕەنگی خێڵەکی ژەهراوی نووسراون

لە ساڵانی ڕابردوودا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاهیدی ئاڵۆزی بوو کە دەتوانرێت بە جەنگی جیهانی سێیەم پێناسە بکرێت، تێیدا گەلانی ئاشتیخواز لەلایەن گروپە جیهادییەکانەوە کرانە ئامانج، هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی داخستووە.

سەنا عەلی 

 

ناوەندی هەواڵ - کاتێک تیرۆر بەرەنگاربوونەوەی ناکۆکی دەکات، کۆمەڵکوژی خێڵی و نەتەوەیی ئەنجام دەدرێت، کە ئەمە حاڵەتی زۆرێک لە تاوانەکانە کە بە درێژایی مێژوو ئەنجام دراون، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە تا ئەمڕۆ گەلان کراونەتە ئامانجی گروپە جیهادییەکان، بەبێ گوێدانە جیاوازییەکانیان. 

 

لەوەتەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، خۆی دامەزراندووە و پاڵپشتییەکی بەرفراوانی لە زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە و بە ڕووماڵی میدیای عەرەبی بێ وێنە، جیهادییەکان ئەو شتانەیان کردۆتە ئامانج کە دەوڵەتە نەتەوەییەکان پێی دەڵێن "کەمینە"، کە گەلانی ڕەسەنی ناوچەکە، وەک سوورییەکان، کوردەکان، دروزەکان و ئەوانی دیکە. 

 

لە دیارترین ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دەیەی ڕابردوودا ئەنجام دراون، کۆمەڵکوژی شنگال، کە داعش ئێزدییەکانی کردە ئامانج، هەروەها فەرمانی ٧٤ی دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری، هەتەشەی جیهادی، بە پیرۆزی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان، هێرشی کردە سەر عەلەوییەکانی کەناراوەکانی سووریا و دروزەکانی سوەیدا لە باشووری ئەو وڵاتە. 

 

پیشەسازییەکی ڕۆژئاوایی و ژینگەیەکی پەروەردەکەر 

تیرۆر لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا و عەرەبییەوە دروستکرا و ژینگەیەکی پەروەردەیی دۆزیەوە، ڕەنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەویتری جیاواز دامەزرابێت، لەسەر بنەمای فەتواکانی ئیبن تەیمیە و محەممەدی کوڕی عەبدول وەهاب و ئەوانی دیکە کە هەموو ئەوانەی بیر دەکەنەوە بە کافر دەزانن و ژن دەکەنە ئامانج، ڕەنگە زیادەڕەوی نەبێت ئەگەر بڵێین ڕێبازەکەیان لەسەر بنەمای سووکایەتیکردنە بە ژنانە، بۆیە کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگال و هەموو کەسێکی کوشت و ژنانی بێ توانا کرد، بازاڕیان کردەوە بۆ ئەوەی بیانفرۆشن، کاتێک جیهادییەکانی هەتەشە کە زۆربەیان شانبەشانی داعش شەڕیان کردبوو، هێرشیان کردە سەر کەناراوەکانی سووریا، دووبارە ئەو کارەیان کردەوە بە ڕفاندنی ژنانی پێکهاتەی عەلەوییەکان، کە زۆرێکیان چارەنووسیان نادیارە، سەرەڕای ئەو خۆڕاگرییەی کە هاوڵاتیانی سوویدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکەدا نیشانیان دا، جیهادییەکان کە لە پێناو غەنیمەت و ژناندا شەڕیان دەکرد، توانیان ژنانی دروز بڕفێنن و دەستدرێژی بکەنە سەر کەسانی دیکە. 

