کاریگەری بوومەلەرزە لەسەر هاتای بەردەوامەو پەروەردە لە مەترسیدایە
کارمەندانی پەروەردە لە هاتای کە لە خەباتدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە وێرانکەرەکانی بوومەلەرزەکە، لە هەمانکاتدا سەرنجیان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ خوێندکارە بێبەشەکانە.
بنەفش ستێرک
هاتای- دوای سێ ساڵ لە بوومەلەرزەیەک کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ تورکیای گرتەوە، هاتای بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سەختەکان لە بواری پەروەردە و گواستنەوە و پاڵپشتی دەروونی، بارگرانییە خێزانیی و کۆمەڵایەتییەکان لە زیادبووندایە و منداڵانی کچ و مامۆستایانی ژن زۆرترین کاریگەری ئەم دۆخە بەردەوامەیان لەسەرە.
سێڤیلای ئەلماس، مامۆستا ڕوونیکردەوە، کە نزیکەی سێ ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستەنگەکان هێشتا بەرچاون، لەکاتێکدا هەندێک لایەن گۆڕانکاری سنوورداریان بەخۆوە بینیوە، بەڵام ئەم گۆڕانکاریانە زۆر کەمترن لە دابینکردنی پێداویستییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کاتە کاریگەری بوومەلەرزەکە جیاواز بووە لە ئێستا، لەگەڵ ئاوەدانبوونەوەی شارەکە، کێشەی نوێ سەریان هەڵداوە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران و هەموو کۆمەڵگەکە هەبووە.
لەنێو دیارترین ئاڵەنگاریەکاندا کە باسی کردووە، گواستنەوەیە، ئێستا گەشتێکی پێنج خولەکی ٢٥خولەک خایەنێت، هەروەها گواستنەوە بەستراوەتەوە بە کەرتی پیشەسازییەوە، قەیرانی گواستنەوەش زۆر دوورە لە کۆتایی، بە کردەوە هیچ سیستەمێکی گواستنەوەی گشتی کاریگەر نییە، ئەمەش زۆرێک ناچار دەکات پشت بە گەیاندنی بێبەرامبەر ببەستن.
"منداڵانی کچ بەهۆی بەرپرسیارێتی خێزانییەوە واز لە خوێندن دێنن"
لە قسەکانیدا سەبارەت بە دۆخی خوێندنگەکان، سێڤیلای ئەلماس ئاماژەی بە زیادبوونی ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن کرد، وتی: منداڵانی کچ بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی کێشەی گواستنەوە و بارگرانی خێزانییەوە، بەتایبەتی منداڵبوون، هەروەها ئەم فشارانە پاڵ بە زۆرێک لە منداڵانی کچەوە دەنێت کە واز لە خوێندن بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێکجار سەختی ئابووری دایکان ناچار دەکات لە ماڵەوە نەمێننەوە، ئەمەش باری چاودێریکردنی منداڵانی دیکە دەخاتە سەر منداڵانی کچ، ئەمەش لایەنێکی زیادەی کێشەکە پێکدەهێنێت، جگە لەوەش ئەو خوێندکارانەی کە توانیویانە لە ڕۆژێکدا بگەنە خوێندنگە، ڕەنگە بەهۆی کێشەی گواستنەوە یان بارودۆخی کەشوهەوا نەتوانن ڕۆژی دواتر بگەنە خوێندنگە.
"پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی کەمی هەیە"
هەروەها باسی لە نەبوونی شوێنی کۆمەڵایەتی لە هاتای کرد، ئەمەش بە نیگەرانییەکی هاوبەشی زانی کە کاریگەری لەسەر زۆر کەس هەیە، مامۆستایانی ژن، لەدوای دەوامی دەوام، شوێنێکیان نییە بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی یان بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییە ئاساییەکان، کە ئەمەش ژمارەی ئەو جۆرە شوێنانە لەڕادەبەدەر سنووردار دەکات، لەکاتێکدا کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکە بەردەوامن لە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەبوونی ئاسایشیان لە ماڵەکانیاندا زاڵبوون بەسەر ئەو زەبر و زەنگەدا لەڕادەبەدەر قورس دەکات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی هیچ بەرنامەیەکی تایبەت بە پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی، ئەم جۆرە پشتگیرییە بۆ مامۆستایان، خوێندکاران، یان هیچ چینێکی دیکەی کۆمەڵگا نەکراوە، ئەمەش کاریگەرییەکانی ئەو زەبر و زەنگە تا ئەمڕۆش هێشتۆتەوە.
