دۆسیە ٢؛ ڕاستینەی منداڵان لە تورکیا

جەیلان، ئوگور، جەمیلە، ئەنەس... ئەم ناوانە وەک لیستێک بەردەوام دەبن.، تا ڕۆژی ئەمڕۆش دادپەروەی بۆ جەیلان ئۆکۆل پێکنەهاتووە، بەڵام کۆمەڵکوژی نوێ ڕوودەدات، منداڵانی کورد دەبنە ئامانجی یەکەمی شەڕەکە.

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ -  لە تورکیا کوشتنی منداڵان و دەستدرێژی و هەراسانکردن و ئیشکردنی منداڵان و چەندین بابەتی دیکە تۆمار دەکرێت، لە هەمان کاتدا سەدان منداڵ بەهۆی گەشەکردن و پڕۆسەکانی شەڕەوە گیانیان لەدەستدەدەن، ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەت ئەنجامی دەدا یان بە هیچ شێوەیەک سزا نادرێت یان بکەرەکان وەک پاداشت پلە و پۆستیان پێدرا، بەشێک لە تاوانباران بەهۆی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان داوە، ڕوویان لە پۆستی نوێ کردووە، ئەنجامی سیاسەتە جەنگییەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ڕۆژانە تاوانی نوێ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، زۆرێک لە منداڵە نوێکان لە ڕاگەیاندنەکاندا باسیان لێکراو سەرەڕای ئەوەش تاوانبار کران. جەیلان ئۆنکۆڵ، ئوگور کایماز، جەمیلە چاگیرگا و چەندین منداڵ کە ناویان لەو لیستەی کە درێژتر دەبێت، ماوەتەوە.

 

"منداڵانی کورد کرانە ئامانج"

باس لەوەش کراوە کە بەهۆی پراکتیکەکانی دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان و تورکیا ژیانی منداڵانی کورد بەتایبەتی لە مەترسیدایە، ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیاش سنوورەکانی خۆی دەبەزێنێت و بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور"ەوە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژییەکانی منداڵان و خەڵکی مەدەنی، بەهۆی شەڕەکانی شارەکانی کوردستانەوە هەزاران منداڵ بریندار بوون، تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا منداڵانی کوردی کردە ئامانج و دوای وتارەکەی لە ساڵی٢٠٠٦ وتی، "ئەگەر ژن بێت یان منداڵ، سەیری فرمێسکەکانی چاویان ناکەین"، منداڵان بەشێوەیەکی سیستماتیک کرانە ئامانج. هەندێکیان لە ماڵەکانیاندا، هەندێکیان لەگەڵ باوکیان، هەندێکیان لە کاتی لەوەڕاندن و هەندێکیان لە کاتی یاریکردن لە شەقامەکاندا کوژراون.

 

"لە ماوەی ١٥ ساڵدا ٢١ منداڵ بەهۆی زرێپۆشەوە کوژراون"

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی٢٠١٢ی پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان لەهەرێمەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ/İHD، ٥٦٩ منداڵ لە پرۆسەکەدا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ - ٢٠١٣ بەهۆی ئەو ململانێیەدا گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی ١٥ ساڵدا ٤٤ کەس کە ٢١یان منداڵن، بەهۆی لێدانی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی بەکارهێنراو لەلایەن پۆلیس و سەربازەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ٢٣ منداڵ و ٩٤ کەسیش بریندار بوون، بەپێی ئامارەکانی دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا/TIHV، لە نێوان ساڵانی١٩٩٧ - ٢٠١١، ٤٤٧ منداڵ بە دەستی سەرباز و پۆلیس یان لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی سەربازیدا کوژراون.

 

"١٣ فیشەک لە تەمەنی١٢ ساڵیدا"

ناوی ئوگوڕ کایماز لەیادەوەری هەمووان جێگیر بوو، ڕۆژی٢١ی تشرینی دووەمی ساڵی٢٠٠٤، ئوگوڕ کایماز کە هێشتا تەمەنی١٢ ساڵ بوو، لەناوچەی قۆسەری ماردین، لەگەڵ باوکی ئەحمەد کایماز، لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێکرا و کوژران، ١٣ فیشەک لە جەستەی ئوگوڕ کایمازی بچووک دەرهێنرا. دوای ڕووداوەکە، باوک و کوڕەکەی کە چەکی کڵاشینکۆفیان لە تەنیشتیان بە جێ  هێشتبوو، لەلایەن پارێزگاری ماردینەوە وەک "تیرۆریستێک کە خۆیان بۆ کردەوە ئامادە دەکەن" پیشانی ڕای گشتی درا، هەر ئەو ٤ پۆلیسەی کە لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە دادگایی کرابوون، بێتاوان دەرچوون، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، تورکیای بە "پێشێلکردنی مافی ژیان" ئیدانە کرد.