 

بۆچی لە کاتی شەڕەکاندا دەستدرێژی دەکرێتە سەر؟ 

دەستدرێژی لە شەڕەکاندا، نابێت تەنها لە ڕوانگەی ئەوەی کە غەریزەیەکی مرۆڤایەتییە لێکبدرێتەوە، ئەمریکی سوزان براون میلەر، مێژوونووس و چالاکوانی (لەدایکبووی ١٩٣٥)، نووسەری پەرتوکی بەناوبانگی "دژی ئیرادەی ئێمە: پیاو و ژن و دەستدرێژی" (١٩٧٥)، یەکەم مێژوونووس بوو کە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیری لەسەر دەستدرێژیکردن لە سەردەمی جەنگدا ئەنجامدا، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم کارە ڕق و کینە و سووکایەتیکردنە بە ژنان و پیاوان شەڕ بە باشترین کات بۆ دەربڕینی ئەم سووکایەتییە دەزانن. 

 

خاڵێکی گرنگ کە ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت ئەوەیە کە ئاسانکاری بێ سزا و بێتوانای لە دادگاییکردنی تاوانباران هاندەری زیادبوونی کەیسەکانی دەستدرێژیکردنە لە کاتی جەنگدا، جگە لەوەش، کولتووری تاڵانکردن، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژنانیش شتێکی چەوسێنراون و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان، قوربانییەکە بێ یوانا دەکات. 

 

ئەگەر دادپەروەرانە قسە بکەین، دەستدرێژیکردنە سەر کارێک نییە کە تەنها پەیوەندی بە گروپە ئیسلامییەکانەوە هەبێت، لە شەڕەکانی بۆسنە و هەرسک سەربازەکان دەستدرێژییان دەکردە بۆ بێ تواناکردنی کەسانی دیکە و بۆ پاکتاوی نەتەوەیی، لە ساڵی ٢٠١٧ سوپای بۆرما لە کاتی هێرشەکەیدا، بۆ سەر پارێزگای ڕاخین کە موسڵمانانی ڕۆهینغایە، دەستدرێژی کردە سەر ژنان، هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە، کە هێزە ئاسایشییەکانی بۆرما دەستدرێژییەکی بەرفراوانیان دژی ژنان و ژنانی گەنج ئەنجامداوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی پاکتاوی نەتەوەیی دژی موسڵمانانی ڕۆهینغا لە پارێزگای ڕاخین. 

 

ڕفاندن و دەستدرێژی ئایینی لە ژێر پەردەی "دیلبوون"دا 

دیل بوون لەلایەن سوپای جیهانی کۆنەوە پراکتیزە دەکرا، کاتێک خێڵەکان هەڵیانکوتایە سەر یەکتر و ژن و منداڵیان دەکردە کۆیلە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا، هەروەک چۆن بەسەر جولەکەکاندا هاتووە لە کاتی دیلێتی بابلدا، قۆناغێکە لە مێژووی جولەکەکاندا، کە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان لە شانشینی یەهودای کۆن گیران.، بەڵام ژنان بە تایبەتی نەکرانە ئامانج، وەک ئەوەی ئەمڕۆ گروپە جیهادییەکان دەیکەن، ئایەت و فەرموودەی بێشومار هەن کە پشتگیری ئەم کارە دەکەن، لە هەمان کاتدا فلتەرکردن یان پاککردنەوەی میراسی ئیسلامی ڕەتدەکەنەوە و هەموو شتێکە کە یاسای مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان پێشێل بکات ڕەتدەکەنەوە. 

 

پراکتیزەکردنی ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر لەلایەن جیهادییەکانەوە (کە پێی دەوترێت "دیلبوون") دەرئەنجامێکی دڵنیای ئەو پڕوپاگەندانەیە کە لەلایەن گروپە جیهادییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە و ئامانجیان ڕاکێشانی زۆرترین ژمارەی پیاوان، بەتایبەتی گەنجەکانە، بۆیە ئەم گروپانە وریا بوون لە ڕاکێشانیان بە قسە و باسێک کە سەرنجی غەریزەکانیان ڕادەکێشێت نەک عەقڵیان، بۆ ئەوەی ئەم تاوانە قێزەونە بە باوەڕێکی تەواوەوە بە مافی ئەنجامدانیان ئەنجام بدەن و بە دەرکردنی فەتوا کە لە هەر ئازارێکی ویژدان ڕزگاریان دەکات، ئەگەر هەبێت، هەروەها دیلبوون و غەنیمەتەکان ئەو سووتەمەنیەن کە ئەم گەنجانە پاڵدەنێت بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، لەگەڵ چەوساندنەوەی نەزانی و هەژاری و سەرکوتی سێکسی لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵات و لە کۆمەڵگە موسڵمانەکاندا بە گشتی. 

