بەرخۆدانی ژنانی ئێران لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ... ٨

ڕەنگی ژنان لە بواری کارکردندا لە ئێراندا بوونی نییە و ڕێژەی بێکاری بۆ ژنان لە ٨٤٪ بەرزترە، هەرچەندە هەندێک یاسا لەگەڵ ژناندا بێت بەڵام "ڕازیبوونی پیاو" پێگەی ژنان دیاری دەکات.

جیاکاری دژی ژنان لە بواری کارکردندا

مالڤا محەمەد

 

ناوەندی هەواڵ- لەم بەشەی دۆسیەکەدا باس لە بواری کارکردنی ژنان دەکرێت لە وڵاتی ئێراندا، بەتایبەت کە بواری کارکردن یەکێک لە گرنگترین پێگەکانە بۆ کەسێک کە بۆ ئازادی ژنان تێدەکۆشێت، لەو وڵاتەشدا ژنان نەک هەر دژی یاسای جێندەر شەڕ دەکەن، بەڵکو ئاستەنگی یاساییان هەیە لە بواری کارکردندا.

 

لە دەستووری ئێراندا یاسای بنەڕەتی لە یاسای مەدەنی و کرێکاریدا هەن کە ڕۆڵی ژنان لە بواری کارکردندا پێناسە دەکەن، هەرچەندە یاساکان لە دژی زۆرەملێی و هەڵاواردن لە دژی ژنانیشە، بەڵام لە ڕاستیدا شەریعەتی ئیسلامی دەسەپێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران لە ساڵی ١٩٧٦ەوە لایەنگری پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووریی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە و لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦دا پابەندی خۆی بە "مسۆگەرکردنی یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان" کە لە دەستووردا دانراوە، نیشاندا.

 

ئێران ئەندامی پەیماننامەی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی-ILO ژمارە ١١١ لەسەر جیاکاری (کار و پیشە)ی ساڵی ١٩٥٨ و پەیماننامەی یەکسانی مووچەی ١٩٥١ە، لەناو پەیماننامەکە باس لەوە دەکات کە ژن و پیاو دەبێت کرێی یەکسان و مافی کۆمەڵایەتیان هەبێت بۆ کاری یەکسان، بەڵام ئەو وڵاتە لەناو چەند وڵاتێکدایە کە پەیماننامەی نەهێشتنی هەموو شێوازەکانی جیاکاری دژی ژنان یان CEDAWیان واژۆ نەکردووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی مانگی ئایاری ٢٠١٣ی هیومان ڕایتس وۆچ بە ناونیشانی "ئەمە یانەیەکی پیاوانە"، ئەو ژنانەی کە لە ئێران کار دەکەن لەلایەن خاوەنکارەوە لە کەرتی گشتی و تایبەتدا جیاکارییان بەرامبەر دەکرێت و بە ناچاری بەبێ پاراستنی پێویست بە پێی یاسا درێژە بە بواری کارکردن دەدەن، کاتێک ڕاپۆرتەکە بڵاوکرایەوە، پێشنیاری گۆڕانکاری بۆ نەهێشتنی جیاکاری دژی ژنان کرا بۆ ئەوەی ژنان بتوانن پاسپۆرت بەدەستبهێنن، ئازادی گەشتکردن بۆ دەرەوەیان هەبێت و بۆ ئەمەش دەبیت بەپێی یاسا "ڕەزامەندی پیاو"یان هەبێت، واتە تەنانەت ئەگەر ژنێک پاسپۆرتی هەبێت، پێویستی بە مۆڵەتی گەشکردنە کە پیاوەکەی، دیسان ئەگەر پیاوێک نەیەوێت ژن گەشت بکات، ئەوا دەتوانێت ڕێگری بکات لە دەرکردنی پاسپۆرت و مافی ئەوەی هەیە ڕێگە لە گەشتەکەی بگرێت.

 

چەند ماددەیەکی یاسایی ئێران کە جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا دەکات؛

ماددەی ١١٠٥ یاسای مەدەنی "سەرۆکی ماڵ" دەداتە پیاوان، بەندی ١١١٧ کە گرێدراوی ئەم ماددەیەیە بە کورتی دەڵێت: "پیاوان مەفی ئەوەیان هەیە بۆ پاراستنی شەرەف و ئەخلاقی خێزان نەهێڵێت ژن لە دەرەوەی ماڵ کار بکات" ئەمەش بە واتای ژن وەک پارچەیەک لە خێزان نابیندرێت بەڵکو دەیکاتە موڵکی پیاوان.

 

دەزانرێت کە پەیماننامەی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری لە ساڵی ٢٠١٤دا هەنگاوی ناوە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان هەموارکردنەوەی بەندی ١١١٧ی یاسای مەدەنی ئێران، بەڵام هێشتا لە فۆرمی خۆیدایە.

