ساڵێک دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"

دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بووە بە هێمای شۆڕشی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەدوای بەخاکسپاردنی تەرمی ژینا ئەمینی لەسەر گۆڕەکەی لە شاری سەقز نووسراوە "ژینا ئەمینی، تۆ نەمردوویت، بەڵکو بوویت بە هێما".

جوانا ئەردەڵان

 

سنە- لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کاتێک لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران دەڕۆیشتن، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گەشتیان کردبوو بۆ سەردانیکردنی خزمەکانیان، ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتییەوە لە تارانی پایتەختی ئێران لێیدرا بە بیانووی ئەوەی کە جلوبەرگەکانی گونجاو نین و پابەندی یاساکانی حیجاب نەبووە.

 

ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەرەکە دەستگیرکراو کاتێک براکەی هەوڵیدا دەستێوەردان بکات پێی ڕاگەیەنرا کە خوشکەکەی بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەبرێت بۆ بنکەی پۆلیس بۆ ئەوەی دووبارە پەروەردەی بکەنەوە، دوو کاتژمێر دواتر، براکەی گوێی لە هاوارێک بوو کە لە ناو وێستگەکەوە دەهات و دەیوت کەسێکیان کوشتووە و لە کاتێکدا ئەو چاوەڕێی دەکرد بۆ ئەوەی بنکەی پۆلیس بەجێبهێڵێت، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن وەستا و ژینا ئەمینی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

بنەماڵەی ژینا ئەمینی نکۆڵی لەوە دەکەن کە بەرپرسانی ئێران لەو کاتەدا ڕایانگەیاندبوو ژینا تووشی نەخۆشییەک بووە کە بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و وتیان: کچەکەیان تەندروستییەکی باشی هەبووە و جەختیان لەوەکردەوە کە ئەو لێدانە سەختەی کچەکەیان تووشی بووە وای لێکردووە بچێتە کۆماوەو دواتر گیانی لەدەستداوە.

 

هەردوو ڕۆژنامەنووس نیلوفەر حەمیدی پەیامنێری ڕۆژنامەی "شەرق" و ئیلاها محەمەدی پەیامنێری "همیهان" بەشدارییان کرد لە بڵاوکردنەوەی چیرۆکی مردنی ژینا ئەمینی و گەیاندنی بە هەموو بەشەکانی جیهان لە ڕێگەی وێنە و ڕاپۆرتەوە کە لەلایەن ئەوانەوە ئامادەکراون، ئەوان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە تۆمەتبارکراون بەوەی سیخوڕی سی ئای ئەی و سەرچاوەی سەرەکی هەواڵەکانی میدیان و ئەم وێنە و ڕاپۆرتانە بوونە هۆی ئەوەی زۆرێک لە دانیشتوانی تاران لەگەڵ خێزانەکەی ژینا ئەمینی لەبەردەم نەخۆشخانەکە خۆپیشاندان بکەن.

 

کاردانەوەی توڕە و داوای خۆپیشاندان

کوشتنی ژینا ئەمینی تووڕەیی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە تایبەتی ژنان دروستکرد و سەرەڕای فشاری ئەمنی خەڵکەکە لەکاتی ناشتنی تەرمی ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی "ئایجی" لە شاری سەقز کۆبوونەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوت کە ئەمڕۆ بووەتە هێمای خەبات و ئەوەی لەسەر گۆڕەکەی نووسراوە "ژینا ئەمینی نەمردووە بەڵکو بووە بە هێما"، ئاماژە بە ڕووداوە گرنگەکانی داهاتووی ئێران دەکات.

 

ڕۆژێک دوای مردنی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندان لە شارەکانی سنە و سەقزدەستیپێکرد و لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاو بووەوە، لەو ماوەیەدا ژنان لە گۆڕەپانی ئازادی نزیکەی کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە داوای گردبوونەوەیان کرد، ئەوان بەرەو گۆڕەپانی شۆڕش ڕۆیشتن بە دروشمەوە کە داوای ڕووخاندنی ڕژێم و هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ڕەوشتییان دەکرد و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وەک بنەمایەک بۆ خۆپیشاندانەکان هەڵگرت و لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکان ژمارەی بەشداربووان زیادی کرد و پیاوانیش لەگەڵیان بوون.

لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکاندا، هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران ٧ ئەندامی سەرەکی گروپی ژنانی "ژیوانو"یان لە شاری سنە دەستگیرکرد، بەدوایدا دەستگیرکردنی چالاکوانان لە بوارەکانی دیکە کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو، لە ماڵەکانیان یان لە ڕێگای ماڵەوەو لە ڕێگای کارکردن، هەرچەندە خۆپیشاندانەکان کەم نەبوونەوە، بەڵکو لە زۆر شارەوە بڵاوبوونەوە.

 

خەڵک لە سەرەتای هەموو ئێوارەیەکەوە خۆپیشاندانیان دەکرد و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوون، لە مانگەکانی یەکەمدا خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی ناوەندە سەرەکییەکانی شارەکە و شەقامە سەرەکییەکانی وەک گۆڕەپانی ئازادی و شەشم بەهمان و سارا شەریف ئاباد و شەقامی حەسەن ئاباد و شوێنەکانی دیکەی کۆبوونەوە سەرکوتکران، بەڵام خەڵک تێگەیشتن کە ئەم دەموچاوانە زۆر بە ئاسانی دەناسرێن، خۆپیشاندانەکان بڵاوبوونەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری بەعث، بەهاران، نایسەر، حەسەن ئاباد، نانلە، فەرەح، هەی ئەل-بیست و پێنجەم و غەفور، گەنجانی ئەو گەڕەکانە دەستیان کرد بە ڕێکخستنی کۆبوونەوە بە پێکهێنانی تیم و لە کاتژمێرێکی دیاریکراودا ئاگریان لە شەقامەکانیان دەکردەوە هێزە ئەمنییەکان بە تەقەکردنی ڕاستەوخۆ هێرشیان کردە سەریان کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران.

 

دەسەڵاتدارانی ئێران نەک تەنها خۆپیشاندەرانیان کوشتووە، بەڵکو هەموو ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە و ڕفاندووە کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە، لەوانە شاخەوانان، چالاکوانانی ژینگەیی، چالاکوانانی مافەکانی ژنان، چالاکوانانی مەدەنی، نووسەران و پزیشکەکان، ئەو دەستگیرکردنانە تا ئەمڕۆش بەردەوامن، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، هەندێک لەو کەسانە کەبە زۆر ئازادکران، هەندێکیان بۆ جاری دووەم و سێیەم دەستگیرکران، هەر جارێک ئەو بڕە پارەیە زیاد دەکەن کە دەبێت بدرێت هەتا ئازاد دەکرێت، هەروەها زۆرێک لە خۆپیشاندەران هێشتا لە زینداندان.

 

هەڵمەتی جەماوەری بۆ یارمەتیدانی برینداران و زیندانیان

لەگەڵ تێپەڕبوونی چەند مانگێک لە خۆپیشاندانەکان کە بوو بە ڕاپەڕینێکی گەورەی گەل، ژمارەی بریندارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، چونکە نەیانتوانی بچنە نەخۆشخانە چونکە لەو کاتەدا کە لەوێ بوون دەستنیشان دەکران و دەستگیر دەکران، بۆیان قورس بوو کەلوپەلی پزیشکی پێویست لە دەرمانخانەکان بکڕن و تەنانەت ئەو کەسەی دەرمان و باندی کڕیبوو لە مەترسیدا بوو، بۆیە هەندێک پزیشک و پەرستار گروپیان لەگەڵ خێزانەکانیان پێکهێنا بۆ یارمەتیدانی بریندارەکان.