 

بێ تواناکردنی ژنان لە ئایدۆلۆژیای وەهابیدا 

لە ئایدۆلۆژیای وەهابیدا، کە باوکی یاسای هەموو بزووتنەوە جیهادیەکانە، ژن بە "ئامراز" دادەنرێت و هیچی زیاتر نییە، باوەڕی "دڵسۆزی و ڕەتکردنەوە" وە ناساندنی ئەوانی تر بە کافر و نکۆڵیکردنیان، بەمەش سامان و خوێن و شەرەفیان ڕێگەپێدراو دەبێت، ئایدۆلۆژیای وەهابی باوەڕی ئەو فەرموودانەی کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ پێغەمبەر محمد ڕەتدەکاتەوە، کە کەمتەرخەمی ژنان دادەمەزرێنن، وەک "ژن لە شێوەی شەیتاندا دێن و لە شێوەی شەیتاندا مامەڵە دەکەن، لە عەقڵ و ئاییندا کەم و کوڕییان هەیە، نوێژ لەلایەن ژن و سەگ و کەرەوە دەبڕدرێت- واتە لە هەمان ئاستدا دانراون لەگەڵ ئاژەڵدا، هەروەها لە بارەی پێغەمبەر محمد دەوترێت کە فەرموویەتی: گەلێک کاروباری خۆیان بە ژنێک بسپێرن هەرگیز سەرفراز نابن، بەپێی ئەم ئایدۆلۆژیایە، فەرموودەکان پێش قورئان دەگرن، هەرچەندە نابێت زانستی فەرموودە وەک بەڵگە بەکاربهێنرێت، بەو پێیەی دوای ٢٠٠ ساڵ لە کۆچی دوای پێغەمبەر محمد نووسراوە و نووسەرانیشی هاوڵاتیانی فارس بوون، کە نزیکەی ٢٠٠٠ کم لە نیمچە دورگەی عەرەبییەوە دوورە، جا بوخاری بێت یان موسڵمان، ئەمەیە کە لایەنگرانی ئەم باوەڕە باسی دەکەن، ئەم فێرکردنانە بە پاککردنەوەی میراسی ئیسلامی دژایەتی مرۆڤایەتی دەکەن. 

 

داعش سەردەمی دیلبوونی زیندوو دەکاتەوە 

بەهێزترین ڕێکخراوی تەکفیری کە مێژوو لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا ناسرا، قاعیدە بوو، کە چەندین پێکهاتەی جیهادی لە چەند وڵاتێک دامەزراند، دیارترینیان داعش بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٤ تا شکستی خۆی لە ساڵی ٢٠١٩ لە دوایین قەڵای خۆی لە شارۆچکەی باغۆز، لە پارێزگای دێرەززووری  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داعش توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدا و لە ڕووی سێکسییەوە بە کۆیلەکردنیان، ئێزدییەکان دیارترین قوربانیان بوون کاتێک لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ هێرشی کردە سەر شنگال و سێ هەزار و ٥٠٤ ژن و دوو هەزار و ٨٦٩ پیاوی ڕفاند، لەم قۆناغە تاریکەدا، لە مێژووی ئێزدیەکاندا، هەزاران منداڵانی کچ تووشی ترسناکترین پێشێلکاری بوون، لەوانە کۆیلایەتی سێکسی و ئەشکەنجەدان، زۆرێکیان بە ڕفێنراوی ماونەتەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا پێنج هەزار ئێزدی کوژراون. 

