مافی لەباربردن و تێکۆشان لەو پێناوەدا -١

مافی لەباربردنی منداڵ کە بە تێکۆشانی ژنان بەدەستهات، لە زۆرێک لە وڵاتان لەلایەن ئیدارە کۆنەپەرستەکانەوە هەڵدەوەشێتەوە، یان تەنانەت ئەگەر مافەکە لە یاساکاندا بدرێت، لە جێبەجێکردندا ڕێگەی پێنادرێت و ڕێگری لێدەکرێت.

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

 

لە سەرەتادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە وڵاتێکی باڵادەست و ئیمپریالیستە و سیاسەتەکانی ناوچەکە لە قاڵب دەدات، چۆن کاریگەری لەسەر جیهان دەبێت؟ ئایا سیاسەتی زۆربوون، کە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێت، تەنها پرسێکی زۆربوونە بۆ ژنان؟ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دەربارەی دیاردەی لەباربردنی منداڵ کە لە هەموو جیهاندا باسی لێوە دەکرێت بۆ ئاژانسەکەمان دەنووسێت، ئەم بابەتە کە لە دوو بەش پێکهاتووە، ڕوونی دەکاتەوە چۆن قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گۆڕدرا بۆ سیاسەتی دەوڵەت.

 

مافی لەباربردنی منداڵ کە بە تێکۆشانی ژنان بەدەستهێنراوە، لە زۆرێک لە وڵاتان لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆنەپەرستەوە هەڵدەوەشێتەوە، یان ئەگەر مافەکە لە یاساکاندا بدرێت، لە پراکتیکدا ڕێگەی پێنادرێت ئەنجام بدرێت و ڕێگری لێدەکرێت. مافی لەباربردن لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٣ بە تێکۆشانی گەورەی ژنان بەدەستهات. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە لەلایەن دادگای باڵای ئەمریکاوە، جارێکی دیکە مشتومڕەکان سەبارەت بە مافی لەباربردنی منداڵ دروستبوون، دەرکەوتووە ئەو بڕیارەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر زۆرێک لە وڵاتان کاریگەر دەبێت، چونکە ئەمریکا هێزێکی باڵادەست و ئیمپریالیستە و بە پلەی یەکەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەری لەسەر سیاسەتی ناوچەیی هەیە. لەگەڵ هاتنی بایدن بۆ سەر دەسەڵات، هێزە دیموکراسیەکانی ناوچەکە و ئەوانەی لە ئەمریکا پێیان وابوو کە سیاسەتی دیموکراسی و ئاشتیخوازانە پەرەی پێدەدرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیاسەتی شەڕ و دەستدرێژی چالاکی فاشیستەکان زیاتر بوو، ئەمەش وێنەیەکی نەرێنی لە هێزە دیموکراتەکانی ئەمریکا و بزووتنەوەکانی ژنانەوە دەرکەوت.

 

دووڕوویی ئەمریکا

هەرچەندە هەڵوەشاندنەوەی یاسای لەباربردنی منداڵ بخرێتە ئەستۆی دادوەرە کۆنەپەرستەکانی دادگای باڵای ئەمریکا، دەبێت ڕۆڵی ئیدارەی بایدن لەم ڕووەوە ببینرێت. یەکێک لەو چەمکانەی ئەمریکا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاریهێنا، ئازادی ژنان بوو. سەبارەت بە ئازادکردنی ژنانی ئەفغانستان ئەمریکا قسەی هەبوو. لەو بیست ساڵەدا کە تێپەڕیوە، دووڕوویی ئەم سیاسەتە کەوتووەتە بەرچاو، هەروەها ئیدارەی بایدن زۆر ژنی بردە کابینەکەی خۆی، تەنانەت هەوڵیدا خەباتی بزووتنەوەی ژنان بۆ خۆی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بە وشەی فێمینیست بەکاربهێنێت. زیادبوونی ژنان لە دوایین لوتکەی ناتۆ و ئەو وێنەیەی کە بە دەقی 'ناتۆ ئێمەین' گیراوە، ئەوە دەردەخات کە سیستەمەکە هەوڵدەدات ئازادی ژنان بۆ لیبرالیزم و سیاسەتی داگیرکەر وەک ئامرازێک بەکاربهێنێت.

 

لەگەڵ گۆڕانکاری لە یاسای قەدەغەکردنی مافی لەباربردن، بزووتنەوەکانی ژنان لە ئەمریکا سەریان سوڕما، ئەمە دۆخێکی وەهای هێنایە ئاراوە کە دەبێت لە ڕوانگەی تێکۆشانی ئازادیی ژنانەوە هەڵسەنگێندرێت. لەگەڵ ئەمەشدا دەرکەوت کە خەبات بە دەوڵەتەوە گرێدراوە و چاوەڕێی جوڵەی لێدەکات و ناتوانێت ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت، لە دژی ئەو ڕێبازانەی کە پرسی ئازادی ژنان بە لیبرالیزم دەکەن، پێویستی بە خەباتێکی بەهێزتر هەیە، گومان دەکرێت کە ئەم بڕیارە هێز بداتە سیاسەتی دەوڵەت کە لەلایەن پایاوانی سەردەستەوە بەڕێوەدەبرتێت.