 

ئەو یاسایە بۆ ژنێک بوو کە هاوسەرگیری کردبێت، بەڵام بۆ ژنێک کە هاوسەرگیری نەکردبێت لەلایەن خاوەنکارەکان لە کەرتی گشتی یان تایبەتدا داوای بەڵگەیەک دەکرێت کە ڕەزامەندی کارکردن بێت تا گرێبەستی کارکردنی لەگەڵدا ببەسترێت.

 

لە باری جیابوونەوەی هاوژینانیشدا لەو وڵاتە بەندی ١١١٧ لە دژی ژنان بەکاردەهێنرێت و مافی چاودێری کردن و بەخێوکردنی منداڵ دەداتە پیاوان.

 

کارکردنی ژنان لە بواری کاردا لە ئێران

ژنان هەمیشە لاوازترین گروپی بواری کارکردنیان لە ئێران پێکهێناوە، بە فەرمانبەری پلە دوو دادەنرێن و بۆ کاری یەکسان لەژێر مافە نایەکسانەکاندان، کەمی مووچە و نائارامیی کار کێشەی سەرەکی کرێکارانی ژنن لە ئێران، بەپێی داتا و ڕاپۆرتەکان دۆخی خراپی ژنان لە ئێراندا دەردەکەوێت.

 

لە ڕاپۆرتی ٢٠١٧ی جیهانی ئابووری سەبارەت بە جیاکاریی ڕەگەزیی، تێیدا هاتووە کە ئێران لە نێوان ١٤٤ وڵات لە هاوسەنگی نێوان ژن و پیاو لە پلەی ١٤٠دایە، ژنان لە ساڵی ٢٠١٧دا ١٩٪ی هێزی کار پێکدێنن، لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە ٠٧٪ زیادی کردووە بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی ڕێژەی بەشداری ئابووری ژن لە ئێران زۆر کەمترە لە پیاوان، چونکە تەنیا یەک لەسەر پێنجی هێزی کار پێکدێنن.

 

قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە وڵاتدا هەموو ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت سەیری ژنانی کرێکار دەکات، ئەو ژنانەی کە وەک "هێزی کرێکاری هەرزان" یان وەک کرێکارێکی "کوالێتی" دەبینرێن، یەکەم قوربانین لە کارگەکاندا کە دادەخرێن یان کەم دەکرێنەوە، لە ڕستیدا کرێکارە ژنەکان بنچینەی ئەو کارگانە دروست دەکەن کە کۆگای ژێرەوە بەرهەم دێنن وەک کارگە، بە تایبەتی دامەزراندنێکی قازانج نەویست، بێگومان ئەو ژنانەی کە بەسەر کارێکی مەترسیدار و تۆمارنەکراودا سەپێنراون لە ڕاستیدا زۆرینەی هێزی کاری وڵات پێکدەهێنن.

 

ماددەی ١٤٨ی یاسای کار بەسەر خاوەن کارەکاندا دەیسەپێنێت کە بەگوێرەی یاسای ئاسایشی کۆمەڵایەتی دڵنیایی بدەنە فەرمانبەرەکان، ژنان دەتوانن سود لە بیمەی تەندروستی وەربگرن کاتێک هاوژینەکانیان بێکارن یان دەبێت بەتەنیا ئەرکی ماڵەوە بگرنە ئەستۆ.

 

ڕاپۆرتی جیاوازی جێندەری جیهانی ساڵی ٢٠١٦ دەریدەخات کە ٤١٪ی ی ژنان لە ئێران کەمتر لە پیاوان قازانج دەکەن، ئاماژە بەوەشکراوە کە ژنان کەمتر لە پیاوان لە بازاڕی کاردا قازانج دەکەن کە هەمان کار دەکەن، ئەمە بۆ ئەو ژنانەی کە بە فەرمی کار دەکەن ڕاستە، ڕاپۆرتی جیاوازی جێندەری جیهانی ساڵی ٢٠١٥ کە لەلایەن کۆڕبەندی ئابووریی جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە، بەشداری ئابووری یەکسان لە نێوان ٥ وڵاتدا دەکات کە ئێران لە ڕیزی دوایەمیندایە.

 

پشووی دووگیانی بۆ ژنان دراوە

یاساکان زۆربەی کات پشووی دووگیانی و پشووەکانی شیردان زیاد دەکەن، لە ساڵی ١٩٩٥دا یاسای کار ٤ مانگ و لە ساڵی ٢٠٠٦دا ٦ مانگ زیادیکردووە، لە ساڵی ٢٠١٣دا پەرلەمان یاسایەکی تری دەرکردووە کە ڕێگە بە حکومەت دەدات بۆ ماوەی نۆ مانگ مۆڵەتی دایکایەتی زیاد بکات و دوو هەفتە مۆڵەتی باوکایەتی بداتە باوکان، هەرچەندە ئەم پێشکەوتنانە لەوانەیە ئەرێنی دەربکەوێت، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ژنان لە بواری کار دوور بخەنەوە و هانی دایکایەتی بدەن.