 

جیهادیزم... دەستی ڕۆژئاوا کە ڕۆژهەڵات تووشی کێشە و هەراسان دەکات 

بەو پێیەی زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان ڕێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بەعس لە سووریا، پلانەکە ئەوە بوو دەسەڵات ڕادەستی جیهادییەکان بکرێت، کە دواتر کۆمەڵکوژی دژی سووریاییەکان ئەنجام دەدەن و پاڵیان پێدەنێن بۆ ئەوەی داوای دابەشکردن بکەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەدیهێنانی خواستی ئیسرائیل بۆ هەڵوەشاندنەوە و پارچەپارچەکردنی سوریا بۆ ئەوەی چیتر مەترسی لەسەر بوونی نەکات، ئێستا ئەم پلانە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت، سەرەتا لە داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و چڕبوونەوەی قسەی خێڵەکی نێوان سوننە و شیعە و هەڕەشەی بەردەوام بۆ کۆتاییهێنان بە سەربەخۆی هەرێمی کوردستان و دواجار دابەشکردنی سودان لە ساڵی ٢٠١١. 

 

ڕەنگە ئەوەی کە لەلایەن قوتابخانەی حەنبەلی و وەهابیی دواترەوە داڕێژرا، وەک باسمان کرد، کۆمەڵێک دەق و فەتوای بەرفراوان ئاشکرا بکات، کە بە کردەوە هەموو کەسێک لەگەڵیان ناکۆک بێت بە کافر دەزانێت، تەنانەت خودی موسڵمانیش، ئەمەیە کە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەسەر دامەزرا، کە هەوڵی نەهێشتنی هەموو جیاوازییەک بوو لە ماوەی داگیرکردنی ناوچەکەدا بۆ ماوەی چوار سەدە. 

 

ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نەک هەر سوودی لەم میراسە ئاینییە قێزەونە وەرگرت، بەڵکو ڕۆژئاواش دەیزانی چۆن یاری بە تارەکانی ناتەبایی ناوچەکە بکات، ئاوازی مەرگیان لێدەدا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتێک نادۆزیتەوە کە لە لێواری شەڕی خێڵەکئ یان ناوخۆدا نەبێت، لە تورکیا و ئێرانەوە تا بەحرەین و ئوردن و لوبنان و خودی سعودیە، کە شیعەکان بێ ئارامن، چاوەڕێی هەر گڵۆپێکی سەوزی ئەمریکی یان ئیسرائیلن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سعود. 

 

لە سووریا ناسیۆنالیزم سەرکەوتنی بەدەستنەهێناوە 

سووریا لە دوای ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەو قسە و باسەی کە پرسیاری لەبارەی ئایین و مەزهەبەکەتەوە دەکرد، زاڵ بوو، وە سووریا دوای ئەفغانستان بوو بە دووەم وڵات کە قاعیدە حوکمڕانی دەکرد، یەکێک لە سەرکردە جیهادیەکان بە ناوی "ئەبو محمد جولانی" بوو بە سەرۆکی ئەو وڵاتە و خۆی وەک ئەحمەد شەرع نیشان دا،  هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی بەناو "رزگاری"ەوە، گۆشەگیری سەر شیعەکان لە گوندەکانی حومس دەستی پێکرد، دوای چەند مانگێک ڕووی ڕاستەقینەی تیرۆر لە هێرشە دڕندەکەی سەر عەلەوییەکاندا دەرکەوت، دوای ئەوەی چەکەکانیان لە ژێر ڕێککەوتنێکی نادادپەروەرانەدا کە لەسەر ئەمانەت بونیاد نرا لەگەڵ لایەنێک کە ڕێزیان لە پەیمانەکە نەگرت، دەستی بەسەر چەکەکانیاندا گیرا. 