 

" 19 کەس لەوانەی لەڕۆبۆسکی کوژراون منداڵ بوون"

لە شاری ڕۆبۆسکی، لە شەوی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١، لە ئەنجامی تۆپبارانی فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٩ کەسیان منداڵ بوون، کەس نەیدەویست کوشتارەکە ببینێت، ڕاگەیاندنە ناوەندییەکان بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە نەکرد تا ڕۆژی دواتر ڕاگەیەندراوەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی ئەرکانی گشتیدا بڵاوکرایەوە، خەڵکی گوندەکە دەبوو خۆیان تەرمەکان هەڵبگرن، بەدرێژایی ساڵان هیچ کەسێک دادگایی نەکراوە، ئەو دۆسیەیەی کە لەلایەن خێزانەکانەوە تۆمارکرابوو لەلایەن وتەبێژی مافی مرۆڤی ئەوروپاوە گەڕێنرایەوە.

 

''جەمیلە چاگرگا...''

 

هیچ هەنگاوێک بۆ جەمیلە چاگرگای تەمەن ١٠ ساڵ نەنراوە کە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا کوژرا و تەرمەکەی بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ لەناو بەفرگردا ڕاگیرا، سەبارەت بە کوشتنی جەمیلە لێدوانی کەس وەرنەگیرا.

 

هەر لەهەمان پڕۆسەدا، هێلین حەسرەت شەن تەمەن ١٢ ساڵ، لە١٢ی تشرینی یەکەمی٢٠١٥ لە سوور لەئامەد، لەکاتی چوون بۆ نانەواخانە، بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا.

 

"دادپەروەریپێکنەهاتووە"

لە دۆسیەی میراچ میرئۆغلوی تەمەن ٧ ساڵ کە لە کاتی سواربوونی پاسکیلەکەی لەبەردەم ماڵەکەیدا بەهۆی زرێپۆشێکەوە گیانی لەدەستداوە، تاوانباری سەرەکی دەرکەوتووە کە منداڵە، ئەفسەری پۆلیسی بەرپرسی دۆسیەی ئەنەس عەتا و مەحسون میزراک وتی، "ئەرکێکم پێدرا، ئەوەم کرد" و بێ سزا مایەوە.

 

دیرەن باسان لە ژێر پاراستنی تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا مایەوە، بکوژانی دیرەن باسانیش لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەکرا، لەئامەد، ئەفە تەکتەکین تەمەن٥  ساڵ بە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەی پۆلیسی ئیدریس ئاکسۆی کوژرا، بەرفین دیلەک تەمەن ٧ ساڵ، بنیامین بایرام تەمەن ٦ ساڵ، تەها کلچ تەمەن ٤ ساڵ، هاکان سەراک تەمەن ٥ ساڵ و چەندین منداڵی دیکە بەهۆی لێدانی زرێپۆشەوە گیانیان لەدەستدا.

 

ساڵی ڕابردوو لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، زرێپۆشی پۆلیسێکی شارەزا کە لە فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەکەدا کاردەکات، خۆی بە ئەردەم ئەشکانی تەمەن ٥ ساڵدا کێشا، ئەردەم گیانی لەدەستدا. دوای ڕووداوەکە، پۆلیسەکە لەژێر کۆنترۆڵی دادوەریدا ئازادکرا.

 

"پارچەکانی جەیلان..."

جەیلان ئۆنکۆڵ کاتێک کوژرا تەمەنی ١٢ ساڵ بوو، ڕۆژی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٠٩، لەکاتی لەوەڕاندنی ماڵات لە کێڵگەی شەنلیک سەر بە شارەدێی لیجە لەئامەد، بەهۆی فیشەکی هاوەنێک کە لە بنکەیەکی پۆلیسی نزیکەوە تەقێندرابوو، گیانی لەدەستدا، تەرمی ئەو کچە بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر لەو شوێنەدا ماوەتەوە کە کوژراوە، لەوەتەی جەیلان کوژراوە، پێشێلکاری یاسایی دەستی پێکردووە، ئەو داواکاری گشتییەی کە پشکنینی تەرمەکەی کردووە، دوای سێ ڕۆژ بە بیانووی "نەبوونی سەلامەتی ژیان" چووە شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە لە ناوچەکە دراوە بە فەرمانگەی داواکاری گشتی لیجە، لەو ڕاپۆرتە سەربازی و پۆلیسانەی کە سەبارەت بەڕووداوەکە ئامادەکراون، بانگەشەی ئەوە کراوە کەجەیلان ئۆنکۆڵ بە چەقۆ لێی دراوە.