 

لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٥دا دادگای کارگێڕی بڕیارێکی هاوبەشی دەرکرد و داوای کرد کە ژنانی کەرتی گشتی پشووی ٩ مانگ دایکایەتییان پێبدرێت، بەپێی توێژینەوە و ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، باس لەوەکراوە کە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ٩ مانگ پشووی دایکایەتی بە ژنان نادەن و بە ٦ مانگ سنوورداریان دەکەن.

 

لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٦دا پەرلەمانی ئێران بۆ ژنان کە وەک "سەرۆکی ماڵی بێکار" پێناسەی دەکەن بۆ چاودێری منداڵەکانیان لە خوار تەمەنی ٦ ساڵ و خاوەن پێداویستی تایبەت کە لە ماڵدا هەن، کاتژمێری کاری لە ٤٠ کاتژمێرەوە کەمکراوەتەوە بۆ ٣٦ کاتژمێر، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کەرتی تایبەتدا ئەم کارە ئەنجام نادرێت.

 

لە وڵاتدا، بێکاری ژنان دوو ئەوەندەی پیاوانە لە هەر سێ ژنێکی خاوەن بڕوانامەی بەرز لە ئێستادا دانەمەزرێنراوە بەپێی ئامارە فەرمییەکانی نێوان ئازاری ٢٠١٦ و ئازاری ٢٠١٧، تەنها ١٤.٩٪ لە ژنانی ئێران و ٦٤.١٪ ی پیاوان لە هێزی کاردان، ناوەندی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی وەزارەتی کار و خۆشگوزەرانی ئێران ڕایگەیاندووە، کە ڕێژەی هێزی کاری ژنان لە بەرامبەر دابەزینی لەسەدا ٣٢.٢، ڕێژەی هێزی کاری ژنان لە ساڵی ٢٠١٨دا زیادی کردووە.

 

لە کاتێکدا کە گۆڕانە یەک لەدوای یەکەکانی سیاسەتی ئابووری حکومەت و کەوتنی مەیلی ئابووری ناوخۆیی یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری ژنان لە وڵاتدا، پەیمانگای توێژینەوەی ئابووری ژووری بازرگانی لە تاران ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەی ژنانی بێکار لەو وڵاتەدا لە ٣٣ ملیۆنەوە بۆ ٢٨ ملیۆن کەس دابەزیوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ژمارەیە لە شێوەی ڕێژەدایە، واتە لەسەدا ٨٤ی تێپەڕاندووە، لە ساڵی ٢٠١٩دا دەزانرێت کە زیاتر لە یەک ملیۆن ژن بەهۆی کۆڤید-١٩ ەوە بێکار بوون.

 

هەندێک پیشە بۆ ژنان بە "گونجاو" نابینرێن

بۆ شکاندنی قۆرخکاری سێکسی لە پیشەکاندا، لە لێدوانەکاندا باس لە زیاتر لە لە نیو ملیۆن خوێندکاری ژن کە لە زانکۆکاندا وەرگیراون، دەکرێت و وەک "ئەندازیاری میکانیکی، کارکردن لە مین، کشتوکاڵ بۆ ژنان گونجاو نییە" لە مێشکیاندا دەچەسپێنرێت، شوێنی چاککردنەوەی تەکنیکی بۆ ژنان کرایەوە و کۆرسەکان بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەیی دامەزران، لە ساڵی ٢٠١٨دا کاتێک دەستیان بە کار کرد، بایەخێکی زۆر بە خولی چاککردنەوەی پاس هەبوو و ژنان لەوێدا دەستیان بە کارکردن کرد.

 

چونکە ژنان چوونە ناو چەندین بوارەوە، کۆمەڵگەی پارێزگار نەیتوانی ڕێگری لێبکات و ژنان بوونە شۆفێری تاکسی و پاس، یەکێک لەو نمونانە مەعسوومە سوڵتان بەلاخییە، کە یەکەم ژن بوو پاسی لە تاران لێخوڕی، یەکەم ئەندازیاری فڕین، فەهیمه ئەحمەدی داستارجەردی، هەروەها فڕۆکەوانێکی هاوبەشە و تاکە کەسە کە ئێربەس ٣٢٠ی بەڕێوەبردووە، هاجەر عەسکەری یەکەم ژنی ئێرانی بوو کە ساڵی ٢٠١٤ وەک فڕۆکەوان کاردەکات و مۆڵەتەکەی وەرگرتووە.

 

چونکە بارودۆخی کارکردنی ژنانی کرێکار لە ئێران زۆر جیاوازە، ئەمڕۆ ژنان لە ئاستێکی زۆردا لە بواری پەروەردە و کاردا پەراوێزخراون، ژنان لە زۆرێک لە گوند و ناوچەکان تووشی گرفتێکی ئابووری زیاتر دەبن و لە تەمەنی زوودا ناچار دەبن قوتابخانە بەجێبهێڵن، بۆیە ئەمە ئەو دەرفەتە لاواز دەکات کە لە ساڵانی داهاتوودا ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن.

 

سبەی: ڕووە شاراوەکانی یاساکانی باری کەسی لە ئێران