"ئێمە کێشەمان هەیە لە بەڕێوەبردنی توڕەییەکەمان"
سەڤیلای ئەلماس پشتڕاستی کردەوە، کە بارگرانی چاودێری منداڵان، لە نبوونی دەستڕاگەیشتن بە باخچەی ساوایان، بە تەواوی دەکەوێتە سەر ژنانی کارکەر ئەم گرفتانە بەردەوام خراپتر دەبن و ڕۆژانە بارگرانی خێزانی قورستر دەکەن، هەروەهاس بارگرانییە خێزانییەکان لە سەرانسەری تورکیادا بەرچاوە، بەڵام ئەم ناوچەیە هێشتا بەهۆی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکەوە دەلەرزێت، گۆڕانکارییەکی کەم یان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم فشارە بەرگە نەگیراوانە خێزانەکان لە هەموو بودجەیەک بێبەش دەکەن بۆ خەرجکردنی لە دەرەوەی ماڵ، ئەمەش پاڵ بە هاوڵاتیانەوە دەنێت بۆ ئەوەی لە ناو ماڵەکەدا قەتیس بمێننەوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی نەبوونی ژیانی کۆمەڵایەتی چەندین کاریگەری نەرێنی بەجێدەهێڵێت، بەو پێیەی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بەشدارن لە باشترکردنی تەندروستی دەروونی و جەستەیی بە چەندین شێوە و کاتێک ئەم لایەنە ئامادەنەبێت، کێشەکانی بەڕێوەبردنی توڕەیی بە ڕوونی دەردەکەون، لە بەرامبەردا خوێندنگەکان لە ئەنجامی ئەم بارودۆخانەدا ڕووبەڕووی کەموکوڕی زۆر دەبنەوە، کە ڕەنگدانەوەی گەورەیی ئاستەنگە بەردەوامەکانە لە کۆمەڵگەدا.
"هاوڵاتیانی هاتای لە نۆستالژیا گەڕانەوە"
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی کۆچکردن لەسەر پەروەردە، ئاماژەی بەوەدا ،کە ئاستی کۆچکردن زۆر بەرزە، لەگەڵ کۆچی بەرچاو، بەتایبەتی بەرەو مێرسین، ئەنقەرە، ئەخزەنە و ئەنتاڵیا، لە سەرەتادا بەهۆی وابەستەیی بەهێزی دانیشتوانی هاتای بە شارەکەیان و خۆشەویستییان بۆ شارەکەیان لە هەموو بارودۆخێکدا، زۆرێکیان ویستوویانە دوای تەنها ساڵێک بگەڕێنەوە، هەرچەندە بەڕاستی هەندێکیان دوای ساڵێک گەڕانەوە، بەڵام داتای وردمان نییە، ئەم ژمارانە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر زیادیکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کێشەیەکی بەرچاوی نیشتەجێبوون هەبووە، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتیان خانووی نوێ بکڕن و بڕە پارەیەکی بەرچاویان بۆ خەرج بکەن، یان بەردەوامن لە ژیان لەگەڵ خێزانەکانیان لە خانووە کۆمەڵایەتییە گەورەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو خانووە گەورانەدا بەرپرسیارێتی و بارگرانی ماڵان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد، هەرچەندە ناوەندی شار بوونی نەماوە، بەڵام هاوڵاتیان لە ناوچەکانی دوور لە ناوەندی شار نیشتەجێبوون، وەک گوندەکان و ناوچەکانی دەوروبەری، بەڵام ئەگەر کارەکانیان یان خوێندنگەکانیان لە ناوەندی شاردا بووایە، دەبوو ڕۆژانە هاتوچۆی دوور و درێژیان ئەنجامبدات، لەگەڵ ئەم کێشەی گواستنەوەدا، گەشتە دوور و درێژەکان ماندووتر بوون، و زۆرێک لەوانەی دەگەڕێنەوە لە گوندەکاندا نیشتەجێ بوون.