 

هەروەها یارمەتی لە دەرەوەی وڵاتەوە گەیشتە خەڵکەکە و بریندارەکان و زیندانییەکان زۆربەیان لە خێزانەکانی چینە هەژارەکانی کۆمەڵگەوە بوون، بوونی ئەم هەڵمەتانە بووە بە پێویست، بەشداربووانی ئەم هەڵمەتانە ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بوونەوە چونکە ئەوانەی زانیارییان دەربارەیان دەدا بە دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ دەستگیرکردن، دەسەڵاتدارانی ئێران بڕێکی زۆر پارەیان پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدەکان دەکرد بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەی کە مردنی کوڕەکانیان هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندانەکانەوە نەبوو، بەڵام پێشنیارەکانیان ڕەتکرایەوە، بنەماڵەی شەهیدەکان پشتیوانی یەکتریان دەکرد، ژنان جلوبەرگی ڕەشیان لەبەر نەکردبوو لەسەر گۆڕی کوڕ و کچەکانیان، بەڵام گۆرانییان بۆ دەوتن، واتە بە شانازییەوە شەهیدەکانیان بەخاکسپارد.

 

لە ڕۆژانی سەرەتای خۆپیشاندانەکان و چوونە سەر شەقامەکان، حیزبە کوردییەکان داوایان لێکرا دوکان و بازاڕەکان دابخەن و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆربەی شارەکاندا وەڵامی ئەو مانگرتنانەیان دایەوە، شاری سنە لە لوتکەی لیستەکەدا بوو، و ئەم مانگرتنانە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوون هەتا ئەو کاتەی هێزە ئەمنییەکان داوایان لە خاوەن دوکانەکان کرد لە ڕێگەی بڵندگۆوە دوکانەکانیان بکەنەوە، کاتێک ئەوە سەرکەوتوو نەبوو، دوکانەکانیان داخست و خاوەن دوکانەکانیان بانگکرد و هەژمارەکانیان ڕاگرت.

 

زۆربەیان بۆ ماوەی نزیکەی سێ مانگ هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نەبووە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا یارمەتی خەڵک بۆ یەکتر هاندەر بووە، بۆ نموونە، هەندێک لە خاوەن دوکانە کۆنەکان کرێیان لە کرێگرانیان کۆنەکردەوە، یان خەڵک سەبەتەی خۆراکیان بە نهێنی گەیاندووە بەو دوکاندارانەی کە مانگرتنیان کردووە لە هەڵمەتی هاوکاریدا.

 

لە قوتابخانە و زانکۆکان ژەهراویکردنی زنجیرەیی

خۆپیشاندانەکان تەنها بە ژنان سنووردار نەبوون، چونکە هەموو گروپەکان بەشدارییان لە ڕاپەڕینەکەدا کرد، تەنانەت خوێندکارانی قوتابخانە و زانکۆش خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و مامۆستایان و بەڕێوەبەران هەموویان کاردانەوەیان بەرامبەر کوشتن و دەستگیرکردنەکان نیشاندا، قوتابیان وێنەی خومەینییان سووتاند، تووڕەیی و بێزاری خۆیان دەربڕی لە ڕێگەی ئەو گرافیتانەی لەسەر دیوارەکانی قوتابخانەکان بوون، کچان لە کاتی گەڕانەوەیان لە قوتابخانە حیجابە زۆرەملێکانیان لابردو لەسەر شەقامەکان هاواریان دەکرد "ژن، ژیان، ئازادی".

 

لە ترسی خۆپیشاندانی خوێندکاران، زانکۆکان پۆلەکانیان داخست و مامۆستایان بۆ ئۆنلاین قوتابیانیان فێرکرد، بەڵام خوێندکارانی زانکۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان دەوت و جەختیان لەسەر یەکگرتوویی خۆیان کردەوە و تەنانەت زۆرێک لە مامۆستایان دەستیان لەکارکێشایەوە بەهۆی نەبوونی ڕێز لە یاساکانی زانکۆ و دەستگیرکردنی قوتابیان.

 

بۆ تۆڵەکردنەوە لە قوتابیان، کچان لە قوتابخانەکاندا ژەهراوی کران، کە لە شاری قومەوە دەستیپێکرد تا بڵاوبوونەوە بۆ شارەکانی دیکە و بەردەوام بوو تا قوتابخانەکان داخران لە کاتی پشووی هاویندا، ژمارەی حاڵەتەکان زۆر بوون و هەرچەندە پزیشکەکان و کارمەندانی نەخۆشخانە ناچاربوون ناوی قوتابیان ئاشکرا نەکەن، بەڵام هەندێک لە ناوەکان لەلایەن ستافی نەخۆشخانەوە دزەیان پێکرا.