 

ژنان هێزی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنن

ڕاستینەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەریدەخات کە دەوڵەتان هەوڵدەدەن گوشاری زیاتر بخەنە سەر هێزە دژبەرەکان. لە بیست ساڵی ڕابردوودا ژنان چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چ لە جیهاندا پێشەنگی خەباتی دژ بە سیستەم بوون. لە یەمەن، تونس، ئێران، ئەفغانستان، تورکیا و زۆر وڵاتی دیکە ژنان هێزی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن بوون. هەر لەبەر ئەم هۆیەش حكومەتە فاشیست و خۆسەپێنەكانی دەوڵەتان سیاسەتگەلێكیان داڕشتووە كە ژنان پەلکێشی خێزان و هاوسەرگیری و دایكایەتی دەکەن، بۆیە حکومەتە فاشیستەکانی ئێران و تورکیا سیاسەتی دژە ژنان لە پرسی لەباربردنی منداڵدا جێبەجێ دەکەن. بەم کارە لایەنە ئاینییەکان دەبەنە لای خۆیان، وایان لێدەکەن لەم بابەتەدا سوور ببنەوە، بەها پیاوسالارییەکان زیندوو دەکەنەوە و دەیانەوێت بە ژنان بڵێن کە هەرچەندە شەڕ بکەن، ئەنجام بەدەستناهێنن و بەو شێوەیە دەیانەوێت ئیرادەی ژنان بشکێنن.

 

سیاسەتی زۆربوونی وەچە ژیان دەخاتە ژێر مەترسی دەستبەسەرییەوە

لەم دواییانەدا لە ئێران بڕیار لەبارەی حیجاب و هاوسەرگیری پێشوەختە و لەباربردنی منداڵ درا. لە تورکیا بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ، ئەو سیاسەتانەی کە سزای بکوژان نادەن و ڕێگری لە هێرش و کوشتنی ژنان ناکەن کردارییەکانی ئەم دۆخەن، هەروەها ئێران لە پرسی حیجابدا دەڵێت لەبەرکردنی جلوبەرگی کراوە لەلایەن ژنانەوە کارەسات لە جیهاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

ئامانج لە سیاسەتەکانی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون تەنها زیادکردنی ژمارەی منداڵان نییە. ئەمە لە بنەڕەتدا بابەتێکە کە پەیوەندی بە سیستەمی دەسەڵاتی پیاوەوە هەیە کە ژنان لە ژێر فشاردا دەهێڵێتەوە. ناچارکردنی ژن بۆ هاوسەرگیری، بۆ منداڵبوون، دەبێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ژیانیان؛ ئیرادەیان دەشکێنێت، ڕێگری لە بڕیاردان لەسەر ژیانیان دەکات. لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی ژنان پێویستیان بە پیاو بێت. لە هەمان کاتدا ئەم بابەتانە لە دژی بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی ژنان، خەباتی فێمینیست بەکاردەهێنرێن. لە هەموو کۆمەڵگەدا بەکاردێت بۆ دروستکردنی کاردانەوەیەک دژی ئازادیی ژنان و بزووتنەوەکانی ژنان.

 

پیاوان ڕۆژەڤ دیاری دەکەن

ساڵانێکە ژنان تێکۆشان دەکەن بۆ مافی لەباربردنی منداڵ، بەڵام پێویستە لەباربردنی منداڵ وەک ئەنجامێک لەبەرچاو بگیرێت و ئەو هۆکارانە چارەسەر بکرێت کە بوونەتە هۆی ئەم ئەنجامە، بۆیە دەوڵەتە باڵادەستەکان لەم بابەتەدا، ئه‌جێندای ژنان به‌ سیاسه‌تێک دیاری ده‌که‌ن که‌ جار جار میانڕه‌وی ده‌کرێت و جار جار قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت. ئەو مافانەی کە پێیاندەدرێت لەلایەن ئیدارەیەکی ترەوە وەردەگیرێنەوە. بەهۆی ئەوەوە تێکۆشانی بەردەوامی ژنان چارەسەرێکی بەردەوام دروست ناکات.

 