 

لەڕاپۆرتەکەدا کە ئەفسەری جەندرمە یوکسەل شانلیتورک ئامادەی کردووە، "خێزانی ئۆنکۆڵ خۆیان وەک قوربانی نیشانداوە بۆ ئەوەی قەرەبوو لە دەوڵەت وەربگرن" خراوەتە نێو ئەو ڕاپۆرتە، لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی لیجە "بڕیاری گەڕانی هەمیشەیی" دەرچووە، بڕیارەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرا، لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاری قەرەبووکردنەوەی بنەماڵەی جەیلان ئۆنکۆڵی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا کە دۆسیەی قەرەبووکردنەوەکە لە چوارچێوەی بنەمای "بەرپرسیارێتی توند" یان "کەمی خزمەتگوزاری"دا لەبەرچاو بگیرێت.

 

لەسەر ئەمەش دادگای کارگێڕی بڕیاریدا لە ٨ی ئازاری ٢٠٢١دا بە کۆی گشتی ٢٨٣ هەزار لیرە بداتە ئەو خێزانە، لەڕووداوەکەدا بڕیار درا کەجەیلان ئۆنکۆڵ ١٠% تاوانبار بێت و ئیدارە ٩٠% تاوانبار بێت، ئەو بنەماڵەیە تانەیان لە ئەنجومەنی دەوڵەت دا، وەزارەتی ناوخۆ لە تانەکەیدا ئیدیعای کردووە کە ئەوان هیچ تاوانێکیان لەڕووداوەکەدا نەبووە، خێزانی ئۆنکۆڵ هێشتا چاوەڕێی دادپەروەری دەکەن، ساڵیحە ئۆنکۆڵ دایکی جەیلان ئۆنکۆل کە ئەندامی جەستەی کچەکەی لەناو مەنجەڵێکی خوێدا کۆکردۆتەوە، وەک یەکەم ڕۆژ بەردەوامە لە گەڕان بەدوای دادپەروەریدا.

 

"دوژمنایەتی بەرامبەر بە منداڵانی کورد لە سەرتاسەری کوردستان"

لە ماوەی پڕۆسەی ئاکەپەدا دوژمنایەتی لە دژی منداڵانی کورد سنوورەکانی بەزاند و لە هەموو کوردستاندا تەشەنەی کرد، ئەو دوژمنایەتییە بەرامبەر بە منداڵان کە لەم دواییانەدا بەدی کراوە، زیاتر لە بەشی ڕۆژئاوای کوردستاندا دیارە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، منداڵان و خەڵکی مەدەنی لە بەر چاوی جیهان کرانە ئامانج، کۆمەڵکوژییەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی و قامیشلۆ و زۆر شوێنی تر ڕانەگیران، کۆمەڵکوژیی کۆبانێ لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کە داعش بە پاڵپشتی تورکیا ئەنجامیدا، وەک گەورەترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی ڕۆژائاوا لەیاد کرا، لە کۆمەڵکوژی کۆبانیدا لە کۆی ٤٠٠ کەس کە کوژراون، ٤٠ کەسیان منداڵ بوون، خەڵکی ئێزدی لە شەنگال کرانە ئامانج، منداڵە کچە ساواکان لە بازاڕەکانی کۆیلەدا دەکوژران و دەفرۆشران، دیاری کرا کە سێ هەزار منداڵ بوونە قوربانی هێرشەکانی ٩ی تشرینییەکەمی ٢٠١٩ لە سەرێکانی، مانگی سووری کوردی ڕایدەگەیەنێت، لە هێرشەکەی تورکیادا ١١  منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئەم منداڵانە بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو کوژراون.

 

"لەناو ئامانجەکاندا منداڵ هەبوون"

 

لە هێرشەکانی سەر عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨دا جارێکی دیکە منداڵان کرانە ئامانج، لە کۆی ١٠ کەس کە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە تل ڕەفحەت کە لە کاتی یاریکردن لە شەقامەکاندا بەهۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکەوە گیانیان لەدەستدا، ٨ کەسیان منداڵ بوون، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی عەفرین-شەهبا،جزیرە و فورات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٤١ منداڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاوە کوژراون.