سەبارەت بەو پڕۆژانەی نیشتەجێبوون کە لەلایەن کۆمپانیای تۆکی "ئیدارەی گەشەپێدانی نیشتەجێکردنی تورکیا"ەوە ئەنجامدراون، کە لەدوای بوومەلەرزەکەوە دەستیپێکردووە، وتی: خانوەکانی تۆکی دەکەوێتە دەرەوەی شار، لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەم ناوچانە لەڕووی بوومەلەرزەوە پارێزراوترن، بەڵام بەهۆی کێشەی گواستنەوە و نەبوونی گواستنەوەی گشتی، ئەم نیشتەجێبوونە تەنها چارەسەرێکی باشترە بۆ ئەوانەی کە خاوەنی گواستنەوەی تایبەتنپشت بە گواستنەوەی گشتی دەبەستن، کێشەکە زیاتر دەبێت، هەر بۆیە خەڵک پێیان باشە لە کۆنتێنەرەکاندا بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاگەیەندراوە کە کۆنتێنەرەکان لاببرێن و ئەم بڕیارە لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا پشتڕاستکراوەتەوە، وتیشی: ئەم بڕیارە جێگەی تێگەیشتنە، بەڵام بەتایبەتی پەیوەندی بەو مامۆستایانەوە هەیە کە ڕاستەوخۆ زیانلێکەووتووی بوومەلەرزەکە نەبوون بەڵام دوای ئەوە دامەزراون، هەروەها ئەو خێزانانەی دوو موچە وەردەگرن، لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی کە کلیلی ماڵەکانیان وەرگرتووە بەڵام نەیانتوانیوە بچنە ژوورەوە، بۆ ئەم کەسانە بڕیارەکە جێگەی تێگەیشتنە.
سەڤیلای ئەلماس، ئاماژەی بەوەدا، کە چەندین پرس لە گەشەپێدانە نوێیەکانی نیشتەجێبووندا بەردەوامن: پرسی ژێرخانی و پرسی دابینکردنی ئاو و پرسی بۆرییەکان هەیە، پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری شارەکەدا بەردەوامە، نەبوونی ئاو و کارەبا پرسەکان بە شێوەیەکی بەرچاو گەورەتر دەکات، چ لە ڕووی پاکوخاوێنی و چ لە ڕووی لایەنەکانی دیکەوە، بەداخەوە پەروەردە ناتوانێت لەم جۆرە بارودۆخە ناتەندروستانەدا بەردەوام بێت.
"خوێندکاران تاقیکردنەوەیەکی پێوەریان ئەنجامداوە"
هەموو ئەوانەی لە کەرتی پەروەردەی شارەکەدا کاردەکەن دووپاتی دەکەنەوە، کە خوێندکارانی شاری هاتای بە بەراورد بە خوێندکارانی ناوچەکانی دیکەی تورکیا تووشی سەختی زیاتر دەبن، سێڤیلای ئەلماس، ڕایگەیاند تا مانگی سێیەم، پۆلەکان لە خوێندنگە کاتییەکان تەنها نیو کاتژمێر بوو، لەکاتێکدا ماوەی پێوانەی لە سەرانسەری تورکیا ٤٠ خولەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکارەکان لە زۆرێک لە مافەکانیان بێبەشکراون، هەر وانەیەک تەنها ١٠ خولەکی خایاندووە، سەرەڕای ئەمەش ئەو خوێندکارانەی کە تووشی ئەو جۆرە بێبەشبوونە بوون دواتر هەمان تاقیکردنەوەی پێوانەی سەرتاسەرییان بۆ کراوە و بە هەمان شێوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، هیچ پاڵپشتییەکیان وەرنەگرتووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم بێبەشبوونە، لە کەرەڤانەکاندا ژینگەیەکی گونجاوی فێربوون نەبوو، وانەکانیش کورتتر بوون، ئێستا خوێندنگەی نوێ دروستکراون، بەڵام هێشتا نازانین ئەم خوێندنگە نوێیانە تا چەند پەیوەندییان بە کێشەی گەرمکردنەوە هەیە.