 

کۆمەڵکوژییەکان کە وایە پاشماوەکانی ڕژێمیان کردۆتە ئامانج، لە ٦ی ئاداری ٢٠٢٥ دەستیپێکرد، تەنها چەند مانگێک دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی هەتەشە، سەرەڕای ڕەشکردنەوەی میدیایی لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عەرەبییەوە بەهۆی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی ئەم ڕژێمە دەکەن، بەڵام لە ڕێگەی سەرچاوە بێلایەنەکان و تۆڕی کۆممەڵایەتیەوە شایەتحاڵیەکان لە کەنارەوە دەرکەوتن و تاوانەکان لە گرتە ڤیدیۆییە شۆککەرەکاندا بەڵگەیان لەسەر تۆمارکرد، دوای چەند مانگێک لە کۆمەڵکوژییەکان، ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا بڵاوکرایەوە، ئاشکرای کرد کە لانیکەم ٣٣ ژنی عەلەوی هاوڵاتی حەما، حومس، لازقیە و تارتووس کە تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ٣٩ ساڵدایە، لە کاتی هێرشەکەدا ڕفێندراون، هەندێکیان بۆ ئیدلب بردران و هەندێکی دیکەشیان بۆ دەرەوەی سووریا بردران، ڕفێنەرەکان ١٤ لەو ژنانەیان ئازاد کردووە و چارەنووسی ئەوانی دیکەش نادیارە. 

 

نزیکەی هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی عەلەوییەکان کوژران کە ژن و پیاو و منداڵ و بەساڵاچوویان تێدابوو، جارێکی تر سیناریۆی ئێزدی دووبارە بووەو، ئەو ژنە ڕفێنراوانە بوون بە دیل و شوێنییان نادیارە، ئەوان تووشی چەندین جۆری توندوتیژی بوون، هەندێکیان ناچار بوون هاوسەرگیری لەگەڵ ڕفێنەرەکانیان بکەن، هەرچەندە پێشتر هاوسەرگیریان کردبوو، هەمان ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز گەواهی خێزانی دوو ژنی گەنجی لەخۆگرتبوو کە ناچاربوون خێزانەکانیان ئاگاداربکەنەوە کە دەبایت لە هاوژینەکانیان جیاببنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەپێچەوانەی ویستی خۆیان هاوسەرگیری لەگەڵ ڕفێنەرەکانیان بکەن، هەروەها خێزانەکان ڕەشبگیرییان لەسەر کرا بۆ ئەوەی فیدیە بدەن و تەنانەت دوای پارەدانەکەش هیچ کام لە ژنەکان ئازاد نەکران. 

 

چەتەکان و جیهادییەکان هیچ بنەمایەکیان نییە، بەڵکو ئایدۆلۆژیایەکیان هەیە کە بنەمای هەموو پراکتیزەکانیانە و فەتواکان وەک بیانوویەک بۆ ئارەزووەکانیان دەبن، کە ئەم فەتوایانە پێچەوانەی بنەمای هاوڵاتیبوونن و لە ئایین و مەزهەبەکانی هاوڵاتیان دەکۆڵنەوە، چەتەکانی هەتەشە کە کوڕە دڵسۆزەکانی داعش و نەوەی قاعیدەن، پەیڕەوی لە نزیکبوونەوەی ئیبن تەیمیە دەکەن، کە سەبارەت بە پێکهاتەی عەلەوی، وتی: ئیسماعیلییەکان و نوسەیرییەکان مەزهەبگەلێکن کە لە دەرەوە دانپێدانان بە شیعەگەری دەکەن، تەنانەت ئەگەر لە ناوەوە کافر بن کە وازیان لە هەموو ئایینێک هێناوە، نوسەیرییەکان لە شیعە توندڕەوەکانن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە عەلی خوداییە و ئەمانەش لە جولەکە و کریستیانیەکان کافرترن، بەپێی کۆدەنگی موسڵمانان. 

 

کێ نزا بۆ درووز دەکات؟ 

پێکهاتەی عەلەوی بە بەشێک لە ئیسلام دادەنرێت و ئیبن تەیمیە بە کافر ناوی بردووە، کە فەتواکەی زەمینەی خۆشکرد بۆ ئەو کۆمەڵکوژیانەی لەوێ ڕوویاندا، چ  دروزەکان کە لە دەرەوەی باوەڕی ئیسلامین، هەروەک چۆن ئێزدییەکان هیچ کەسێکیان نیە دوعایان بۆ بکات. 