بۆچی ژنان لەباردەبەن؟

لە سەرەتاوە پێویستە خەڵک سەرنجی لەسەر هۆکارەکانی لەباربردن بێت، هۆکارەکانی خواستی لەباربردنی منداڵ. ژنان لە کۆنترین قۆناغەکانی مێژوودا زانیاری زیاتریان لەسەر جەستەیان هەبووە. چەندین بەڵگە و بەڵگەنامەی پەیوەست بەمەوە هەیە. ماما کۆنترین دەرمانی ژنانە لە مێژوودا. هەرچەندە مامان لە سەردەمی نوێدا وەک خزمەتگوزارییەکی پلە نزم سەیر دەکرێت، بەڵام لە سۆمەری، بابل و میسردا پزیشکی ژن و نەخۆشخانەیەک کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە ژنان دەکرد، هەبووە، جگە لەوەش ژنان لەو سەردەمەدا دەیانتوانی بڕیاری زیاتریان لە بواری پەیوەندی سێکسی و ژمارەی ئەو منداڵانەی دەیانبێت، هەبێت، دەسەڵاتی پیاو هەبوونی خۆی لەسەر مامەڵەکردن بە جەستەی ژنەوە بنیادناوە، بەو پێیە جەستەی ژنان وەک موڵکی پیاو سەیر کراوە، پەیوەندی سێکسی کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی پیاوان و بڕیاری منداڵبوون لە دەستی ژنان وەرگیراوە. واتە جەستەی ژن هەم ئۆبژەی چێژە، هەم ئامێرێکە بۆ خستنەوەی منداڵ، هەم هەمیشە بۆ خزمەتکردن سەیر کراوە، کراوە بە کرێکارێک کە بێ مووچە کار دەکات.

 

هۆکارەکانی لەباربردن پەیوەندییان بە ڕەگەزپەرستییەوە هەیە

کاتێک لەباربردنی منداڵ بە هەموو ڕاستییە مێژووییەکانەوە هەڵسەنگێنین، بۆمان دەردەکەوێت کە هۆکاری ئەم ئەنجامە خاوەن دەرنەکەوتنی ژنانە لە جەستەیان، ئەو هۆکارانەی کە ڕێگری لە لەباربردنی ژنان دەکەن، پەیوەندییان بە ڕەگەزپەرستییەوە هەیە. بۆ نموونە کاتێک ژنانی گەنج زانیارییان لەسەر جەستەیان نییە، بەبێ خۆپارێزی و زانیاری بکەونە ناو جووتبوونی سێکسی یان بەزۆر جوتبوونیان پێ ئەنجام بدرێت، ئەوە دەبێتە هۆی دووگیانی نەخوازراو. لەبەرئەوەی ژنان نازانن چۆن خۆیان لە دووگیانی بپارێزن یاخود شێواز و دەرمانی بۆ دەست ناکەوێت، پیاوانیش لەم دۆخەدا بێبەشیان بکەن، ئەم ئەنجامەی لێدەکەوێتەوە، کاتێک ژنان لە ڕووی جەستەیی و دەروونی و داراییەوە بۆ دایکایەتی ئامادە نەبن و لە وەها دۆخێکدا بمێننەوە، کاریگەری لەسەر هەموو ژیانیان دەبێت. هەندێکجار پیاوان ژنان ڕازی دەکەن کە دووگیان بن یاخود بەزۆر دووگیانیان دەکەن، ژنانیش دەیانەوێت لەباربردن ئەنجام بدەن، دایكایەتی له‌ ڕووی جه‌سته‌یی و سۆزداری و ده‌روونییەوە کاریگەری لەسەر ژنان هەیە، ناچار ده‌بن دەست لە قوتابخانه‌ هەڵبگرن و کار بکەن، دەشبێتە هۆی کێشەی تەندروستی گەورە.

 

ژنان مافی هەڵبژاردنیان هەیە

کاتێک ژنان بۆ منداڵبوون ئامادە نەبن، پێویستە مافی ڕەتکردنەوەیان هەبێت. چونکە دەرئەنجامەکەی بۆ ئەو منداڵانەی کە لە بارودۆخێکی نەرێنی و خراپدا دێنە دنیاوە خراپە،  ئەو منداڵانەی لە ناو هەژاری و نەخۆشی و برسێتی و توندوتیژی و نەبوونی خۆشەویستی و خوێندن و بارودۆخی خراپدا لە دایک دەبێت ڕووبەڕووی ژیانێکی خراپ دەبێتەوە، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە، ئەگەر مەرجەکانیش گونجاو بن، دەبێت ژنان خاوەن هەڵبژاردەی ئەوەبن کە بیانەوێت منداڵیان هەبێت یاخود نا. بە ڕێبازە تەکنەلۆژییەکان کە پێش لەدایکبوونی منداڵەکە لە سکی دایکدا نیشان دەدات، کاتێک منداڵەکە کەم ئەندام دەبێت، دۆخەکە چۆنە دەبێتە هۆی ئەوەی ژنەکە بیەوێت لەباربردنی منداڵەکە بکات، چونکە ناتوانێت بەرپرسیارێتییەکی لەو شێوەیە لەسەر شانی هەڵبگرێت. هەروەها ئەم ئارەزووانە دەبێتە هۆی لەباربردنی منداڵ. کۆمەڵگەی ڕەگەزپەرست دەڵێت بەدڵنیاییەوە دەبێت ژنان هاوسەرگیری بکەن و منداڵ بخەنەوە، دایکایەتی وەک بەڵگەیەک بۆ ژنایەتی سەیر دەکرێت. هەرچەندە مەرج نییە هەموو ژنێک ببێتە دایک، بەڵکو لەوانەیە نەیەوێت. زۆر ئەزموونی دەوڵەمەندی ناسنامەی ژن هەیە، سنووردارکردنیان بە دایکایەتییەوە بەهۆی ئەقڵیەتی ڕەگەزپەرستەوە پێشخراوە.