"پشتیوانی دارایی پێشکەش نەکراوە"
ڕوونیکردەوە، کە خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندانی کەرتی پەروەردە هەمان دەرفەتی شارەکانی دیکەیان وەرنەگرتووە، هەر لەسەرەتاوە داوای زیادکردنی پاڵپشتی داراییان بۆ سەرجەم مامۆستایان کردبوو، چونکە ئەم هەرێمە ناوچەیەکی کارەساتە، هەروەها بەڕاستی پێویستمان بە پشتگیری دارایی زیاترە، چونکە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین، دەبوو پشتگیری بکرێت بۆ ئەوەی شوێنەکە جارێکی دیکە ببێتە جێگەی ژیان.
باسی لە ڕوانگەی ژنان کرد لەسەر ئەم بابەتە و تیشکی خستە سەر بارگرانییە خێزانییەکانی ئێستا، ئەمەش لە هەموو شوێنێکدا دیارە، ڕۆڵی ژنان تەنها لە وانەوتنەوە لە خوێندنگەدا سنووردار نییە، کاتێک دەگەڕێنەوە ماڵەوە، گرنگی بە منداڵەکانیشیان دەدەن، ئەگەر کەسێکی بەتەمەن لە ماڵەکەدا هەبێت، ئەوا گرنگی بەئەوانیش دەدەن، ئەم بەرپرسیارێتییانە بارگرانییەکی بەرچاو بۆ ژیانیان زیاد دەکەن، هەروەها پێویستییەکی زیاتر هەستیاری هەیە، پێویستە خوێندنگەکان زیاتر هەستیار بن بەرامبەر بە مامۆستای ژن، زۆر گرنگە کە پێداچوونەوە بە بابەتەکەدا بکرێت بۆ ئەوەی ژیانیان ئاسانتر بێت، ئەم پرسەش بووەتە نیگەرانییەکی نیشتمانی لە تورکیا.
"ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان دوورخراونەتەوە"
ڕوونیشیکردەوە، ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان دوور دەخرێنەوە بەهۆی ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە لەدەرەوەی ماڵ و خوێندنگە هەڵیدەگرن، ئەوان کاتیان نییە بەشداری لە پرۆسەی بڕیاردان یان بەسەربردنی کاتێکی زیادە لەوێدا بکەن، هەر بۆیە چییەک بێت، هەڵبژاردنی ڕاستەقینەیان پێنادرێت، ئەمەش بە تەواوی پەیوەندی بە بارگرانی خێزانییەوە هەیە، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەرپرسیارێتی خێزانییەوە و ئێمەش وەک سەندیکایەک داوای چارەسەرکردنی ئەم پرسە دەکەین.
سەڤیلای ئەلماس بیری هەمووانی خستەوە کە سێ ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی ناوچەکەدا تێپەڕیوە، وتی: دەبێت دان بەم ڕاستیەدا بنرێت، هەروەها دان بەوەدا بنرێت کە ئەم بارودۆخە دڵتەزێنە هێشتا بەردەوامە، نابێت هاتای لەبیربکرێت و دەبێت پشتیوانی وەربگرێت، دەبێت دان بەو بێبەشییە بەردەوامەی بنرێت کە مامۆستا و خوێندکاران تووشی بووە، پێویستە گرنگی بەرپرسیارێتی خێزانیش لەبەرچاو بگیرێت.