 

یەکەم گرژی نێوان حکومەتی کاتی و دروزەکان لە جەرامانا دەستی پێکرد، کاتێک جیهادییەکانی هەتەشە هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچەیە، کە یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی دانیشتوانی دروزەکان لە دیمەشقی پایتەخت، دوای شەڕ و پەرەسەندن، خێزانە دروزەکان بەرەو باشوور هەڵهاتن و ماڵەکانیان و هەموو ئەو شتانەی کە خاوەندارێتییان دەکرد بە جێهێشت، ڕژێمی تازە دروستکراوی ئەحمەد شەرع "جۆلانی" ڕازی نەبوون بەو کارەی کە کردوویانە، بەرەو کەناراوەکان ڕۆیشتن، کە جیهادییەکان تاوانی پاکتاوی نەتەوەیییان ئەنجامدا، پاشان جیهادیەکان گەڕانەوە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە دروزەکان کە ئامادە نەبوون بچنە ناو ڕژێمی جیهادییەوە، دوای ئەوە ئەحمەد شەرع هانی بەدەوییەکانی شاری سوەیدا یدا بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێ دروزەکانیان و تێوەگلاون لە تاوانەکانی پاکتاوی نەتەوەیی، بۆ دڵنیابوون لە دەرئەنجامی شەڕەکە لە بەرژەوەندی خۆی، ئەحمەد شەرع بە بیانووی ناردنی هێز بۆ خۆلادان لە ململانێکان بەکارهێنا، بەڵام زۆری نەخایاند ڕوون بووەوە کە ئەو هێزانە هاتوون بۆ شەڕی دروزەکان. 

 

لە کاتی هێرشی سەر شارەکە لە مانگی تەمووزدا، هەزار و ٧٠٩ کەس کوژران کە زۆربەیان دروز بوون، حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشەوە بەڵگەدار کرا، بە وتەی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لانیکەم ١٠٥ ژنی دروز لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە ڕفێندراون و ٨٠یان تا ئێستا بێسەروشوێنن، ژمارەیەک لەوانەی ئازادکراون لە ترسی سەلامەتی خۆیان ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، بە لانیکەم سێ ژنی دروز پێش لەسێدارەدان دەستدرێژییان کراوەتە سەر، تا ئێستا ٧٦٣ کەس بێسەروشوێنن کە ژنانیشیان تێدایە. 

 

ئیتر پەچە کاریگەر نییە... سووریا پێویستی بە چارەسەرێکی ڕیشەیی هەیە 

لەگەڵ بەردەوامی ڕفاندنی وڵات لەلایەن قاعیدە، هەراسانکردنی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لە کەناراوەکان و لە گەڕەکەکانی دیمەشق بەردەوامە، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت پێگەیەک لە سووریا دابمەزرێنن، وەک ڕووسیا و ڕژێمی پێشوو و تورکیای داگیرکەر، ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی ئەوان ئەنجامدراون، وایکردووە هاوڵاتیانی سوەیدا لە خواستی سەربەخۆی شۆڕسبکەن و ئیسرائیل پاڵ بە هەڵگیرسانی دۆخەکە دەنێت، هەروەها وتاری ڕق و کینە کە ئاراستەی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کراوە لە میدیاکانی حکومەتی کاتی بەردەوامە و بڵێسەی ناتەبایی نێوان کورد و عەرەب هەڵدەگیرسێنێت، وێنەکە لە سووریا کاڵ نییە، بەڵکو تاڕادەیەک قێزەونە، سەرەڕای ئەوەش گەلی سووریا هیوادارە لە دوای ئەم کارە سەختە، سووریا بە سیستەمێکی دیموکراتی و لامەرکەزی و فرەیی بگات کە تێیدا ژنان و مافەکانیان ڕێزیان لێ بگیرێت، چونکە سووریا تەنها دەتوانێت وڵاتێکی هەمەچەشنی و کراوەی بێت، وڵاتێک بێت کە ژنان یەکسان بن لەگەڵ پیاوان.